
"گۆزەی شكاو" نموونەی بیری میانڕەوە. بە دەربڕینێكی ڕوونتر نموونەی بەرجەستەبووی "ڕێگە ڕاستەكە"مان دەخاتە پێش چاو. بانگمان دەكات بۆ ئەوەی لە سەر تا پێ چاو بە خۆدا بخشێنینەوە و موحاسەبەی نەفسمان بكەین. لە لایەك بە موژدەكانی هەوێنی تاسەمەندیی خزمەت لە گیانماندا دەنێتەوە و لە لایەكی دیكەوە بیرمان دەخاتەوە و دڵمان ڕادەچڵەكێنێت كە دادگای ئیلاهی لێپرسینەوە لەگەڵ یەك بە یەكی مرۆڤەكاندا دەكات. ئەو مردن و زیندووبوونەوانەی لە نێوان ترس و ئومێددا بەسەرمان دێت، زیاتر لە پەروەردگارمان نزیك دەكاتەوە؛ ئەمانە دەبنە هۆی ئەوەی ئێمە پەناببەینە بەر شەفەقەت و میهرەبانی و كۆمەكی ئەو. ئەو ئاسودەییەی كە لە پەنابردنە بەر ئەوەوە دەست دەكەوێت لە نێو دێڕەكانی ئەم كتێبەوە دەڕژێت بەسەر دڵە بریندارەكانماندا و بەرەو ئاسۆ نوێیەكان دەمانبات.