سەرگوزەشتەی ژیانى ١٩٨٩

١٣.٠١.١٩٨٩ ده‌ستی كرد به‌ وتاردان له‌ مزگه‌وتی (ڤالیده‌ سوڵتان) له‌ (ئوسكودار)

له‌ ١٣ ی كانونی دووه‌می ١٩٨٩ ده‌ستی به‌ وتار خوێندن كرد له‌ مزگه‌وتی (ڤالیده‌ سوڵتانی ئوسكودار) له‌ شاری ئه‌سته‌نبوڵ. پێشتر و له‌ ٦ ی نیسانی ١٩٨٦ به‌ بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی (چاملیجه‌) له‌ شه‌وی میعراجدا وتاری دابوو. وتاره‌كانی (ئوسكودار) بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ ساڵێك (٦٢ هه‌فته‌) به‌رده‌وام بوو هه‌تا ڕێكه‌وتی ١٦ی مارتی ١٩٩٠. لێره‌دا به‌ ته‌واوی ماناوه‌ باسی له‌ ژیانی پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رمان و سوونه‌ته‌ پیرۆزه‌كانی ئه‌و زاته‌ مه‌زنه‌ ده‌كرد. ئه‌م وتارانه‌ش دواتر له‌ كتێبێكدا به‌ ناونیشانی (نووری نه‌مر) له‌ سێ به‌رگدا بڵاوكرایه‌وه‌. له‌ ساڵی ١٩٨٩ و به‌ته‌نها له‌ ڕۆژانی هه‌ینی دا سه‌رجه‌م ٥١ وتاری له‌ مزگه‌وتی (ڤالیده‌ سوڵتانی ئوسكودار)پێشكه‌ش كرد. ١١ وتاره‌كه‌ی دیكه‌ش تا ١٦ مارتی ١٩٩٠ درێژه‌ی كێشا.

٠٩.٠٤.١٩٨٩ ده‌ستی كرد به‌وتار خوێندنی هه‌فتانه‌

له‌ ساڵی ١٩٨٩ و هه‌فتانه‌ ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ مزگه‌وته‌كانی (سوله‌یمانی، په‌ندیك، سوڵتان ئه‌حمه‌د، باكركۆی، هیسار، شادرڤان) وتاری پێشكه‌ش ئه‌كرد. فتح الله گوله‌ن ڕۆژانی سێشه‌ممانی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز له‌ دوای به‌ربانگ كردنه‌وه‌وه‌ تا نوێژی ته‌راویح له‌ مزگه‌وتی (فاتیح) وتاری ده‌خوێنده‌وه‌. كۆتا وتاری شه‌وی سێشه‌ممه‌ ی مانگی ڕه‌مه‌زانی هاوكات بوو له‌گه‌ڵ شه‌وی قه‌دری پیرۆزدا ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش ئه‌و وتاره‌ی ته‌رخانی ئه‌و شه‌وه‌ موباره‌كه‌ كرد. هه‌ر لێره‌داو له‌ ڕێكه‌وتی ٦ی مایسی ١٩٨٩ وتاری جه‌ژنیشی پێشكه‌ش كرد. هه‌روه‌ك له‌ پێشتر ئاماژه‌ی بۆكرا وتاره‌كانی مزگه‌وتی (فاتیح) ته‌نیا له‌ ئێواره‌ی سێشه‌ممانی مانگی ڕه‌مه‌زاندا بوو، به‌ده‌ر له‌وه‌ش له‌ ڕۆژانی یه‌ك شه‌ممه‌ له‌ چه‌ندین مزگه‌وتی جیاجیا وتاری پێشكه‌ش ئه‌كرد.

Pin It
  • Created on .
© 2024 وێب سایتى فتح لله‌ گوله‌ن.. هەموو مافەکانى پارێزراوە.
هه‌موو مافێكى ئه‌م ماڵپه‌ره‌ پارێزراوه‌. سایتى ڕه‌سمى مامۆستا فه‌تحوڵا گوله‌نه‌.