سەرگوزەشتەی ژیانى ١٩٩٥

٢٣/٠١/١٩٩٥: چه‌ند رێپۆرتاژێكى له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام درا له‌لایه‌ن هه‌ردوو رۆژنامه‌ى (صه‌باح و حورریه‌ت)، كه‌ تیایداباس له‌بارودۆخى كه‌و كاته‌ى وڵات، و سه‌ردانه‌كه‌ى بۆلاى (تانسو چیله‌ر) و ئیسلامییه‌ت و سیاسه‌ت و ئافره‌ت و پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌ كرا.

١١/٠٢/١٩٩٥: به‌شدارى ئێواره‌خوانێك (ئیفتارێك)ى كرد كه‌ له‌ (پۆڵات ڕێنایسانس) ئه‌نجامدرا له‌لایه‌ن سه‌ندیكاى ڕۆژنامه‌نووسان و نووسه‌رانه‌وه‌ ڕێكخرابوو، وه‌ تیایدا داواى كرد كه‌ كۆبوونه‌وه‌ك ببێته‌ هۆى یه‌كخستنى هه‌موو لایه‌ك.

٢٣/٠٢/١٩٩٥: په‌یامێكى نارد بۆ ئێواره‌ خوانى ڕۆژنامه‌نووسان و نووسه‌ران كه‌ (ئه‌نقه‌ره‌ هیڵتۆن) كۆ بووبوونه‌وه‌، وه‌ روونیشى كرده‌وه‌ كه‌ به‌هۆى ڕۆژوو، و كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشى كه‌ له‌زه‌خت و شه‌كره‌وه‌ سه‌رچاوه‌یان گرتبوو نه‌یتوانى به‌شدارى ئێواره‌خوانه‌كه‌ بكات.

٢٠/٠٣/١٩٩٥: سه‌ردانى (بڵند ئه‌جه‌ویدى) كرد، كه‌ (بڵند ئه‌جه‌وید) به‌ چاوپێكه‌وتنێكى به‌سودى داناو وتیشى باسه‌كان زیاتر بابه‌ته‌ سیاسییه‌كان له‌چوارچێوه‌ى دین، و زانست، و فه‌لسه‌فه‌دا سوڕاونه‌ته‌وه.

١٠/٠٥/١٩٩٥: بهبۆنه‌ى‌ جه‌ژنى قوربانه‌وه‌ سه‌ردانى (حیكمه‌ت چه‌تین)ى كرد.

٢٦/٠٥/١٩٩٥: دیارى (نیهاڵ ئاتسز)ىبه‌بۆنه‌ى خزمه‌تى به‌ وڵات پێشكه‌ش كرا.

٠٩/٠٦/١٩٩٥: له‌گه‌ڵ (تانسو چیله‌ر)ى سه‌رۆك وه‌زیراندا بۆجارى دووه‌م چا پێكه‌وتنێكى ئه‌نجام دا له‌ ئیزمیر، (تانسو چیله‌ر) به‌شدارى ئاهه‌نگى كردنه‌وه‌ى دواناوه‌ندى یه‌مانله‌رى كردو پاشان چاوپێكه‌وتنێكى45 خوله‌كى له‌گه‌ڵ فتح الله‌ گوله‌ن دا ئه‌نجام دا. ١٥/٠٦/١٩٩٥: چاوى به‌ (مه‌سعود یڵماز) كه‌وت له‌ئه‌نقه‌ره‌ و بۆچوونه‌كانى خۆى ده‌رباره‌ى بارودۆخى ئه‌وكاته‌ى وڵاتى بۆ ڕوون كرده‌وه.

٢٢/٠٦/١٩٩٥: فتح الله‌ گوله‌ن بڵاوى كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و هه‌وڵانه‌ى‌ داویه‌تى بۆ یه‌كخستنى لایه‌نه‌كانى سوننى و عه‌له‌وى وه‌ به‌ره‌ى ڕاست و چه‌پ هیچ جۆره‌ سه‌یرییه‌كى تێدا به‌دیناكرێت، وه‌ ڕاشى گه‌یان كه‌ "هه‌ر كۆمه‌ڵیك ئه‌م چاوپێكه‌وتنانه‌‌ به‌ شتێكى سه‌یر بداته‌ قه‌ڵه‌م ئه‌وا به‌داخه‌وه‌م كه‌ مه‌جبورم بڵێم ئه‌م بیر و بۆچوونانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئاستى ئه‌و خاسیه‌ت و بابه‌تانه‌ى كه‌ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ خاوه‌نیه‌تى."

٠١/٠٧/١٩٩٥: فتح الله‌ گوله‌ن یارمەتی ماددی دا بە رێکخراوی (مەهمەتچک).

٠٢/٠٧/١٩٩٥: فتح الله‌ گوله‌ن به‌شدارى كۆتا ڕۆژى 634. پاڵه‌وانێتى زۆرانى كرد له‌ (سه‌رایجى) وه‌ یه‌كه‌ یه‌كه‌ ده‌ستخۆشى له‌ پاڵه‌وانه‌ زۆرانبازه‌كان كرد.

٠٣/٠٧/١٩٩٥: فتح الله‌ گوله‌ن له‌ كه‌ناڵى TRT له‌ پرۆگرامى (ئاتێش هه‌تى)دا وتووێژێكى درێژى له‌گه‌ڵ (ڕێها موختار)دا ئه‌نجامدا.

٢٥/٠٧/١٩٩٥: فتح الله‌ گوله‌ن سوپانامه‌یه‌كى پێشكه‌ش كرا له‌لایه‌ن سه‌ندیكاى مێهمه‌تچیكه‌وه‌

٠٢/٠٨/١٩٩٥: فتح الله‌ گوله‌ن سه‌ردانى (حوسامه‌ددین جیندۆروك)ى سه‌رۆك په‌رله‌مانى كرد.

١٣/٠٨/١٩٩٥: رێپۆرتاژێكى له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامدرا له‌لایه‌ن (ئه‌یوب جان) كه‌ سه‌ر به ڕۆژنامه‌ى (زه‌مان) بوو، وه‌ تیایدا ده‌رباره‌ى ئامانجه‌كانى فتح الله‌ گوله‌ن و دۆگماتیزم و ئاین و فه‌لسه‌فه‌ و وه‌ كرانه‌وه‌كان به‌ڕووى ئاسیاى ناوه‌ڕاستداگه‌لێك بابه‌ت باسكرا.

١٥/٠٨/١٩٩٥: فتح الله‌ گوله‌ن به‌شدارى زه‌ماوه‌ندى یاریزانى یانه‌ى گه‌ڵه‌ته‌سه‌راى (هاكان شوكور)ى كرد له‌ به‌روارى ١٥\٠٨\١٩٩٥.

٢٠/٠٨/١٩٩٥: ڕێپۆرتاژێكى له‌گه‌ڵ (ئۆڕاڵ چاڵشله‌رى)ى ڕۆژنامه‌ى جومهورییه‌تدا ئه‌نجامدا، كه‌ تیایدا وه‌ڵامى ئه‌و پرسیارانه‌ى دایه‌وه‌ كه‌ له‌باره‌ى جومهوریه‌ت، و شه‌ریعه‌ت، و په‌روه‌رده‌، و دیمۆكراسى كرابوون.

١٤/٠٩/١٩٩٥: به‌مه‌به‌ستى زانینى هۆكارى نه‌خۆشییه‌كانى دڵى كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر بێزاریان كردبوو، له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كى ئه‌مریكى پشكنینى ئه‌نجامدا.

١٩/٠٩/١٩٩٥: سه‌ندیكاى نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌ نووسان یارییه‌كى دۆستانه‌یان ڕێكخست له ‌ئیسته‌نبوڵ وه‌ ناونیشانى یاریه‌كه‌ش "هه‌موو شتێك بۆ مناڵه‌ بۆسنه‌ییه‌كانه‌"، فتح الله‌ گوله‌ن له‌گه‌ڵ مارادۆنادا به‌یه‌كه‌وه‌ سه‌یرى ئه‌م یارییه‌یان كرد، وه‌ به‌ داهاتى یارییه‌كه‌ش قوتابخانه‌یه‌ك بۆ مناڵه‌ بۆسنه‌ییه‌كان دروست كرا له‌ سه‌راى بۆسنا‌

١١/١٠/١٩٩٥: روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه ده‌رباره‌ى قه‌یرانه‌كانى ئه‌و كاته‌ى حوكومه‌ت و ئه‌و وتو ویرانه‌ى كه‌ بۆماوه‌ى پازده‌ساڵ بوو بڵاو ده‌كرانه‌وه.

١٨/١٠/١٩٩٥: سه‌ردانى رۆژنامه‌ى میللییه‌تى كرد و گفتوگۆى له‌گه‌ڵ نووسه‌ران و به‌ڕێوبه‌رانى ڕۆژنامه‌كه‌دا كرد.

١٩/١٠/١٩٩٥: رێپۆرتاژێكى له‌گه‌ڵ ته‌له‌فیزیۆنیچكى هۆڵه‌ندیدا ئه‌نجامدا و تیایدا وه‌ڵامى ئه‌و پرسیارانه‌ى دایه‌وه‌ كه‌ ده‌رباره‌ى ‌ ژیانى خۆى، و بیرو بۆچوون و چالاكیه‌كانى، و ئیسلام لێى كران.

Pin It
  • Created on .
© 2025 وێب سایتى فتح لله‌ گوله‌ن.. هەموو مافەکانى پارێزراوە.
هه‌موو مافێكى ئه‌م ماڵپه‌ره‌ پارێزراوه‌. سایتى ڕه‌سمى مامۆستا فه‌تحوڵا گوله‌نه‌.