سەرگوزەشتەی ژیانى ١٩٩٦

له‌ ساڵى ١٩٩٥ خه‌ڵاتى دڵفراوانى له‌لایه‌ن سه‌ندیكاى نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسانه‌وه‌ له‌ كۆشكى چراخان پێبه‌خشرا.

ده‌رباره‌ى چالاكییه‌ تێرۆرییه‌كان و كوشتنى (سابانجى) كه‌ بازرگانێكى به‌ناوبانگ بوو هه‌ڵسه‌نگاندنى كرد. روونى كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌نجامده‌رانى كاریكى ئاوها ئه‌ڵبه‌ت چه‌ند مه‌به‌ستێكى شاراوه‌ى تریشیان هه‌یه‌ وه‌ رایشى گه‌یاند كه‌ پێى وایه‌ كه‌ گه‌شتبێتن به‌هه‌ندێك له‌و مه‌به‌ستانه‌.

فه‌تحوڵا گوله‌ن ئه‌و قه‌ربووه‌ى كه‌له‌ رێى دادگاوه‌ له‌ ڕۆژنامه‌ى جمهورییه‌ت و (حیكمه‌ت چه‌تین كایا)ى وه‌رگرت، به‌خشى به‌ ده‌زگاى ئه‌منى وڵات.

نوێژى مردووى له‌سه‌ر (قاسم گیولێك)ى سكرتێرى گشتى پێشووى پارتى جومهورى كرد.

به‌شدارى به‌ربانگێكى كرد، كه‌ له‌زانكۆى مه‌ڕمه‌ڕه‌ به‌شى شه‌ریعه‌ ئه‌نجامدرا.

به‌شدارى ئیفتاڕى سه‌ندیكاى نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌ نووسان كرد له‌ ئوتێل (هیڵتۆن) له‌ ئه‌نقه‌ره‌.‌

سه‌ردانى (ئایدن مه‌نده‌رێس)ى كرد، كه‌ به‌هۆى كاره‌ساتێكى ئۆتۆمبێله‌وه‌ تووشى ئیفلیجى ببوو.

فه‌تحوڵا گوله‌ن له‌گه‌ڵ (بارسۆلۆمیۆس)ى قه‌شه‌دابه‌یه‌ك گه‌شتن و گفتوگۆى نێوان به‌ره‌ى موسوڵمان و ناموسوڵمانیان ده‌ستپێكرد.

خه‌ڵاتى گه‌شبینى پێبه‌خشرا له‌لایه‌ن سه‌ندیكاى پیشه‌سازى و بازرگانانه‌وه‌ له‌ ئوتێلى دێدێمان له‌ ئه‌نقه‌ره‌.

سه‌ردانى ئایدن مه‌نده‌رێسى كرد له‌ ئه‌مریكا كه‌ بۆ‌ مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ر چووبوو بۆ ئه‌وێ.

نوێژى مردووى له‌سه‌ر خاتوو (حه‌نیفه‌ ئوستائۆغڵو) كرد.

رێپۆرتاژێكى له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامدرا له‌لایه‌ن گۆڤارى (ئاكتوێل پارا) ده‌رباره‌ى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌.

روونكردنه‌وه‌یه‌كى ده‌رباره‌ى سه‌ردێڕه‌كانى "گفتوگۆیه‌‌كى له‌پڕ" و "گفتوگۆیه‌كى له‌پڕ له‌گه‌ڵ مامۆستا فه‌تحوڵا" بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ڕۆژنامه‌كانى حوڕییه‌ت و میللییه‌تدا بڵاوكرانه‌وه‌، تیایدا ڕه‌تى كرده‌وه كه‌ هیچ مه‌به‌ستیكى هه‌بێت بۆ تێكدانى بوارى ڕامیارى وڵات، وه‌ یان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى بۆچوون و لێكدانه‌وه‌كانى ده‌رباره‌ى حكومه‌ت وپارته‌ جیا جیاكان، وه‌ ئاماژه‌شى دا به‌وه‌ى كه‌ چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ (مه‌سعود یڵماز) شتێكى تازه‌ نییه‌. ‌

له‌ سێیه‌مین ساڵیادى دامه‌زرانى سه‌ندیكاى نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسان، له‌ كۆبوونه‌وه‌ى "ده‌ست له‌ناهو ده‌ستى یه‌كدى بۆ داهاتوویه‌كى به‌خته‌وه‌ر"دا وته‌یه‌كى پێشكه‌ش كرد.

چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى (بوڵگار ترود) ئه‌نجامدا.

به‌شدارى ئاهه‌نگى كردنه‌وه‌ى بانقى ئاسیاى كرد، وه‌ تیایدا (تانسو چیله‌ر) ده‌ستخۆشى له‌ فه‌تحوڵا گوله‌ن كرد له‌به‌ر ئاسۆى فراوانى، و بوونى به‌ هۆكارێك بۆ دامه‌زرانى شتێكى ئاوها.

له‌ بولگاریستان له‌لایه‌ن ته‌له‌فیزیۆنى (ڤارنا)وه‌ چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام درا. وه‌ له‌ ڕۆژنامه‌كانى(٢٤ كاتژمێر) و (ترود)دا به‌ناوبانگترین ڕۆژنامه‌ى‌ ئه‌و وڵاته‌ن‌ به‌ (ئه‌و مامۆستایه‌ى كه‌ سه‌دان پردى لێكگه‌شتن بننیاد ده‌نێت) باسى لێكرا.

ئێواره‌ خوانێكى بۆ ڕۆژنامه‌نووسان سازكرد، و پاشانیش وه‌ڵامى پرسیاره‌ هه‌مه‌جۆره‌كانى دانه‌وه.‌

په‌شدارى ئاهه‌نگى كردنه‌وه‌ى زانكۆى فاتیحى كرد كه‌ تیایدا كه‌سایه‌تى سیاسى گه‌وره ‌به‌شدارى كردبوو له‌ ناویاندا (سوله‌یمان ده‌میرێل)ى سه‌رۆك جمهورى وڵات.

Pin It
  • Created on .
© 2025 وێب سایتى فتح لله‌ گوله‌ن.. هەموو مافەکانى پارێزراوە.
هه‌موو مافێكى ئه‌م ماڵپه‌ره‌ پارێزراوه‌. سایتى ڕه‌سمى مامۆستا فه‌تحوڵا گوله‌نه‌.