لە کۆریا خەڵاتی ئاشتی درایە فەتحوڵا گولەن

لە کۆریا خەڵاتی ئاشتی درایە فەتحوڵا گولەن

لە باشوری کۆریا خەڵاتی ئاشتی بەخشرایە بەڕێز مامۆستا فەتحوڵا گولەن. خەڵاتی ڕێکخراوی مانهایی کە لە ساڵی ١٩٩٧ەوە دابەش دەکرێت هەتاوەکو ئێستا چەند کەسایەتییەکی خاوەن خەڵاتی نۆبڵیشی بە شایستە زانیوە، بۆ نموونە سەرۆک کۆماری پێشوی باشوری ئەفەریقا نێلسۆن ماندێلا و پێشەوای بوزی، دەلایی لاما...

سەرۆکی ڕێکخراوی نوسەران و ڕۆژنامەنووسان مستەفا یەشیل، ئەوەی خستە ڕوو کە گولەن بەهۆی ناجێگیری باری تەندروستییەوە نەیتوانیوە بەشداری لە پرۆگرامەکەدا بکات و ئەمی بۆ نوێنەرایەتی ڕاسپاردووە و دووپاتی کردووەتەوە کە خەڵاتەکەی بەناوی ئەو کەسانەوە قبوڵ کردووە کە لە پێناوی ئاشتیدا کار دەکەن، نەک بۆ خودی خۆی. هەروەها جەختی لەسەر ئەو لایەنەش کردەوە کە لە کاتێکدا گیانفیدایانی ڕێی مەحەبەت هاریکاری ئاشتی دەکەن لە سەرانسەری دنیادا و ناکەونە هیج چاوەڕوانییەکیشەوە و وتی:" ئەوەش زۆر گرنکە کە ئەم خەڵاتە ناوی مانهایی ڕاهیبی هەڵگرتووە کە ئامانجی بونە کەسی کامڵ بووە و لە پێناو وڵاتەکەشیدا بە فیداکاری گەورە هەستاوە." سەرۆکی دامەزرێنەری کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ئاسیا و ئەندامی سەرپەرشتیاری خەڵاتەکە بەڕێز لیی سانجی ڕای خۆی خستە ڕوو و وتی:" بەڕێز گولەن، نەک تەنها لەبەر ئەمڕۆی بەڵکو لەبەر ئەو وەبەرهێنانەی بۆ ئایندە کردوویەتی کەسایەتییەکی گرنگە." هەروەها پرۆفیسۆر دکتۆر لیی هیسۆ مامۆستای زانکۆی هانیانگ و پسپۆڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاستدا لەو بڕوایەدا بوو کە: "زۆر پڕ مانایە ئەم خەڵاتە بدرێتە فەتحوڵا گولەن کە لە پێناو دیالۆگ و گفتوگۆی نێوان کلتورە جیاوازەکاندا ئەمەک و ماندووبونێکی زۆری سەرف کردووە."

ئاهەنگی ئەمساڵی خەڵاتەکە لە ناحیەی ئینژێی سەر بە ویلایەتی کانگۆندۆ سازدرا. ئامادەبووانی بەرچاوی ئاهەنگەکە پێکهاتبوون لە پارێزگار چۆی مۆن سوون و ڕاهیب چا سێۆنگی پێشەوای بوزییەکانی کۆریا و بەڕێوبەری ئاسایش یۆن چیۆڵ گیو و ڕاوێژکاری کاروباری ئاینی وەزارەتی ڕۆشنبیری کیم سۆنگ هۆ و ١٠٠ شاعیری ناسراوی وڵاتەکە و چەندین کەسایەتی تر.