دانپێدانەرە بوختانچییەکان و مەدرەسەی یوسفییە

ڕۆژێک ئەوانەی ناو زیندانەکان وەکو یوسوف دێنە دەرەوە بە پشتیوانی خودا. چونکە ئەوان نە ئاژاوەگێڕان و نە تیرۆرست، تێکدەرێک هات و بە وانی وت ئەمانە تیرۆرستن، دارودەستەکەشی واژۆیان بۆ قسەکانی کرد .

مرۆڤگەلێک کە پێ نانێن بە مێرولەشدا، مرۆڤ لە خواش نەترسێت هیچ نەبێت شەرم لە مرۆڤەکان دەکات.

ئاخر بۆ خوا قسە بکەن، کاتێک وەکو دز و جەردە داتان بە سەریاندا، کاتێک خۆتان کرد بە خاوەنی ماڵ و سەروەت و سامانیان ، کاتێک نیشتنەوە بەو ماڵو سەروەتەی کە بە ئارەقی ناوچەوانیان پەیایان کردبوو، کاتێک سەرچاوە دارایەکانیشتان لە دەرەوەی وڵات وشک کرد. بۆ خوا بڵێن، کەسێک لەوان تفێکی لێکردن؟ بۆکسێکی لێدان؟ پێی وتن لە خوا بترسن؟

پێیان نەوتن، چونکە ئەوان ئیمانداری ڕاستەقینەن، چونکە ئەوان ڕێکوپێکن، لەبەر ئەوەی جەنتڵمانن، لەبەر ئەوەی ئەوان بە پێی کەسایەتی بەرزی خۆیان مامەڵە دەکەن، قل کل یعمل علی شاکلته، بڵێ هەرکەس بە گوێرەی کەسایەتی خۆی مامەڵە دەکات.

تۆ گەر بە مرۆڤگەلێکی وەها بڵێی تیرۆرست، ئەوا خودی خۆت تیرۆرستە. گەر بە مرۆڤگەلێکی وەها بڵێێت دەستەیەکی گومڕا، ئەوا خۆت دەستەی گومڕایت و هیچی تر.

تۆ گەر بە مرۆڤگەڵیکی وەها بڵێێت ئەمانە دینێکی نوێیان دروستکردوە، کەسانێک کە لە ژیانیاندا نوێژیان نەفەوتاندوە، کەسانێک کە دەنکە جۆیەکیان بە حەرام نەخستۆتە دەمیان،  وابزانم کێشەیەک نیە لەم قسانەدا، ماوەی ٦ ساڵ بەڕێوەبەر بووم لە خوێندنگەیەکی کەستانە پازار، لەوێ وانەم بە خوێندکارەکان دەوتەوە کە هێشتا لە ناوتاندا هەندێکیان ماون، کەسێکیان با بێت و بڵێت کەوچکێک لە چێشتی خوێندکارەکانی خواردوە، گەر خواردبێتم خودا گیانم بکێشێت. نەمخوارد، چونکە ئەوە موڵکی وەقفەکە بوو،  من بە موچەی خۆم دەژیام، من ماوەی ٦ ساڵ لەوێ هەموو ڕۆژێک ٦ کاتژمێر وانەم دەوتەوە، لە کاتی پێداچونەوەی وانەکانیاندا بە سەریانەوە وەستام ، من ٧ ت ٨ کاتژمێر لەلایان دەمامەوە، هێشتا هەندێکیان ماوە لە ناوتاندا، یەک فلسم وەرنەگرت، لەبەر ئەوەی ئەوانەی یارمەتی ئەو شوێنەیان دەدا یارمەتی وەقفەکەیان دەدا، من نەمدەوێرا دەنکە جۆیەک لە ماڵی میلەت بخەمە ناو دەمم.

قسەیەکی قیتمیر لە تابلۆ هەڵواسراوەکاندا زۆر دوبارە کراوەتەوە، ئەویش " خودایە گەر دەنکە جۆیەک ماڵی خەڵکم خستبێتمە دەمم، مەهێڵە بگەڕێمەوە لات."

من واش دەبینم هیچ کام لە ئێوە دوو هەنگاو لەم تێگەیشتنەی منەوە دور نین. من بە یارمەتی خودا بە تەواوی دڵمەوە دەڵێم کە ئێوە هەموو ژیانتان بەم شێوەیە بردۆتە سەر.

کەسانێک کە بەم شێوەیە دەژین و ژیانیان لەسەر ئەم فەلسەفەیە داڕشتوە، گەر بێیت و پێی بڵێیت تیرۆرست، ئەوا سوکترین مرۆڤی سەر زەویت. ئەوەی وتی 'دەستەیەکی گومڕان' خۆی کەسێکی تێکدەر و نالەبارە.

ئەوانەی وتیان هەوڵ دەدەن دینێکی نوێ دروست بکەن، کەسانێک کە نوێژە سونەتەکانیش لە کاتی خۆیدا دەکەن، من لە تەمەنی ٤ ساڵیەوە بە بەردەوامی نوێژ دەکەم، هەندێک جار دەڵێم لەوە دەچێت هەندێکیانم نەکردبێت، خۆ لە تەمەنی ٤ ساڵیەوە نوێژ فەرز نیە، بە ڕای زۆرێک لە زانایان لە دوای 15 ساڵیەوە نوێژ فەرزە، بە خۆم دەڵێم وادام ئەو نوێژانەت کردوە لەو کاتەوە، پێدەچێت هەندێکیانت بە دیقەتەوە نەکردبێت، هەر بۆیە لە شوێنی هەر نوێژێک 40 ڕکات نوێژ دەکەم ، گەر تۆ بە کەسێکی وەها بڵێت کەسێکی گومڕا ئەوا لە دونیادا لە تۆ کەسێکی سوک تر نیە. تۆ بەو سوکیەوە حەشر دەکرێت و دەچیتە مێژوەوە.

کاتێک مرۆڤەکان لە دێڕ و پاراگرافی مێژودا دەوخوێننەوە، لەو کاتەدا تفێک لە دەموچاوت دەکەن. وەکو زیا پاشا هوهات لێدەکەن. وەسەلام

هەر لەبەر ئەوە ئەوانەی ڕۆشتونە دەرەوەی وڵات، یاخود خۆیان شاردۆتەوە، یاخود دەستگیرکراون و دەستبەسەرکراون، دەبێت هەموو کەس بە پشتیوانی خودا دان بە خۆیدا بگرێت و ئارامگر بن.

ئەمڕۆ بەیانی لە دوایەو ، بەیانی دیوانی حەقی لە ڕێدایە، با بە وتنەوەی الله الله بڕۆنە دیوانی خودا، قسەکەی یونوس ئێمرەم تۆزێک گۆڕیوە. با بگەڕێنەوە دیوانی خودا بە وتنەوەی الله الله.

من گەردنی ئەو زاڵمانە ئازاد دەکەم کە بە منیان وت تیرۆرست، بەڵام ئازاد کردنی گەردنی کەسانێک کە بە گروهێک دەڵێن تیرۆرست لە ڕابردویانەوە تا ئیستا، ئەوە مافی من نیە. ئیدی کارێکی وەها بێ ڕەوشتیە بەرامبەر خودا، من ناتوانم بێ ڕەوشتی وەها ئەنجام بدەم ، من گەردنی ئەو داماوە ئازاد دەکەم کە پێی وتم کەسێکی گومڕا، بەڵام گەر بە گروهێک بڵێت ئەم قسەیە، گەر نەچێت داوای گەردن ئازای لە هەموویان بکات، ئەوا گەردن ئازاد بونی مەحاڵە، ئەو تەقە لە بنی دۆزەخ هەڵدەستێنیت کاتێک دەکەوێتە ناوی .

ئەوانەی وەک مێگەڵ دوای ئەمانە دەکەون لەو ڕۆژەدا دڵیان چزەی لێوە هەڵدەستێت، من بە نیسبەت مافی خۆمەوە گەردنیان ئازاد دەکەم هەرکەسێکیان بێت ، رَبَّنَا لاَ تُزِغْ قُلُوبَنَا بَعْدَ إِذْ هَدَيْتَنَا وَهَبْ لَنَا مِنْ لَدُنْكَ رَحْمَةً إِنَّكَ أَنْتَ الْوَهَّابُ یاخود هەر وەک تابلۆی شانازی مرۆڤایەتی دەڵێت ا مُقَلِّبَ الْقُلُوبِ، ثَبِّتْ قَلْبِي عَلَى دِينِكَ، ئەی ئەوە دڵمان ئەم دیو دیو دەکەیت، دڵمان لەسەر ئاینی ئیسلام جێگیر بکە. ا مُقَلِّبَ الْقُلُوبِ، ثَبِّتْ قُلُوبَنَا عَلَى دِينِكَ، يَا مُصَرِّفَ الْقُلُوبِ، صَرِّفْ قُلُوبَنَا إِلَى طَاعَتِكَ، وَصَلَّى اللهُ عَلَى سَيِّدِنَا وَسَنَدِنَا وَشَفِيعِ ذُنُوبِنَا وَمَوْلاَنَا مُحَمَّدٍ صَلَّى اللهُ تَعَالَى عَلَيْهِ وَسَلَّم