داواى لێ خۆش بوون (استغفار ١)
پرسیار /له كاتێكدا له ڕۆژگارى ئه‌مڕۆماندا گوناه كردن وه‌كو په‌تایه‌ك هه‌موو لایه‌كى ته‌نیوه، ئیستیغفار چ موژده‌یه‌ك به دڵانى باوه‌ڕدار ئه‌دا؟ ئایا كاتى دیاری كرا‌و هه‌یه كه ئیستیغفار تێیدا له كاته‌كانى تر باشتر بێت؟
وه‌ڵام/به‌پێی فه‌رمایشته‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) هه‌موو منداڵێك له‌سه‌ر فتره‌تی ئیسلام دێته دونیاوه. له بنچینه‌دا ئامانجى سه‌ره‌كی له‌و بهرپرسیارێتییانهى خراوه‌ته سه‌ر مرۆڤ ئه‌وه‌یه ئه‌م فتره‌ته كه هه‌ر له ساته‌وه‌ختی هاتنه دونیاوه پێی دراوه بپارێزێ، واته مرۆڤ هه‌تا مردن به‌رپرسه سه‌باره‌ت به پاراستنی ئه‌و فتره‌ته ئه‌سڵیه‌ی كه خواى گه‌وره پێی به‌خشیوه هه‌موو ئه‌و فهرمانبهریانهی كه ده‌چێته نێو چوارچێوه‌ی منجیاته (ئه‌و كرده‌وانه‌ی كه مرۆچ به‌ره‌و كه‌ناری سه‌لامه‌تی ده‌بات )بۆ پاراستنی فتریهتهئهسڵیهكهی كه مرۆچ به‌هه‌مان شێوه ش ئه‌و فهرمانبهریهی كه ده‌چێته نێو چوارچێوه‌ی موهلكات (ئه‌و تایبه‌ت مه‌ندیانه‌ی كه به‌ره‌و له‌ناوچون مان ده‌بات )به‌واتایه‌كی تریش (حه‌رامه‌كان) ئه‌وه بۆ تێكدانی ئه‌و فتره‌ته ئه‌سڵیه. كه‌واته مرۆڤ له كاتێكدا كه سه‌رقاڵى دروستكردنى كه‌پره بۆ خۆپاراستن له گوناهه له‌ناوبه‌ره‌كان له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌به‌رده‌وامی ده‌بێت به دوای كرده‌وه‌ی چاكه‌كاندا ڕابكات. پێویسته به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌بدات فتره‌تی ئه‌سڵی خۆی تێكبچێت یاخود توشی گۆڕانكاری بێت، ده‌بێت به دوای ڕێگاكانی پاراستنی‌دا بگه‌ڕێ .
ئه‌نجامدانی هه‌ر گوناهێك گۆڕانكاریه‌كه له‌ڕوانگه‌ى سروشتى مرۆڤه‌وه. ئه‌وكه‌سه‌شی كه توشی گۆڕانكاری له‌و جۆره بێت بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر بچێته‌وه دۆخه‌كه‌ی خۆی واتا سروشتی ئه‌سڵی خۆی ئه‌وا ته‌نها به ئیستیغفار ده‌توانێ ئه‌وه به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت. به‌واتایه‌كی تر گوناهه‌كان له‌ناخى مرۆڤدا چه‌ند گۆڕانكاریه‌كی خراپ دورست ده‌كه‌ن. به‌ڕاده‌یه‌ك كه ئه‌و دڵه‌ی كه به گوناه پیس ده‌بێت له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كاتدا توشی دۆخێك ده‌بێت كه ئیدی نه‌توانێ كاری خۆی به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت. بێجگه له‌مه هه‌موو گوناهێك ، مرۆڤ له خوای گه‌وره دوور ده‌خاته‌وه وه له كوفری نزیك ده‌كاته‌وه.هه‌ربۆیه ته‌نها به ئیستغفار كردن مرۆڤ ڕزگارى ده‌بێت له‌و گوناهانه‌ی كه‌له كوفر نزیكیان ده‌كاته‌وه و ئه‌و لهكانهى كه له دڵیدا دروست ده‌بێت.
داناییه پارێزه‌ره‌كان
له بنچینه‌دا مرۆڤ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌بێت هه‌ڵوێستێكی زۆر دامه‌زراوانه بنوێنێت له‌سه‌ر هه‌نگاو نه‌نان بۆ تووش بوون به بچوكترین گوناه . له‌م ڕاسته ڕێیه‌دا، ده‌بێ هه‌میشه له‌هه‌وڵی پێكهێنانی كه‌شێكی پاك و بێ خهوشدابین و چۆن له ماروو دووپشك هه‌ڵدێین به‌هه‌مان شێوه ده‌بێت له‌و شوێنانه خۆمان به دوور بگرین كه ڕامان ده‌كێشن به‌ره‌و گوناه كردن. ئه‌مه‌ش كاتێك له دڵدا دروست ده‌بێت كه له هه‌موو گوناهێكدا ئیماندار له‌ناخی خۆیدا هه‌ست بكات كه ئه‌و گوناهه به‌ره‌و دۆزه‌خ ده‌یبات. له ڕاستیدا هه‌ر دڵێك له ئه‌نجامی گوناه كردن‌دا ڕانهچڵهكێ ده‌توانین بڵێین كه ئه‌و دڵه مردووه .به‌ڵێ ئه‌گه‌ر دڵ به‌رامبه‌ر گوناه كاردانه‌وه‌ی نه‌بێت وناڕه‌حه‌ت نه‌بێت به‌رامبه‌ر بهسهرپێچیو له‌ئه‌نجامی كاره خراپه‌كانی خه‌و له خۆی نه‌زڕێنێت ئه‌وا وه‌ك لاشه‌یه‌كی مردوو وایه.له‌سه‌رو ئه‌م هه‌موو هۆیانه‌شه‌وه دڵی ئیماندار به‌رامبه‌ر به‌گوناه به دڵنیاییه‌وه كاردانه‌وه‌ی خۆی ده‌بێت ئه‌وا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئیستغفار له‌سه‌ر هه‌موو كاردانه‌وه‌كانی تره‌وه ده‌بێت .
كاتێك ئیماندار ده‌ڵێت استغفر الله له قوڵی‌و فراوانی ده‌می ڕانه‌بردووه‌وه ده‌ڵێ خوایه گیان داوای لێخۆشبوونم كردووه و ده‌كه‌م له داهاتووشدا هه‌ر ده‌یكه‌م. به‌ڵێ به‌كارهێنانی ده‌می ڕانه‌بردوو زۆر واتاداره كه به‌مانای كاتی ڕابردوو ,ئێستا ,داهاتوو دێت. به‌وش داوای لێبووردن كردنی مرۆڤ بۆ ئه‌و گوناهانه‌ی كه له ڕابردوودا كردوویه‌تی به هه‌موو داهاتوویدا په‌رش ده‌بێت له ڕاستیدا خوای گه‌وره به‌نده‌ی خۆی به‌یه‌ك ته‌وبه‌و ئیستغفار داواكه‌ی قه‌بووڵ ده‌كات و له گوناهه‌كانی خۆش ده‌بێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ئه‌ستۆی مرۆڤ بێت ئه‌وه‌یه به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیه‌كانی ده‌ست وچاو و پێی و گوێیه‌كانى ئه‌وه به‌كه‌م بزانێت كه یه‌ك جار ئیستغفار بكات بڵێت"خوایه گیان داوای لێبوردنت لێده‌كه‌م تاكو له ژیانیشدا مابم هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بم له‌م داواكاریهم له‌به‌ر گوناهه‌كانم و یه‌ك جار داواى لێبوردن كردن به‌كه‌م ده‌زانم و هه‌رچۆن داواى لێ‌خۆش بونت لێده‌كه‌م ، داواى ئه‌وه‌ت لێده‌كه‌م كه به درێژایی ته‌مه‌نم هه‌ستى په‌شیمانیم پێ ببخشیت به‌رامبه‌ر ئه‌م گهناههى ئه‌نجامم داوه...!"به‌م وته‌یه بۆ تاكه گوناهێك هه‌موو ته‌مه‌نی هه‌میشه هه‌ست به په‌شیمانی ده‌كات .به‌ڵێ ده‌بێت ئیماتدار بیر له‌وه بكاته‌وه چه‌ند عه‌یبه سهرهِڕای ئه‌وه‌ی كهڕێگای پاداشتى پیشان ده‌درێت ئه‌و ڕێگای گوناه ههڵدهبژێرَت ده‌بێت بزانێت له بێهۆشیدا گه‌ر به‌هۆی گوناههكانهوه نیعمه‌تێكی وه‌ك به‌هه‌شت نه‌بینێت ده‌بێ له ناخی خۆیدا هه‌رده‌م هه‌ست به خه‌جاڵه‌تى بكات به‌وه‌شه‌وه هه‌میشه ڕوو له ئیستغفار بكات. ڕه‌نگبێ هه‌ندێك جار تاكه گوناهێك یه‌ك هه‌زارجار پێویستی به ئیستغفار هه‌بێت به‌ڵكو هه‌ندێك جار ئه‌وه‌ش به‌كه‌م بزانێت و بڵێت"هه‌زار هه‌زار جار"استغفرلله له‌ناخی خۆیدا هه‌وڵی ئه‌وه بكات كه‌له یه‌ك كات ملێۆنێك هه‌ستی استغفار بكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مردن ڕه‌نگه له‌ناكاو یه‌خه‌مان بگرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی پاك‌و بێ خه‌وش به‌ره‌و ئه‌و دنیامان كۆچ بكه‌ین ئه‌وا زۆر گرنگه به‌ده‌م وتنه‌وه‌ی استغفار پێشوازی له مردن بكه‌ین.
ئه‌و نهێنیه‌ی كه ڕه‌گی مه‌یله شه‌ڕه‌كان له بندا ده‌بڕێت
ئیستیغفار له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه دیسانه‌وه بنیاتی پێكهاته تێكشكاوه كه ده‌كاته له‌هه‌مانكاتیشدا ڕه‌گی مه‌یلی ئه‌نجام دانی شه‌ڕو خراپه‌كاری یش له بندا ده‌بڕێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤێك كه به‌به‌رده‌وامی ئیستیغفار بكات خۆی پاك بكاته‌وه ئه‌وا ئه‌مه واتای ئهوهیهكهزهمینهی ناڕ بانگهێشتی ئه‌نجامدانی گوناهی دیكه. واتا كه‌سێكی له‌مجۆره له دڵیدا ڤایرۆسێكی تری تێدا نییه كه بۆ میكرۆبی له‌م جۆره بانگهێشتی بكات بێجگه له‌مه‌ش به شێوه‌یه‌كی كه خۆشمان هه‌ستی پێ ناكه‌ین خوای گه‌وره هه‌ستی مه‌یلی شه‌ڕ له ناخوای ئه‌و كه‌سانه‌دا كوێر ده‌كاته‌وه له‌لایه‌كی دیكه‌وه خوای گه‌وره له سوره‌تی فورقاندا ده‌فه‌رموێت: فَأُوڵئِكَ یُبَدِّلُ اللَّهُ سَیِّئَاتِهِمْ حَسَنَاتٍ
لێره‌دا خوای گه‌وره سه‌رنجمان بۆ لای ئه‌وه ڕاده‌كێشێت و مژده‌مان ده‌داتێ كه ئه‌و كه‌سانه‌ی به ئیمان و كرده‌وه‌ی چاك و ئیستغفارو ته‌وبه وه ڕوو له په‌روه‌ردگاریان ده‌كه‌ن.
خوای گه‌وره خراپه‌كانیان ده‌گۆڕێت بۆ چاكه ،به‌ڵێ خوای گه‌وره به‌هۆی ئه‌و ڕووتێكردنه‌ی كه‌تێی ده‌كه‌ین ئه‌و لاپه‌ڕه‌و دێڕانه بسڕێته‌وه كه به‌هۆی گوناهه‌وه ده‌بن ئه‌و لاپه‌ڕه‌و دێڕانهیش كه به به‌تاڵی ده‌مێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌روا نه‌مێننه‌وه خوای گه‌وره به‌ڕه‌حمه‌تی فراوان خۆی بهشتی جوان و چاك پڕیان ده‌كاته‌وه ئه‌مه‌ش دره‌وشانه‌وه‌یه‌كی جیاوازی ئه‌وه‌یه كه ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره پێش توڕه‌ییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێت .
مامۆستا (سعیدی نورسی)یش سه‌باره‌ت به‌م ئایه‌ته پیرۆزه به‌م شێوه‌یه بیر ده‌كاته‌وه كه له ئه‌نجامێكی ته‌وبه‌و ئیستغفار توانا شه‌ڕیه‌كانی ناخی به‌ره‌و خێر‌و چاكه ده‌گۆڕێت به پێی ئه‌مه به‌نده ده‌كرێت له پاش گوناهكردن به ئه‌نجامدانی خێر و چاكه كردن جارێكی تر به ته‌وبه ڕوو ده‌كاته په‌روه‌ردگاری و خواى گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت:مادام تۆ بۆلای من گه‌ڕایته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه منیش توانا شه‌ڕیه‌كانی تۆ به‌ره‌و خێر ده‌گۆڕم .
كاته گرنگه‌كانی ئیستیغفار
له پاش نوێژه فه‌رزه‌كان سێ جار ئیستیغفار كردن سونه‌ته . داوای لێخۆشبوو‌ن له خوای گه‌وره له پاش ئه‌وه‌ی كه مرۆڤ ده‌گاته نزیكترین پله له خوای گه‌وره‌وه‌و به جوانترین شێوه كه خوای گه‌وره بیه‌وێت به‌ندایه‌تی به‌جێهێنا ئه‌وا ده‌كرێت به‌م شێوه‌یه ڕوون بكرێته‌وه :یه‌كه‌م ئه‌گه‌ر هاتوو مرۆڤ نه‌یتوانی خۆی به جوانی له نویژدا بمێنێته‌وه هه‌روه‌ها به‌بێ ئه‌وه‌ی بچێته حزوری په‌روه‌ردگاری له‌ناو دونیای خۆیدا خه‌ریكی پیاسه كردن بێت و هێشتا خه‌ریكی ڕاكردن بێت به‌دوای حسابه‌كانی خۆیدا هه‌موو ئه‌مانه له‌كاتێكدا لهبهندایهتیهكی به‌رزی وه‌ك میعراج نواندنی هه‌ڵوێست گه‌لێكی له‌م جۆره به‌بێ ڕێزی له قه‌ڵه‌م ده‌درێ له‌به‌ر ئه‌وه ئینسان كاتێ له حزوری خوای گه‌وره‌دا یه لهكاتیًكدا كه‌پێویست ئه‌كات به دوای ئه‌و هه‌سته مهعنهویانهدا بگه‌ڕێت كه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم له میعراجدا پێی گه‌یشتووه كه‌چی ئه‌و خه‌ریكی خۆیه‌تی و هه‌ڵوێستی كه‌مته‌رخه‌مانه ده‌نوێنێت و هه‌موو ئه‌مانه پێویستی به ئیستیغفار كردنه ،دووهه‌میش له‌به‌رئه‌وه‌ی نوێژ وێستگه‌یه‌كه دوعا‌و نیازه‌كانی تێدا قه‌بوول ده‌بێت ئه‌وا ئه‌و دوعایانه‌ی كه‌له‌دوای نوێژ ده‌كرێن نرخ و قه‌بوول بوونێكی تایبه‌تی هه‌یه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه له‌پێگه‌یه‌كی له‌م جۆره‌دا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ئامۆژگاریمان ده‌كات كه به‌نیازی ڕوون كردنه‌وه‌ی خواى گه‌وره و پاك بوونه‌وه‌مان له گوناه سێ جار ئیستیغفار بكه‌ن هه‌ر له‌م ڕوه‌وه پێنج فه‌رزه‌ی نوێژ بۆ داواكردنی لێخۆشبوو‌ن زمینه‌یه‌كی گرنگمان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت ئه‌م به‌یانه‌ی قورئانی پیرۆز كه ده‌فه‌رموێت : كَانُوا قَلِیلًا مِنَ اللَّیْلِ مَا ێهْجَعُونَ ۆبِالْأَسْحَاڕ هُمْ ێسْتَغْفِرُونَ
واتا "ئه‌وانه‌ی شه‌و كه‌م ده‌خه‌ون له‌كاتی به‌ره به‌یانیشدا داوای لێ‌خۆش بوون ده‌كه‌ن" ئه‌م ئایه‌ته سه‌رنجمان بۆ لای كاتێكی گرنگی ئیستغفار ڕاده‌كێشێت له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا له‌لایه‌كه‌وه ستایشی ئه‌وانه‌ی تێدایه كه‌له به‌ره‌به‌یاندا هه‌ڵده‌ستن و ئیسستغفار ده‌كه‌ن هه‌میشه ناخیان بۆ خوای گه‌وره هه‌ڵده‌ڕێژن ئه‌و كاته‌ی كهسهریان ده‌خه‌نه سوجده ئیدی بیریان ده‌چێ جارێكی تر سه‌رهه‌ڵبڕن و وه ئه‌م ستایشهش ده‌دات به گوێی هه‌موو خه‌ڵكی ئاسمان و ڕۆحانیه‌كان و هه‌موو ئیمانداران له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌م به‌یانه ئامانجێك پیشانی ئیمانداران ده‌دات چونكه كاتێك له قورئانی پیرۆز و سونه‌ت دا باس له هه‌ندێك سیفه‌تی ئیمانداران ده‌كرێت ئه‌مه له‌لایه‌كه‌وه ستایشی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه خاوه‌نی ئه‌و تایبهتمهنیانهن له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئامانجێك پیشانی ئه‌و كه‌سانه ده‌دات كه هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌م پله‌یه كه‌واته له‌كاتی به‌ره‌به‌یاندا كه خه‌ڵكی له‌شیرینی خه‌ودان هیچ نه‌بێت به دوو ڕكات نوێژ شه‌وه‌كه زیندوو بكرێته‌وه به‌ندایه‌تی خۆی پیشانی خوای گه‌وره بدات ئیستیغفار كردن له‌و كاتانه‌دا كه هیچ كه‌سێك به خه‌به‌ر نیه زۆر گرنگه .
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه زۆر گرنگه ئه‌و كاتانه‌ی كه ئینسان دڵی نه‌رم بووه‌ووه هه‌ست ده‌كات له ژێر قورسایی گوناههكاندایه له ناخیدا هه‌ست به هێجان و جۆش‌و خرۆشێك ی تایبه‌ت ده‌كات سوود له و وه‌ختانه وه‌ربگیرێت چونكه ئه‌م وه‌ختانه مانای وایه كه شنه‌بای نزیكی( قوربه‌ت) هه‌ڵیكردووه بۆ ئه‌وه‌ی له دوای هه‌ڵه‌و ئه‌نجامدانی گوناهه‌كان به‌بێ به فیڕۆدانی كات ڕوو بكه‌ینه‌وه جه‌نابی حه‌ق و ئیستغفار بكه‌ین یه‌كێك له كاته زۆر گرنگه‌كان بریتیه له "یه‌كه‌م ساتی چوونه نێو گوناههكهوه "كه ئه‌م وه‌خته زۆر گرنگه كه به هه‌ند وه‌ربگیرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گوناه وه‌كو ئابڵوقه‌یه‌ك وه‌هایه‌و مرۆڤ خووی پێوه ده‌گرێت هه‌ر بۆیه ئه‌و مرۆڤه‌ی كه كه‌وتووه‌ته نێو گوناهه‌وه ڕزگار بوونی ئه‌سته‌مه ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سه‌شی كه گوناه هه‌تا بینه قاقای توشی جۆره‌ها خراپه‌كاری هاتووه ئه‌گه‌ر هاتوو عه‌زمێكی جددی نه‌خسته گه‌رو به نیازی دهرچوونو ڕزگار بوونی له دنیا چونه مافی ته‌واوه‌تی ئیراده‌ی ئه‌وان ئه‌وا به تێپه‌ڕبوونی كات ئاواتی ئه‌وه ده‌خوازێت كه ئه‌و گوناهه یاساغ نه‌بوایه ئه‌وه‌ش ئه‌و مرۆڤه به‌ره‌و لادانی عه‌قیده‌یی ده‌بات ئه‌وانه‌ی كه‌توش بوون به‌گشتی به‌هۆی ئه‌م بیرۆكه‌یه‌وه ئیدی توش بوون به هۆی ئه‌م هۆكاره‌وه‌یه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌م ڕێگایه به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌ڕوات ڕه‌نگه پاش چه‌ند هه‌نگاوێكی دیش منیش نه‌توانم ژیدی بگه‌ڕێمه‌وه دۆخی جارانم بڵێت‌و به‌بێ كات به فیڕۆدان و هه‌وڵدان بۆ ڕزگاربوون له‌و هه‌ڵه‌و گوناهه‌ی كه تێیكه‌وتووه زۆر گرنگه وه‌كو كۆتا تایبه‌تمه‌ندی ده‌مه‌وێ ئاماژه به‌وه بكه‌م.هه‌ر له‌سه‌ره‌وه كه‌باس له‌و كاته تایبه‌تمه‌ندانه كرا ڕاسته هه‌لێكی گرنگه به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه كاتێكی دیاریكراو مه‌رج نی یه بۆ ئیستیغفار كردن چونكه مرۆڤ هه‌موو ساتێك بهیانیوى ئێواره ، شه‌و و ڕۆژ ده‌توانێت داوای لێخۆشبوو‌ن بكات . ده‌توانێ هه‌موو ساتێكی ته‌مه‌نی وه‌كو هه‌لێك ببینێت بۆ ئیستغفار كردن. به‌ڵێ، مرۆڤ ده‌كرێ كه هه‌ر هه‌لێكی ده‌ست كه‌وت یه‌كسه‌ر بچێته كه‌نارێكه‌وه و ئه‌گه‌ر به چۆك دانان بێت یان به‌سه‌ر دانان بێت به ته‌وبه‌و ئیستغفار ڕوو له خواى گه‌وره بكات. ته‌نانه‌ت كاتێ له شوێنێكه‌وه ده‌ڕواته شوێنێكی دی یاخود له‌كاتی به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێل دا یان له‌كاتی چاوه‌ڕوانیدا مرۆڤ له جیاتی ئه‌وه‌ی به‌به‌تاڵی بووه‌ستێت به جۆره‌ها ئیستغفاری جۆراو جۆر ده‌توانێ ناخی خۆی بۆ خوای گه‌وره هه‌ڵبڕژێت ، له ڕاستیدا مرۆڤ ده‌بێت هه‌موو ساته‌كانی له‌م ئیستیقامهتهوه به‌كاربهێنێ.
- Created on .