بنه‌ماكانی ڕه‌خنه‌گرتنی به‌سوود
پرسیار:ڕه‌خنه‌گرتن كه فاكته‌رێكی گرنگه بۆ گه‌یاندنی هه‌موو جۆره مه‌سه‌له‌یه‌ك به پله‌یه‌كی باشتر,بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرتنه‌كه به پێز بێت پێویست ده‌كات پابه‌ندی چ پێوه‌رو تایبه‌تمه‌ندیه‌ك بێت؟ له ڕووی ئادابه‌وه هه‌م ڕه‌خنه‌گران و هه‌م ڕه‌خنه لێگیراوان ده‌بێت ڕه‌چاوی كام بنه‌مایانه بكه‌ن ؟
وه‌ڵام: ڕه‌خنه گرتن كه به واتای لێكۆڵینه‌وه له گوفتارێك یاخود كردارێك وخستنه ڕووی لایه‌نه ئه‌رێنی و نهرێنیهكانی و و به‌راوردكردنی حاڵی حازری له‌گه‌لأ ئه‌و ئاسته ی كه پێویسته تێیدا بێت دێت,بناغه‌یه‌كی زانستی گرنگه بۆ گه‌یشتن به نموونه‌یی بوون. له‌به‌ر ئه‌م گرنگیه‌ی له سه‌رده‌می هاوه‌ڵان و تابیعنیشدا هه‌تا ڕۆژگاری ئه‌مرۆمان هه‌میشه به‌كارهاتووه.بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی باری ته‌ندروستی ئه‌و فه‌رموودانه‌ی كه له پێغه‌مبه‌ری خوداوه (صلی الله علیه وسلم)ڕیوایهتكرراوه لێكۆڵینه‌وه‌یی ڕه‌خنه‌یی بۆ سه‌نه‌د و ده‌قه‌كه‌ی كراوه.لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یی هه‌ر له مێژه‌وه بابه‌تێكی گرنگ بووه‌و به‌كارهاتووه بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و مه‌به‌سته‌ی كه ده‌قه‌كه ده‌یبه‌خشێت یاخود له كاتی ته‌فسیر و لێكدانه‌وه‌ی ئایه‌ت و فه‌رمووده‌كان ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه.هه‌ر له سایه‌ی ئه‌م بنچینه زانستیه گرنگه‌وه فلته‌رێكی زۆر گونجاو پێكهاتووه بۆ دروستكردنی كۆسپ له‌به‌رده‌م هه‌موو ئه‌و بیرۆكه بیانیانه‌ی كه خه‌ریك بوو بهێنرێنه ناو ئیسلامه‌وه.له‌سایه‌ی به‌ره‌و پێشچوونی زانستی مونازه‌ره‌و لێكۆڵینه‌وه به كۆمهڵیهكان و ئاڵوگۆری بیر‌و ڕاكان,ده‌رئه‌نجامه كۆتاییه‌كان و ئیجتیهادهكانیش جارێكی تر ههڵسهنگێنراونهتهوه و لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یی بۆ كراوه و به‌مشێوه‌یه حه‌قیقه‌ته ئه‌سڵیه‌كه نهشێوێنراوهو به پاراوی ماوه‌ته‌وه.
به تایبه‌تی له بواری لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یی له سه‌نه‌ددا,ده‌ستكه‌وتێكی زۆر باش به ده‌ست هاتووهبه ڕاده‌یه‌ك,له میانه‌ی ده‌ستكاری و ڕاستكردنه‌وه‌ی فه‌رمووده‌كاندا,ئه‌وانه‌ی كه فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خودا(صلی الله علیه وسلم)ده‌گێڕنه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ییان له باره‌وه كراوه و له ئه‌نجامدا توانرا چه‌نده‌ها به‌رگ كتێب به‌رهه‌م بهێنرێت و به‌مشێوه‌یه‌ش ئاستی ڕاستی و دروستی فه‌رمووده‌كان سه‌لمێنراوه.هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته زانایان له كاتی به ئه‌نجام گه‌یاندنی لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ییدا هه‌تا بڵێی هه‌ستیارانه مامه‌ڵیان كردووه نه‌بادا مانای ده‌قه‌كه بشێوێت و له مه‌به‌ستی ئه‌سڵیه‌كه‌ی خوی بچێته ده‌ره‌وه.بۆ نمونه یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه به دامه‌زرێنه‌ری بناغه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یی دێت "حه‌زره‌تی شوعبه ابن حجاجه"بۆ ڕه‌خنه گرتن له ریوایهتكهرانی فه‌رمووده‌كان ده‌یوت:وه‌ره با كه‌مێك له ڕێی خوادا غه‌یبه‌ت بكه‌ین.ئه‌و به‌م ئاماژه‌یه,پێویستی كردنی ئیشه‌كه‌ی خستۆته به‌رچاو و وه هه‌روه‌ها تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م كاره ده‌بێت ته‌نها له‌به‌رخاتری زاتی جه‌نابی حه‌ق به ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت.
به‌ڵێ له دونیای ئێمه‌دا به تایبه ت له پێنج سه‌ده‌ی سه‌ره‌تای هیجریدا,چ له بواری ئایینی‌دا بێت یاخود له بواری زانسته پۆزیتتیڤهكاندا بێت,به نیازی گه‌یشتن به باشترین كواڵیتی رێگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یی به‌كارهاتووه.كه‌وابێ له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆشماندا ده‌كرێت كار به‌م شێوازه زانستیه بكرێت به مه‌رجی له ده‌ست نه‌دانی ویژدان و پاراستنی سنوره‌كانی ئه‌ده‌ب و ڕێز و هه‌روه‌ها بوونی مامه‌ڵه یه‌كی هه‌ستیارانه.
هه‌ندێ بنچینه و بنه‌ما هه‌ن كه به ئاداب و شێوازی لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یی ناسراون له‌م چه‌ند خاڵه‌دا كورتیان ده‌كه‌ینه‌وه:
ویژدان و ئه‌و كلیلانه‌ی كه به نهرمو نیانی كرانه‌وه
كاتێك لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ییه‌ی بۆ باتێك ده‌كرێت,ده‌بێت شێوازێكی زۆر جوان ڕه‌چاو بكرێت و گرنگی به چۆنێتی ئاڕاستهكردنهكهی بدرێت و هه‌ستیارانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت. واته ڕه‌خنه‌گرتن ده‌بێت به شێوازێك بێت كه كه‌سی ڕه‌خنه‌لێگیراو هه‌ست به بێزاری نه‌كات و كاردانه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی نه‌بێت و به ئاسانی په‌سه‌ندی بكات.
وه‌لێ ئێوه له كاتی پێشكه‌شكردنی چاره‌سه‌ر بۆ هه‌ندێ كێشه‌ی دیاریكراو ئه‌گه‌ر هاتو ئه‌و بیرۆكه جێگره‌وانه‌ی كه پێشكه‌شی ده‌كه‌ن به شێوه‌یه‌كی گونجاو و به شێوازێكی نه‌رم ونیانانه و ئینسانیانه بێت,ئه‌وا له لایه‌ن كه‌سی به‌رامبه‌ریشه‌وه به ڕێزه‌وه پێشوازی لێده‌كرێت وبیرۆكهكیان له‌لا په‌سه‌ند ده‌بێت. بۆ نمهنه ئێوه سه‌باره‌ت به بابه‌تێك بیرۆكه‌ی خۆتان ده‌خه‌نه ڕوو به‌ڵام كه‌سی به‌رامبه‌ر به ته‌واوه‌تی پێچه‌وانه‌ی ئێوه بیرده‌كاته‌وه.ئه‌گه‌ر ئێوه له‌م كاته‌دا به‌م شێوه‌یه بڵێن: به‌ڕێزم من ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌م ته‌نها به‌و شێوه‌یه ده‌زانی به‌ڵام كه له بیرۆكه‌كانی جه‌نابتان ووردبوومه‌وه به لایه‌نه‌كانی تریشی ئاشنا بووم.,ئه‌وا ڕه‌نگه كه‌سی به‌رامبه‌ر جارێكی تر بگه‌ڕێته‌وه لاتان و بڵێـت:ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی كه پێشتر له‌گه‌لأ ئێوه‌دا تاوتوێمان كرد ,وه‌كو ئه‌وه بوو كه ئێوه بیرتان لێده‌كرده‌وه,ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش له وه‌ڵامدا وتتان :زۆر سوپاستان ده‌كه‌م چه‌نده به ویژدانه‌وه بڕیارده‌ده‌ن ماشاالله.به‌م پێیه له پێناوی ئه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ته‌كان به‌ڕێزه‌وه پێشوازی لێبكرێت و له دڵه‌كاندا جێی خۆی بكاته‌وه و خاتری جه‌نابی حه‌ق ته‌عالا به‌رز ڕابگیرێ,ئه‌وا ئه‌گه‌ر پێویستبكات مرۆڤ خۆپه‌رستی و ئه‌زموون و زانیاریه‌كانی كه‌مێك ده‌خاته ژێرپێ .به‌ڵێ ئه‌گه‌ر ئاره‌زووی په‌سه‌ندی بیرۆكه‌كانمان ده‌كه‌ین له لای كه‌سانی دیكه ئه‌وا ده‌بێت له كاتی هه‌ڵسه‌نگاندنی بیرۆكه‌كانی ئه‌واندا له چوارچێوه‌ی ماقوڵیهتهكهیدا بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ین و سینه فراوان بین و هه‌وڵی سازاندنی كه‌شێكی وه‌ها بین تا ئه‌وان بتوانن ڕاستی و حه‌قیقه‌ته‌كان وه‌ك خۆی و به باشی قه‌بول بكه‌ن.
ئاڕاسته‌كردنی گوفتار له هه‌مووان و ڕه‌چاوكردنی نه‌به‌زاندنی سنوور
میژووش گه‌واهی ئه‌وه ده‌دات كه ئه‌وكه‌سه‌ی كه به‌ڕێزه‌وه له بیرۆكه‌ی كه‌سانی دیكه ناڕوانێت و هه‌میشه به چاوێكی سووك ته‌ماشایان ده‌كات و وه‌ك پاره‌ی ساخته ده‌یانخاته كه‌نارێكه‌وه,ئه‌م جۆره مرۆڤانه له هه‌ر مه‌یدانێكدا بن به‌هۆی ئه‌م ڕه‌فتاره‌یانه‌وه به بێئه‌وه‌ی به خۆیان بزانن چه‌نده‌ها شتی به سوود و تێر‌و ته‌سه‌لی به سوود بۆ خودی خۆیان له ده‌ست ده‌دن.
له‌م ڕووه‌وه ئه‌گه‌ر پاره‌ی ساخته بێت یاخود ئاسن یان گوولله بێت,پێویسته هه‌مووی به پێی پێوه‌رێكی دیاریكراو به‌ڕێزه‌وه ته‌ماشا بكرێت و وه‌كو بنه‌مایه‌ك په‌سه‌ند بكرێت.نواندنی ڕه‌فتارێكی له‌مجۆره واده‌كات كه بیرۆكه‌كان له لای كه‌سی به‌رامبه‌ر جێی په‌سه‌ند و پێ‌زانین بێت.به پێچه‌وانه‌وه وه‌لێ پرۆژه‌ی زۆر جوان و بیرۆكه‌ی ناوازه‌ش پێشكه‌شبكه‌ین ,به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ڕه‌چاوی شێوازی گهیاندنهكهمان نه‌كرد,وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌سه‌ریاندا بكێشین قسه‌ی ڕه‌ق و دلأ شكێنیان پێبڵێین,ئه‌وا وه‌ك ئه‌وه وایه هیچمان نه‌كردبێت و بیرۆكهكانیش له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه جێی په‌سه‌ند نابێت.
ده‌بێت ئه‌وه‌مان له یاد نه‌چێت هه‌ندێ جار, ئه‌گه‌ر چی ده‌قی ئاشكرا‌و ڕوونیش هه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه ڕه‌خنه‌ی لێگیراوه به‌ڵام له‌به‌ر به‌كار نه‌هێنانی شێوازێكی جوان له گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌دا ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی كاردانه‌وه‌ی پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه.
بۆ نمونه كاتێك هاوڕێیه‌كتان له حه‌رام ده‌ڕوانێت ئه‌گه ر به شێوازێكی نه‌شیاو به بێ ِڕهچاوكردنی پاراستنی سنوور,وتتان:تۆ ئاوها و ئاوها ده‌كه‌یت ,كه‌مێك چاوت دابخه..به‌رامبه‌ر گوناه ئه‌وه‌نده كراوهمهبه! ئه‌م جۆره ڕه‌خنه گرتنه‌ی ئێوه ڕه‌نگه ببێته هۆكاری بزواندنی مه‌یله شه‌یتانیه‌كان له ئه‌ودا .خۆ ئه‌گه‌ر دوێنراوهكهتان ئاماده‌گی ئه‌وه‌ی تێدا نه‌بێت كه هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی دووچاری ڕه‌خنه‌گرتن ببێته‌وه و نه‌یتوانی ئه‌و جۆره ڕه‌خنانه هه‌زم بكات,ئه‌وا ئه‌و كاته هه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌كی ئاڕاسته بكرێت كاردانه‌وه‌یه‌كی پێچه‌وانه‌ی ده‌بێت,ئێمه به هه‌ڵسوكه‌تێكی له‌مجۆره ده‌بینه هۆكاری ئه‌وه‌ی كه بیكه‌ینه دوژمنی به‌ها باڵاكانی ئایینمان و بزواندنی هه‌ستی بێڕێزی نواندن به‌رامبه‌ر به جه‌نابی حه‌ق ته‌عالا .وه‌لێ ئه‌گه‌ر كه‌سێكی ئاوها باوه‌ڕیشی به‌و شتانه هه‌بێت به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و ئازاردانه ڕۆحیه‌ی كه توشی كرا,له پێناوی ئه‌وه‌ی خۆی به ڕاست پیشانبدات,هه‌موو ڕێگه‌یه‌ك ده‌گرێته به‌ر و هه‌موو جۆره فه‌لسه‌فه‌یه‌ك باس ده‌كات ,ئه‌و كاته‌شی كه ویستی بخه‌وێت كه چهرچهفهكهی دا به سه‌ریدا هه‌ر بیر له چۆنێتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و ڕه‌خنانه ده‌كاته‌وه.
له‌مڕوانگه‌یه‌وه پێویسته له‌كاتی ڕه‌خنه گرتندا ووته‌كان ئاڕاسته‌ی كۆمه‌ڵ بكرێت و به گشتی ئاماژه‌ی پێبدرێت .
هه‌ربۆیه پێغه‌مبه‌ری خودا(صلی الله علیه وسلم) له‌كاتی ئاگاداركردنه‌وه‌ی كه‌سێك له هه‌ڵه‌یه‌ك یاخود له كهمو كوڕیه‌كی نه ده‌چوو ڕووبه‌ڕووی كه‌سه‌كه خۆی بكاته‌وه ,به‌ڵكو ڕووی قسه‌كانی ئاڕاسته‌ی جه‌ماعه‌ت ده‌كرد,پاش كۆكردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان له شوێنكدا , ئه‌و به‌مشێوه‌یه زه‌مینه‌ی ده‌ڕه‌خساند بۆ كه‌سانی خاوه‌ن كه‌مته‌رخه‌می سا به‌ڵكو له هه‌ڵه‌كانی خۆیان بگه‌ن.بۆ نموونه: ڕۆژێكیان پێغه‌مبه‌ری خودا(صلی الله علیه وسلم) كه‌سێك هه‌ڵده‌بژێرێت وه‌كو به‌رپرسیاری زه‌كات بۆ شوێنێكی ده‌نێرێت ,له گه‌ڕانه‌ویدا له كاتی ته‌سلیمكردنی زهكاتهكهدا به پێغه‌مبه‌ر ی خودا(صلی الله علیه وسلم) ده‌ڵێت:ئه‌مانه بۆ ئێوه‌یه و ئه‌مه‌ش به دیاری به من درا.بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئه‌م كه‌سه پێغه‌مبه‌ری خودا چووه سه‌ر مینبه‌ر و فه‌رمووی :كاتێك من كه‌سێك له ئێوه ده‌نێرم بۆ كارێك كه خودای گه‌وره فه‌رمانی پێكردووم,كه‌چی ئه‌و دێت و ده‌ڵێت:ئه‌مه هی ئێوه‌یه‌و ئه‌مه‌ش به دیاری به من درا.ئه‌گه‌ر ئه‌م كه‌سه ڕاست ده‌كات با له ماڵی باوك‌و دایكی خۆی دابنیشێت و دیاری بهاتبایه‌ته به‌رپێی(بوخاری).
له‌گه‌لأ ئه‌مه‌شدا زۆر گرنگه كه بزانین كێ ڕه‌خنه‌كه ده‌گرێت .ئه‌گه‌ر پێویست بوو كه‌سێك له كه‌مته‌رخه‌میه‌ك ئاگاداربكرێته‌وه ئاوا نابێت مرۆڤ سوور بێت له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه بڵێت من هه‌ر خۆم ده‌بێت ئاگاداری بكه‌مه‌وه.ئه‌م كاره ده‌بێت به‌جێبهێڵرێت بۆ كه‌سێكی ئه‌زیزی ئه‌و.چونكه له حاڵه‌تێكی ئاوهادا ڕه‌خنه‌ی كه‌سی خۆشه‌ویست وه‌ك پیاهه‌ڵدان په‌سه‌ند ده‌كرێت.به‌ڵێ ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌یامه‌ی كه ئێوه ده‌تانه‌وێت بیگه‌یه‌نن ئه‌گه‌ر پێتان وابوو ئه‌و كه‌سه كاردانه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی ده‌بێت,ئه‌وا له بری خۆتان ده‌بێت ئه‌و كاره بۆ كه‌سێكی دیكه به جێبهێڵن باشتره.كه‌واته لێره‌دا ئه‌وه‌ی كه گرنگه ئه‌ویه ڕاستیه‌كان له دڵه‌كاندا شوێنی خۆی بكاته‌وه نه‌ك ئه‌وه‌ی كه كێ ئه‌یگه‌یه‌نێت.
بائێستاش به‌سه‌رهاتێكی سه‌روه‌رانمان حه‌زره‌تی حه‌سه‌ن و حسین بگێڕینه‌وه به‌بڕوای من سوودی زۆری ده‌بێت.ئه‌گه‌ر چی ئه‌م به‌سه‌رهاته زۆر سه‌حیحیش نه‌بێت و له كتێبه‌كانی فه‌رمووده‌دا به‌دی نه‌كرێت به‌ڵام ئاشكرایه وانه‌و په‌ندی زۆری تێدایه.به‌ڵێ به پێی ئه‌م به‌سه‌رهاته , سه‌روه‌رانمان حه‌زره‌تی حه‌سه‌ن و حسین له كاتێكدا ده‌یانه‌وێت ده‌ستنوێژ بگرن له شوێنێكدا چاویان به پیاوێك ده‌كه‌وێت كه یه جوانی ده‌ستنوێژه‌كه‌ی نه‌ده‌گرت و به‌ملاولادا ئاوی دهپرژاندو ئه‌ندامه‌كانی له‌شی به باشی تهڕنهدهكرد,ئه‌م دوو فتره‌ته ناوازه‌یه‌ش كه خاوه‌ن فیراسه‌تێكی قوولأ بوون ,له نێوانی خۆیاندا له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتن كه چۆن بۆ كابرای ڕاستبكه‌نه‌وه .ده‌چنه لای كابراو داوای لێده‌كه‌ن كه ته‌ماشای ده‌ستنوێژه‌كه‌ی ئه‌مان بكات و هه‌ڵیبسه‌نگێنێت هی كامیان ته‌واوتره.ئه‌وانیش هه‌ر به‌وشێوه‌یه‌ی كه له پێغه‌مبه‌ری خودا و حه‌زره‌تی علییان بینیبوو ده‌ستنوێژه‌كه‌یان گرت.پاشان ووتیان: مامه هی كاممان جوانتر بوو؟ ئه‌م پیاوه‌ش كه‌به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ تانه‌و ته‌شه‌رێكی لێبدرێت له هه‌ڵه‌كه‌ی ئاگاداركرایه‌وه و بۆی ڕاستكرایه‌وه به ویژدانێكی ئاسووده‌وه ووتی: ڕۆڵه‌گیان هی هه‌ردووكتان زۆر جوان كێشه لهدهستنوێژهكهی مندا هه‌یه.جارێكی تر ده‌مه‌وێت ئاماژه به‌وه بكه‌م كه,ئه‌و شێوازه‌ی كه له ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌و پیشاندانی ڕاستیه‌كاندا به‌كارده‌هێنرێت له‌گه‌لأ چۆنێتی گهیاندنهكهیدا زۆر گرنگن له كاتی ڕه‌خنه گرتندا.
پێگهیهندنی كه‌سانێكی خۆڕاگر له‌به‌رامبه‌ر ڕه‌خنه‌دا
له لایه‌كی دیكه‌وه زۆر گرنگه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێیاندهگهیهنن كه‌سانێكی به‌هێز بن و خۆڕاگر بن له به‌رامبه‌ر ڕه‌خنه‌دا.هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كان له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌م ئاسۆیه گه‌یشتبوون زۆر به ئاسانی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی كه له یه‌كتری دا ده‌یانبینی بۆ یه‌كتریان ڕاستدهكردهوه.وه ئه‌م بارودۆخه نه‌ده‌بووه هۆكاری به‌رهه‌مهێنانی په‌رچه كرداری ناخۆش.بۆ نمونه حه‌زره‌تی عومه‌ر(خوا لیی ڕازی بێت)له كاتی خوتبه‌دا به نیازی ئاسانكاری له بابه‌تی هاوسه‌رگیریدا باسی چه‌ند ستراتیژیه‌ك ده‌كات سه‌باره‌ت به ماره‌یی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ت كه داواكاریه‌كان با له ئاستی به جێهێناندا بێت و داوای برێكی زۆر پاره نه‌كرێ.له ڕاستیدا ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه شتێكی زۆر گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ی ئیستغلالی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه نه‌كرێت.وه له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆشماندا كار كردن به‌م بیرۆكه‌یه ئه‌بێته هۆكاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌م ڕووه‌وه هه‌نگاوێكی زۆر گرنگه.كاتێ حه‌زره‌تی عومه‌ر خه‌ریكی ئه‌م ڕوونكردنهیهیه ژنێكی به ته‌مه‌ن كه له ڕیزه‌كانی دواوهدایه كه‌مێك له سنوور ده‌رده‌چێت و ده‌ڵێت:ئه‌ی عومه‌ر ئایا سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ئایه‌تێك یان فه‌رمووده‌یه‌ك هه‌یه كه تۆ بیستبێت و ئێمه نه‌مانبیستبێت؟
چونكه خوای گه‌وره له قورئاندا ده‌فه‌رموێت:ان اردتم استبدال زوج مكان زوج واتیتم احداهن قنگارا فلا تأخژوا منه شیئا.
ئه‌گه‌ر ویستتان له خێزانێكتان جیاببنه‌وه و ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌لأ كه‌سێكی تردا پێكبهێنن,ئه‌گه‌ر ئێوه به چه‌نده‌ها باریش ماره‌یی ئه‌و خێزانهتان دابوو كه لێی جیابووبونه‌وه ته‌نانه‌ت شتێكی بچوكیشی لێ هه‌ڵمه‌گرن .(نساْ ) به پێی ئه‌م ئایه‌ته ده‌بینیت په‌روه‌ردگار ڕێژه‌كه‌ی دیاری نه‌كردووه.
له سنووری مه‌رجه‌كانی ئه‌و ڕۆژگاره‌دا حه‌زره‌تی عومه‌ر دوو هێزی گه‌وره له ژێر فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌ودا بوون و سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تێك بوو كه بیست ئه‌وه‌نده‌ی توركیا گه‌وره بوو.جێنشینی ڕووی زه‌مین له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ووتانهدا كه‌مێك هه‌ڵوێسته ده‌كات و له پاشاندا ئه‌و ووشانه له زاری دێنه ده‌ره‌وه : ئه‌ی عومه‌ر به هێنده‌ی پیره‌ژنێك شاره‌زاییت له دینه‌كه‌تدا نییه.(بیهقی-سنه الكبری)
وه‌كو زانراوی هه‌موو لایهكههحهزرهتی عومه‌ر به"وقاف علی الحق " ناسرابووواته له هه‌ر شوێنێك مه‌سه‌له‌ی ماف بهاتایه‌ته ئاراوه ئه‌وا ئه‌و هه‌ر به وێنه‌ی وه‌ستانی ئوتومبیلێك له به‌رزاییه‌كی لێژدا,به‌توانا بوو له خۆ گرتنه‌وه و ههڵوێستهكردندا.به‌ڵێ زۆر پێویسته ئه‌م هه‌سته له ناخماندا بڕوێنین.بۆیه هه‌ریه‌كه له ئێمه پێویست ده‌كات له ئاستێكی وه‌ها دابێت كه ئاماده‌گیی په‌سه‌ندكردنی ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی هه‌بێت كه ئاڕاسته‌ی ده‌كرێت.هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌كرێت له‌گه‌لأ یه‌كێك له براكانی په‌یماننامه‌یه‌ك ببه‌ستێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی له ئه‌مدا بینی بۆی ڕاست بكه‌نه‌وه و له بواره‌دا به ته‌واوی سه‌رپشكی بكات.
ده‌رئه‌نجام ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌یه‌وێت ڕه‌خنه یاخود ڕاستكردنه‌وه بۆ هه‌ندی َ مه‌سه‌له بكات ,سه‌ره‌تا ده‌بێت به دوواداچونێكی باش بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بكات چونكه ڕاستكردنه‌وه و گه‌یاندنی په‌یامی ڕاستی هه‌ولأ و ته‌قه‌لایه‌كی جددی ده‌وێت.دووهه‌میش له كاتی ڕه‌خنه‌گرتندا به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێت ڕه‌چاوی هه‌ست و باری ده‌روونی كه‌سی به‌رامبه‌ر بكه‌ین كه ئایا توانای په‌سه‌ندكردنی ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی تا چ ڕاده‌یه‌كه؟ئه‌گه‌ر زانیمیان كاردانه‌وه‌یه‌كی پێچه‌وانه‌ی ده‌بێت ئه‌وه ده‌بێت زۆر ووریایانه مامه‌ڵه بكه‌ین.سوور بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی "كه هه‌ر خۆم پێی ده‌ڵێم" شتێكی باش نییه. به‌ڵكو باشتر وه‌هایه كه ئه‌و كاره به جێبهێڵرێت بۆ كه‌سانی كاریگه‌رتر.
له مه‌رجه‌كانی ڕۆژگاری ئه‌مڕۆماندا كه خۆپه‌رستی زۆر چۆته پێشه‌وه به به‌راورد له‌گه‌لأ هه‌ندێ له چهرخهكاندا مرۆڤه‌كان خۆڕاگرنین له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی كه ئاڕاسته‌یان ده‌كرێت. بۆیه گرنگیدان به‌م خاڵه زۆر گرنگه.ئه‌وانه‌ی كه دووچاری ڕه‌خنه لێگرتن ده‌بنه‌وه پێویسته خاتری جه‌نابی حه‌ق ته‌عالایان له هه‌موو شتێك لا به‌رزتر بێت . له جیاتی ئه‌وه‌ی به په‌رچه‌كرداری ناخۆش وه‌ڵامی ئه‌و ڕه‌خنانه بداته‌وه به سوپاس كردن وه‌ڵام بدرێته‌وه.هه‌روه‌ك حه‌زره‌تی پیریش ئاماژه‌ی پێكردووه ده‌ڵێت:ره‌حمه‌تی خودا له‌و كه‌سه بێت كه له دووپشكی سه‌رشانم ئاگادارم ده‌كاته‌وه.دووپشك مه‌به‌ستی له هه‌ڵه‌و كهموكوڕیهكانه.
- Created on .