چاپکردن

توانا دونیایه‌كان و پێوه‌رێك بۆ پلان دانانى ئاینده

نوسراوە لە لایەن فتح الله‌ گوله‌ن بةروار: . بةشةكان گۆزەی شکاو

هەڵسەنگاندنى بەکارهێنەر:  / 3
لاوازەنایابە 

توانا دونیایه‌كان و پێوه‌رێك بۆ پلان دانانى ئاینده

پرسیار: پێغه‌مبه‌رى سه‌روه‌رمان(د.خ) له‌ یه‌كێك له‌ فه‌رموده‌كانیداپرسیار: پێغه‌مبه‌رى سه‌روه‌رمان(د.خ) له‌ یه‌كێك له‌ فه‌رموده‌كانیدا ئامۆژگاریمان ده‌كات و ده‌فه‌رمووێت له‌ دونیادا وه‌ك ر ێبوارێك وابه‌، هه‌ندێ له‌ گه‌وره‌كانیشمان ته‌نانه‌ت سه‌باره‌ت به‌ بیركردنه‌وه‌ له‌وه‌ى كه‌ سبه‌ى چی بخۆین یان چی بخۆینه‌وه‌ به‌ هیوا درێژی و به‌خه‌یاڵى ئه‌به‌دیه‌ت ناوزه‌ند كراوه‌. به‌ڵام له‌ مه‌رجه‌كانى رۆژگارى ئه‌مڕۆماندا ده‌بینین ته‌واو كردنى خوێندن و بوون به‌ خاوه‌نى پیشه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ پلاندانانى داهاتوو گرنگدان له‌م باره‌یه‌دا پێوه‌رمان بۆ بیر كردنه‌وه‌ له‌ داهاتوو ده‌بێت چۆن بێت ؟

وه‌ڵام: هه‌ر وه‌ك له‌و پرسیاره‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌رى خودا (دروودى خواى لێ بێت ) ده‌فه‌رمووێت " كُنْ فِی الدُّنْێا كَأَنَّكَ غَڕیبٌ أَوْ عَابِرُ سَبِیلٍ"

"له‌ دونیادا وه‌ك غه‌ریبێت یان وه‌ك رێبوارێك بژى"

غه‌ریب: ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ بارێكى وه‌هاوه‌ كه‌ له‌ نیشتیمان و خانوو و ماڵى خۆى جیا ده‌بێته‌وه‌, به‌ سه‌ركه‌وتوویی وه‌ك میوانێك له‌و شێوێنه‌ بمێنێته‌وه‌ , ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كى راسته‌وخۆى نیه‌ له‌گه‌ل مرۆڤه‌كان و كه‌ل و په‌له‌كانى ده‌وروبه‌ری ئه‌و (عابر سبیل) كه‌ له‌ فه‌رمووده‌كه‌دا هاتووه‌ به‌ ماناى رێبوار دێت ,وشه‌ى عابریش كه‌ له‌ فیعلى (عبر) سه‌رچاوه‌ كردوه‌ كه‌ به‌ ماناى (عبور)ه‌ واتا تێپه‌ر بوون له‌لایه‌كى رێگه‌وه‌ بۆ لایه‌كى ترى ڕێگه‌كه‌ دێت. له‌ راستیدا مرۆڤیش رێبوارێكه‌ سه‌ره‌تاكه‌ى له‌ ره‌حمى دایكیه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات له‌وێشه‌وه‌ به‌ره‌و باڵغ بوون و دوایش گه‌نجی و پیرى و دوایش به‌ره‌و قه‌برو به‌رزه‌خ و مه‌حشه‌ر ده‌كه‌وێته‌ ڕێ.

پێغه‌مبه‌ر(دروودى خواى لێبێت) وا ئامۆژگاریمان ده‌كات كه‌ مرۆڤ له‌ ژیانى دوونیادا ده‌بێت وه‌ك رێبوارێت بێت كه‌ له‌ لایه‌كى رێگه‌وه‌ بۆ لاكه‌ى ترى كۆچ بكات. له‌ فه‌رمووده‌یه‌كى تردا باس له‌وه‌ ده‌كرێت كاتێك پێغه‌مبه‌رمان (دروودى خواى لێبێت) له‌ كاتى پشوودانى له‌سه‌ر حه‌سیرێك شوێنه‌واى حه‌سیره‌كه‌ له‌سه‌ر لاشه‌ى پیرۆزى ده‌ر ده‌چێت كاتێك حه‌زره‌تى عومه‌ر (خواى لێ راوزى بێت ) ده‌یبینێت چاوانى پر ده‌بێت له‌ فرمێسك و ده‌فه‌رمووێك ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خودا ساسانیه‌كان به‌و شێوه‌یه‌ و رۆمانیه‌كان به‌و شێوه‌یه‌ مه‌به‌ستى حه‌زروتى عومه‌ر خۆش گوزه‌رانى سه‌ركرده‌كان بوو ده‌یویست ئه‌وه‌ پیشان بدات كه‌ پێغه‌مبه‌ریش (دروودى خواى لێبێت) هه‌ندێك سوود له‌ نیعمه‌ته‌كانى ئه‌م دونیایه‌ وه‌ر بگرێت له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌ش پێغه‌مبه‌رمان (دروودى خواى لێبێت) فه‌رمووی "مَا لِی ۆمَا لِلدُّنْێا مَا أَنَا فِی الدُّنْێا إِلَّا كَرَاكِبٍ اسْتَڤَلَّ تَحْتَ شَجَرَه‌ٍ پُمَّ رَاحَ ۆتَرَكَهَا" واته‌ " من ده‌بێت چ په‌یوه‌ندیه‌كم به‌ دونیاوه‌ هه‌بێت! حالی من له‌ دونیادا وه‌ك حاڵى ئه‌و رێبواره‌ وه‌هایه‌ كه‌ له‌ ژێر سێبه‌رى دره‌ختێكدا كه‌مێك ده‌حه‌وێته‌وه‌ و پاشان به‌ رێده‌كه‌وێته‌وه‌" (ترمزى)

هه‌موو ئه‌وه‌ ده‌زانین كه‌ ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوا (د.خ) بیویستایه‌ له‌ هاوه‌ڵان له‌ ماڵ و موڵكیان هه‌رچی یه‌ك هه‌بوایه‌ ده‌یان هێناو له‌ ژێر ره‌سول لله‌دا دایان ده‌خست ، به‌ڵام شانازى مرۆڤایه‌تى پێغه‌مبه‌رمان (درودى خواى له‌سه‌ر بێت ) سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندى خۆى به‌ دونیاوه‌ حاڵى خۆى ده‌به‌ستێته‌وه‌ به‌ حاڵى ئه‌و مرۆڤه‌ى كه‌ له‌ كاتى رێبواریدا بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى له‌ ژێر دره‌ختێكدا ده‌حه‌وێته‌وه‌ و پاشان جێى ده‌هێڵێت , وه‌ هه‌تا ئه‌و وه‌خته‌ى كه‌ به‌ره‌و ئاسۆكانى رۆحى ده‌كه‌وێته‌وه‌ رێ به‌م پێوه‌ره‌ ژیانى بردۆته‌ سه‌ر.

ئه‌و سه‌روه‌تانه‌ى كه‌ له‌ رێى حه‌قدا به‌كار ده‌هێنرێت

ئه‌گه‌ر بێت به‌شێوه‌یه‌كى كشتگیر له‌ بابه‌ته‌كه‌ بڕوانین, ئه‌گه‌ر هاتوو فه‌رمانه‌ دینیه‌كان و رێپێنه‌دراوه‌كان به‌ شێوه‌یه‌گى گشتگیر وه‌رگرت ئه‌وا له‌ ئاماژه‌كانى كه‌ پێغه‌مبه‌رى سه‌روه‌رمان (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) له‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ مه‌به‌ستی له‌وه‌ نی یه‌ كه‌ به‌ ته‌واوه‌تى دونیا فه‌رامۆش بكرێت به‌ڵكو مه‌به‌ست له‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ ته‌واوه‌تى روو له‌ دوونیاوه‌ نه‌كات له‌ رووی حه‌زو چێژه‌ كه‌سیه‌كانه‌وه‌ بۆ نموونه‌, له‌ ئایه‌تێكى پیرۆزى سوره‌تى ئه‌نفالدا له‌ ئایه‌تى 41 خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت" ئه‌ى ئیمانداران ئاگاداربن و بزانن كه‌ به‌راستى هه‌رچییه‌كتان ده‌ستكه‌وت له‌ جه‌نگى بێباوه‌ڕاندا ئه‌وه‌ بێگومان پێنج یه‌كى بۆخوا و پێغه‌مبه‌ر و خزمه‌كانى نزیكى پێغه‌مبه‌ر و هه‌تیوان و هه‌ژاران و ڕێبوارانه‌.... خوایش به‌سه‌ر هه‌موشتێكدا ده‌سه‌ڵاتداره‌"

هه‌ر وه‌ك له‌و ئایه‌ته‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ پێنچ یه‌كى ده‌ست كه‌وته‌كان بۆ پێغه‌مبه‌رى خوا و ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ له‌و ئایه‌ته‌دا باسكراوه‌ ته‌رخان بكرێت ئه‌گه‌ر بهاتبا پێغه‌مبه‌ر (دروودى خواى لێ بێت ) ئه‌و به‌شه‌ ده‌سكه‌وته‌ى كه‌ بۆى دیارى كراوه‌ هه‌مووی نا به‌ڵكو ته‌نانه‌ت له‌ ده‌یا یه‌كى به‌كار بهێنایه‌ ئه‌و كات ژیانێكى زۆر خۆش له‌ كۆشكدا ده‌ژیا به‌ڵام ئه‌و به‌سه‌ر بردنى ته‌واوى ژیانى خۆى له‌ خانه‌ى سه‌عاده‌تدا له‌ ژوورێكى بچووكدا هه‌ڵبژاردوه‌. هه‌ر وه‌كو دایكمان حه‌زره‌تى عایشه‌ ره‌زاى خواى لێبێت بۆمان ده‌گێڕێته‌وه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (دروودى خواى لێ بێت ) له‌ كاتى ئه‌داكردنى شه‌وى نوێژدا كه‌ ده‌چووه‌ سوجده‌ به‌ ده‌ستى قاچه‌ پیرۆزه‌كانى حه‌زره‌تى عایشه‌ى لا ده‌برد ئینجا ده‌یتوانى سوجده‌ ببات( سه‌حیحى بوخارى) ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت له‌و خانه‌ى تێیدا ده‌ژیا( گیانمان به‌ قوربانى ئه‌و خانه‌یه‌ بێت) ته‌نانه‌ت شوێنى سوجده‌ بردنیش نه‌ده‌بوووه‌وه‌. ئه‌گه‌ر بێت و ره‌جاوى ئه‌و ده‌سكه‌وتان بكه‌ین كه‌ به‌ فه‌رمان خوا بۆ پێغه‌مبه‌ر (دروودى خواى لێ بێت ) دایناوه‌ له‌لایه‌كى تره‌وه‌ سه‌یرى رۆحى ئه‌نا (هه‌زاره‌ها سه‌لاو سه‌لامى له‌سه‌ر بێت) تواناى به‌رێوه‌ بردنى سوپایه‌كى گه‌وره‌ی هه‌بووه‌, ئه‌مانه‌ له‌ رێگه‌ى خودا به‌كارى هێناوه‌ و به‌سه‌ر بردنى ژیانێكى ساده‌ى هه‌ڵبژاردوه‌. به‌ڵێ ئه‌و له‌ باره‌ى ژیانى خۆیی, جه‌سته‌یی, هه‌وه‌س و حه‌زه‌كانى ئاوه‌ها به‌ ووردى و به‌ پێوانه‌یی هه‌ڵسوكه‌وتى ده‌كرد. خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت "فاستقم كما امرت" واته‌ " كه‌وابوو چۆن فه‌رمانت پێدراوه‌ هه‌روا به‌ڕاست و به‌ڕێكى فه‌رمانه‌كان به‌جێبهێنه‌" سوره‌تى هود 112. ئه‌و داواكاریه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ له‌ پێغه‌مبه‌رى ده‌ویست به‌ جوانترین شێوه‌ ده‌یخسته‌ روو .

میرات گرانى روحى مسته‌غنى:

بێ گومان پێغه‌مبه‌رى خودا (دروودى خواى لێ بێت ) له‌ په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ خودادا, له‌ پله‌ دا, له‌ باروو دۆخدا, له‌ فراوانیدا له‌ قوڵایدا مرۆڤێكى به‌رز و عاشق بووه‌، به‌ڵێ ئه‌و (دروودى خواى لێ بێت ) خاوه‌نى خوڕه‌وشتێكى جیاواز و به‌رز بوو, هه‌ر وه‌ك چۆن ئێمه‌ له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌دا چێژله‌ له‌زه‌ته‌ جه‌سته‌یه‌كان وه‌ر ده‌گرین به‌ڵام ئه‌و (دروودى خواى لێ بێت ) له‌ عیباده‌ت و تاعه‌ت چێژى وه‌رده‌گرت هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش شه‌وانه‌ روخسه‌تى له‌ خێزانه‌كان وه‌رده‌گرت و هه‌ڵده‌ستاو ده‌ستى به‌رز ده‌كرده‌وه‌ له‌ كاتى به‌ندایه‌تى بۆ ئه‌وه‌ى سوتانى خۆى به‌رامبه‌ر به‌ خودا بڕه‌وێنێته‌وه‌ بۆیه‌ش ته‌نانه‌ت به‌راورد كردنى ئه‌و نه‌ك له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا به‌ڵكو له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌ به‌رێزه‌كانیشیدا گونجاو نیه‌ به‌ڵێ ئه‌و له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا به‌راورد ناكرێت ئه‌گه‌ر زۆر بێ رێزیش نه‌بێت ده‌توانم بڵێم ئه‌گه‌ر بێت و حه‌زره‌تى جوبریل له‌گه‌ڵ ئه‌وا به‌راورد بكه‌ین هه‌ڵه‌ ده‌كه‌ین چونكه‌ جوبریل (سه‌لامى خواى لێ بێت ) هه‌ر بارگه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی دار به‌ جسمانیه‌ت و نه‌فسانیه‌تدا هه‌بوایا هه‌ڵى نه‌ده‌گرت.

پێغه‌مبه‌ر (دروودى خواى لێ بێت ) سه‌ره‌راى بوونى ئه‌وه‌ باره‌گرانه‌دا له‌ به‌رده‌م فریشته‌كاندا ئه‌سپی تاو ده‌دا. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌شه‌وه‌ ئه‌و هه‌زاران جار (دروودى خواى لێ بێت ) هه‌ر وه‌ك له‌ میعراجدا گه‌رایه‌وه‌ نێوانمان بۆ گه‌یاندنى نامه‌كان و رابه‌رایه‌تى كردن خۆى هێنایه‌ ئاستى ئێمه‌ ئه‌و شته‌ ئه‌رێنیانه‌ى ده‌گوت كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ ژیان و ئاستى تێگه‌یشتى ئێمه‌ هه‌یه‌.

ئه‌گه‌ر به‌و پێوه‌ره‌ له‌و بابه‌ته‌ بڕوانین هه‌ر چه‌نده‌ كه‌ هیچ كه‌سێك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ به‌راورد ناكرێت ده‌توانین بڵێى له‌ لایه‌ن گه‌یاندنى په‌یامه‌كانیدا بۆ ئومه‌ته‌كه‌ى ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌ كه‌وا له‌ ژیانى تایبه‌تى خۆیاندا ده‌بێت به‌ ساده‌و ساكار بژین. هه‌ر بۆیه‌ش هه‌موو زاته‌ گه‌وره‌كان كه‌ په‌یره‌وه‌ى رێگاى ئه‌ویان كردوه‌ ژیانێكى ساده‌یان هه‌ڵبژاردوه‌ بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر سه‌یره‌ى ژیانى مامۆستا سه‌عیدى نورسى بكه‌ین ساده‌یی كردوه‌ به‌ ده‌ستورێكى گرنگى ژیانى خۆى ئه‌و چه‌نده‌ها رۆژى له‌ ژێر دارێكدا به‌سه‌ر بردووه‌ هه‌ندێك جاریش بۆ ماوه‌ى چه‌نده‌ها مانگ له‌سه‌ر شاخدا ماوه‌ته‌وه‌ هه‌ندێك جاریش له‌ خانویه‌كى له‌ ته‌خته‌ دروست كرا كه‌ ده‌ستى نه‌ده‌دا بۆ ژیان ماوه‌ته‌وه‌ به‌ كورتى هه‌تا كۆتایى ته‌مه‌نى ژیانێكى ساده‌ و ساكارى هه‌ڵبژاردوه‌. له‌ راستى دا ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌ له‌ سه‌ر دینى ئێوه‌ش نین خاوه‌نى دین و كه‌لتوورى جیاوازن ئه‌و مرۆڤانه‌ش كه‌ قه‌ده‌رى كۆمه‌ڵگایان گۆڕیوه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ ساده‌ و ساكار ژیاون. له‌و ڕووه‌وه‌ ده‌توانین بڵێین,له‌ لایه‌ن به‌ها به‌رزه‌ گشتیه‌كاندا ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ به‌ نیشانه‌ى گه‌وره‌كانییه‌وه‌ له‌لاى هه‌موو كه‌سه‌كان وه‌ك یه‌كه‌. ته‌نها جیاوازیه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه‌ له‌و دڵانه‌ى كه‌ باوه‌ڕیان هێناوه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ بته‌و تره‌و هه‌میشه‌یه‌ چونكه‌ ئه‌وان پشگیرى خودایان به‌ده‌س هێناوه‌ كه‌چی له‌ كه‌سانى تردا سه‌ره‌راى بوونى هه‌ندێ خاسیه‌تى باوه‌ڕدار وه‌ك و ساده‌یی , فیداكارى بێ به‌رامبه‌ر سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ ئه‌و خاسیه‌تانه‌ تێیاندا به‌ هه‌میشه‌یى نابێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌بێت بزانین كه‌ خوداى گه‌وره‌ (جل جلاله‌) ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌سیفاتى باوه‌ڕداریان تێدایه‌ له‌ ژیانى دونیادا سه‌ركه‌وتوویان ده‌كات. هه‌میشه‌ خواى گه‌وره‌ (جل جلاله‌) به‌ پێى خاسیه‌ته‌كان مامه‌ڵه‌ ده‌كات. ئه‌گه‌ر بێت و مرۆڤ باوه‌ڕداربێت به‌ڵام ته‌مبه‌ڵ و ده‌سته‌وسانبێت یانیش ده‌یه‌وێت ببێت به‌ خاوه‌نى هه‌موشتێك له‌ دونیادا,مرۆڤێكى خۆپه‌رست و پێداگربێت له‌ ژیانى تایبه‌تى خۆیدا ئه‌وا له‌ لایه‌ن خواوه‌ ئه‌و مامه‌ڵه‌ تایبه‌تیه‌ى له‌گه‌ڵ ناكرێت كه‌ له‌گه‌ڵ باوه‌ڕداراندا ده‌كرێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى مرۆژێكى راسته‌قینه‌ دوور بووه‌. له‌ ناوه‌ڕۆك دا پێویسته‌ رێگاى كامڵبوون بگرێته‌به‌ر په‌سه‌ند ناكرێت كه‌ بۆ ژیانى تایبه‌تى خۆى ڕوو بكاته‌ دنیا و له‌ ته‌وه‌رى جه‌سته‌یدا بژیت و به‌هه‌سته‌ ئاژه‌ڵیه‌كان هه‌ڵسوكه‌وت بكات ئه‌م شێوه‌ ژیانه‌ زۆر روون و ئاشكرایه‌ كه‌ شێوه‌ى ژیانى پێغه‌مبه‌ر نیه‌.

رێگاى به‌ نه‌مرى كردنى ده‌سكه‌وته‌ كاتیه‌كان

بێگومان واتاى ئه‌م رسته‌ ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ مرۆڤ هاوشێوه‌ى ده‌روێشه‌كان پشت له‌ دونیا هه‌ڵبكات و به‌ ته‌واوه‌تى واز له‌ دونیا بهێنێت و له‌ سوچێكدا خۆى قه‌تیس بكات چونكه‌ ئه‌مه‌ پێچه‌وانه‌ى بوون به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كى به‌هێزه‌ له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌ پێویسته‌ مسوڵمانان به‌پێى توانا ببن به‌ خاوه‌نى ده‌ستكه‌وت و داهات به‌ڵام پێویسته‌ له‌سه‌ریان ئه‌م ده‌سكه‌وتانه‌ى كه‌ تایبه‌تن به‌ دونیاوه‌ له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌یه‌كى ته‌واو نه‌بوون و بێ كۆتایی هه‌ڵبسه‌نگێنێت سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ با هه‌ستێكى خۆمتان بۆ باس بكه‌م :

هه‌ندێك جار بیر ده‌كه‌مه‌وه‌ ده‌ڵێم خۆزگه‌ كاتێك هاتمه‌ ژووره‌كه‌مه‌وه‌ چوار پێنچ تریلیۆن پاره‌م ده‌بوو پاشان ئه‌م پاره‌یه‌م دابه‌ش بكردایه‌ به‌سه‌ر هاوڕێكانم دا بۆ ئه‌وه‌ى له‌ چه‌ندین شوێنى جیاوازى ئه‌م دونیایه‌دا قوتابخانه‌و ناوه‌ندى رۆشنبیرى بنیات بنێن و به‌م هۆیه‌وه‌ بچنه‌ ناو دڵى چه‌ندین كه‌سه‌وه‌ بێ گومان ئه‌مه‌ ته‌نها خه‌یاڵكه‌, له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ خه‌یاڵه‌ ئه‌مه‌ بیر كردنه‌وه‌ى منیش هه‌نگاوێكى بێ سوده‌. به‌ڵام با ئه‌وه‌ش بڵێم : ئه‌گه‌ر ئه‌م خه‌یاڵه‌ هی من نه‌بوایه‌ و تابیه‌ت بوایه‌ به‌ یه‌كێك له‌ ئێوه‌ و ئه‌م خه‌یاڵه‌تان بۆ من باس بكردایه‌ ئه‌وا من ده‌مگوت ته‌نانه‌ت بیر كردنه‌وه‌ له‌ كارێكى وا ده‌بێته‌ هۆى به‌ ده‌ست هێنانى خێر و چاكه‌ چونكه‌ باس كردنى ئیلهامه‌كانه‌ رۆحى خۆمان بۆ كه‌سانى تر و ڕووناك كردنه‌وه‌ى هه‌موو دونیا به‌ تیشكى پشكۆكه‌ى خۆمان وه‌ك پێغه‌مبه‌رمان (دروودى خواى لێ بێت ) ئاماژه‌ى پێكردوه‌ هه‌ستان و دانیشتن به‌ ژان و ئازارى گه‌یاندنى نامى جه‌لیلى موحه‌مه‌دى به‌ هه‌موو شوێنێكى ئه‌م جیهانه‌ له‌ رۆژهه‌ڵات تا رۆژئاوا ته‌نانه‌ت بیر كردنه‌وه‌ لێى و به‌ستنه‌وه‌ى ئه‌مه‌ به‌ مه‌به‌ستێكه‌وه‌ زۆر كارێكى گرنگه‌ ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه‌ سه‌ر بابه‌ته‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌مان با جارێكى دى ئه‌وه‌ بڵێى خاوه‌نداریه‌تى هێز و ده‌ستكه‌وت له‌ كاتی هه‌لسه‌نگاندیان به‌ شێوه‌یه‌كی راست و دروست هیچ مه‌ترسیه‌كى نیه‌ به‌ڵام سه‌روه‌ت په‌رستی و مه‌قام ماڵ په‌رستی و منداڵ په‌رستی و خۆ په‌رستى ئالوده‌ بوون و خۆشه‌ویستیه‌كى دونیا په‌رستانه‌ مرۆڤ به‌ره‌و كاره‌ساتى خراپی ئه‌م دونیا و ئه‌و دونیا ڕاده‌كێشێت مرۆڤ پێویسته‌ ته‌نها حه‌ق په‌رست بێت و به‌نده‌ى حه‌ق بێت له‌به‌ر خاترى ئه‌و سه‌رنج له‌ هیچ شتێكى ده‌ره‌وه‌ى حه‌ق نه‌دات به‌ڵێ له‌سه‌رتاى هه‌موو شتێك و كۆتایدا پێویسته‌ ئه‌ومان بیر بكه‌وێته‌وه‌ هه‌موو شتێك به‌ ئه‌وه‌وه‌ ببه‌ستینه‌وه‌. ئه‌گه‌ر نا له‌ كاتى هه‌ڵسوكه‌وت كردن به‌ ناوى جه‌سته‌ و نه‌فسه‌وه‌ هه‌موو شتێك له‌ چوار چێوه‌ى ته‌سكى خۆماندا ده‌مێنێته‌وه‌ و بچووك ده‌بێته‌وه‌ و هه‌روه‌ها حه‌یفه‌ بۆ ئێمه‌ و بۆ ده‌سكه‌وته‌كانیش. به‌بۆچونى من مرۆڤێك كه‌ به‌هاى دونیایه‌كى هه‌یه‌ له‌سه‌ر شێوه‌یه‌كى وا به‌دى هێنراوه‌ تواناى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر هه‌موو دونیا ڕابوه‌ستێت و بتوانێت له‌و دونیاش مه‌قامێكى فراوانى هێنده‌ى زه‌وى و ئاسمان به‌ده‌ست بهێنێت نابێت ئاوا به‌ به‌ر ته‌سكى بمێنێته‌وه‌ پێویسته‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ به‌دواى نه‌مریدا بچێت و داوى ره‌زامه‌ندى ئه‌و بكرێت. به‌ شێوه‌یه‌كى وه‌ها ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست گه‌یشتن به‌ ئه‌و نه‌بێت نابێت مه‌به‌ست ته‌نها رزگارى كردن بێت و ئاره‌زووى ئه‌وه‌ بكه‌ین كه‌ببین به‌و كه‌سه‌ى كه‌ ئه‌سته‌مبول رزگار بكه‌ین. چونكه‌ ڕوداوێكى به‌م شێوه‌یه‌ به‌ته‌نها نرخى جه‌نگ نیه‌ به‌ڵكو ئه‌وه‌ى نرخى پێ ده‌به‌خشێت فراواى نیه‌ته‌كه‌یه‌. واته‌ كاتێك مزگێنیه‌كه‌ى پێغه‌مبه‌رمان (دروودى خواى لێ بێت )بمان گرێته‌وه‌ نازناوى ئیسلام بپارێزین و نامى جه‌لیلى موحه‌مه‌دى (دروودى خواى لێ بێت ) بگه‌یه‌نین به‌ هه‌موو دونیا ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ له‌گه‌ڵ رزگار كردنى ئه‌سته‌مبوڵدا یه‌ك بگرێته‌وه‌ ئه‌و كاته‌ نرخێك په‌یدا ده‌كات .

روونى نیه‌ت

له‌ راستیدا هه‌مان بابه‌ت له‌ رۆژگارى ئه‌مڕۆماندا په‌یوه‌ندى هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هه‌وڵ و كۆشش بۆ خوێندنى هه‌ندێك كۆلیژ و هه‌ڵبژاردنى هه‌ندێت پیشه‌, به‌واتایه‌كى تر ئه‌گه‌ر مرۆڤێك هیوا و ئاواتێكى هه‌بێت و بیه‌وێت خزمه‌تى وڵاته‌كه‌ى بكات بێگومان پێویست به‌وه‌ ده‌كات ئه‌و مرۆڤه‌ چه‌ند ڕێگایه‌كى دیارى كراو بگرێته‌ به‌ر بۆ به‌دیهێنانى ئه‌مه‌. بۆ نموونه‌, ئه‌و قوتابیه‌ى ده‌یه‌وێت له‌ قوتابخانه‌یه‌كه‌ى باشدا بخوێنێت پێویسته‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ خۆى یه‌ك لاى بكاته‌وه‌ بۆ مه‌به‌ستێكى گه‌وره‌ و بڵێت " من تا نه‌چمه‌ ئه‌م قوتابخانه‌ ناتوانم له‌ زانكۆ وه‌ر بگیرێم, هه‌تا زانكۆش ته‌واو نه‌كه‌م ناتوانم بچمه‌ شوێنێك كه‌ خزمه‌ت كردنى نه‌ته‌وه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنم . تا ئه‌مه‌ به‌ده‌ست نه‌هێنم حسابم بۆ ناكرێت . تا حیسابیشم بۆ نه‌كرێت ناتوانم هیچ بكه‌م بۆ هێنانه‌دى ئاواته‌كانم كه‌ به‌رامبه‌ر ووڵاته‌كه‌م و نه‌ته‌وه‌كه‌م و مه‌به‌سته‌كانم هه‌مه‌ " به‌ڵێ, ئێمه‌ هه‌ندێك جار ده‌ڵێین" بۆچی هه‌ندێك شتمان نه‌بینی, بۆچی له‌ هه‌ندێك مه‌یداندا بۆشاییان به‌جێ هێشت, بۆچی هه‌میشه‌ گۆڵیان لێ كرا؟" وه‌ به‌ داخه‌وه‌ ناتوانین واز له‌ سه‌رزه‌نشت كردنى ئه‌وانه‌ى پێش خۆمان بكه‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى دواى ئێمه‌, ئێمه‌ش سه‌رزه‌نشت نه‌كه‌ن پێویسته‌ هه‌تا پێمان ده‌كرێت هه‌موو تواناى خۆمان بخه‌ینه‌ گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ى بۆشایه‌كانى ئه‌وان پڕ بكه‌ینه‌وه‌ و رێگه‌ به‌وه‌ نه‌ده‌ین كه‌ بۆشایی تازه‌ بێته‌ ئاراوه‌. بۆ ئه‌وه‌ى له‌ لایه‌ن منداڵه‌كانمان و نه‌وه‌كانمانه‌وه‌ تۆشى لۆمه‌كردن نه‌بین بۆئه‌وه‌ش پێویسته‌ هه‌ندێك رێ و شوێن بگرینه‌ به‌ر . له‌م حاڵه‌ته‌دا له‌سه‌ر و هه‌مووشتێكه‌وه‌ خاوه‌نى ئیمانێكى به‌هێز بین و عیباده‌ت و تاعه‌ت تێماندا كه‌م وكوڕى نه‌نوێنین و له‌ كۆتایدا هه‌موو كاره‌كانمان ببه‌ستینه‌وه‌ به‌ نیه‌تێكى توند وتۆڵه‌وه‌ كاتێك كه‌ ئه‌مان كرد خوێندنى قوتابخانه‌و ته‌واو كردنى زانكۆ و خستنه‌ ڕویى هه‌ر توانایه‌ك به‌ پلانێكى باش له‌م رێگایه‌دا به‌ عیباده‌ت و تاعه‌ت بۆى هه‌ژمار ده‌كرێت. خێر و چاكه‌ى ده‌ست ده‌خات چونكه‌ له‌ هه‌ر كارێكدا نیه‌ت و مه‌به‌ست هه‌ر چیه‌ك بێت ئه‌و هۆكارانه‌ى له‌م رێگایه‌دا به‌كار ده‌هێنرێت ره‌نگى ئه‌و نیه‌ته‌ ده‌گرێت به‌ پێى ئه‌مه‌ هه‌موو كارێك پێویسته‌ به‌ قاڵبى نیه‌ت بكرێت. له‌ كۆتایدا, مرژڤى باوه‌ڕدار نابێت به‌ هیچ جۆرێك بۆ بیستنى (ماشالله‌ باره‌كه‌ لله‌ ) یاخود بۆ به‌ده‌ست هێنانى مه‌به‌ستێكى دونیاوى هیچ كارێك ئه‌نجام بدات. ئه‌و هه‌میشه‌, به‌ دواى ئه‌و به‌ها ئاسمانیانه‌دا ڕاده‌كات كه‌ له‌ ڕه‌گى خۆیه‌وه‌ ده‌چۆڕێت بۆ گه‌یاندنى به‌ كه‌سانى تر له‌و رێگایه‌ ڕاسته‌دا هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵ و كۆششى ئه‌وه‌دایه‌ كه‌ ئه‌و به‌هایانه‌ بگه‌یه‌نێت به‌ هه‌موو دونیا. له‌ پێناوى ئه‌مه‌دا هه‌ندێك جار توشى ناره‌حه‌تی و ئازارى زۆر ده‌بێت و له‌ ژێر خه‌م و خه‌فه‌تى ئه‌وه‌دا پشتى ده‌چه‌مێته‌وه‌. به‌ڵام ده‌زانی ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ مه‌به‌ستێكى دیارى كراویان هه‌یه‌ ئه‌و ناره‌حه‌تی و ناخۆشیانه‌ ده‌بێته‌ هۆى به‌ده‌ست هێنانى خێر و چاكه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌و مرۆڤانه‌ى كه‌ رۆحیان له‌ ئاستێكى به‌رزدایه‌ ناگه‌نه‌ ئاستى ئه‌و.