چاپکردن

هه‌ستى له‌خۆ پرسینه‌وه‌ و میلى نییه‌ت

نوسراوە لە لایەن فتح الله‌ گوله‌ن بةروار: . بةشةكان گۆزەی شکاو

هەڵسەنگاندنى بەکارهێنەر:  / 2
لاوازەنایابە 

هه‌ستى له‌خۆ پرسینه‌وه‌ و میلى نییه‌ت

پرسیار: ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ چین كه‌ ده‌بێ ئاگاداریی بین بۆ ئه‌وه‌ى میلی نیه‌ت هه‌میشه‌ لایه‌نه‌كانى ئیخلاصمان پیشان بدات؟

وه‌ڵام: بۆ گه‌یشتن به‌ ره‌زامه‌ندى خودا ، مرۆڤ ده‌بێ وته‌كانى به‌ ئیخلاصه‌وه‌ بڵێ، زۆر گرنگه‌ مرۆڤ كرده‌وه‌كانى به‌ ئیخلاصه‌وه‌ بكات. چونكه‌ ئه‌گه‌ر كرده‌وه‌ جه‌سته‌یه‌ك بێت ئه‌وا ئیخلاص ڕۆحى ناو ئه‌و جه‌سته‌یه‌، ئه‌گه‌ر كرده‌وه‌ باڵێك بێت ئیخلاصیش باڵه‌كه‌ى تریه‌تى نه‌ جه‌سته‌ بێ ڕۆح ده‌بێت،نه‌ به‌ باڵێكیش ده‌توانین بگه‌ینه‌ شوێنێك. وتنى وته‌یه‌ك، كردنى كرده‌وه‌یه‌ك به‌ ئیخلاصه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌نرخه‌ له‌ لایه‌ن حه‌قه‌وه‌ (جل جلاله‌) فریشته‌كان ئه‌و وته‌یه‌ وه‌ر ده‌گرن و ده‌یكه‌نه‌ ویردى سه‌ر زوبانبان، رۆحانیه‌كانیش هه‌میشه‌ ته‌سبیحاتى پێوه‌ ده‌كه‌ن. به‌ڵێ ئه‌و وشانه‌ى كه‌ له‌ زاره‌وه‌ ده‌ر ده‌چن به‌ جۆش و خرۆشه‌وه‌ له‌ ناخه‌وه‌ هه‌ڵقوڵابن زار به‌ زار ده‌گه‌رێن تا ده‌گه‌ن به‌ خاوێن ترین مه‌قام. جگه‌ له‌وه‌ش، ده‌بێ بزانین كه‌ ئه‌و جۆره‌ وتانه‌ى كه‌ به‌ دڵسۆزییه‌وه‌ ده‌وترێت، هه‌تاوه‌كو له‌ بیردا مابن به‌ به‌رده‌وامى له‌ ده‌فته‌رى چاكه‌ى مرۆڤدا ده‌مێنێته‌وه‌ و ده‌نوسرێت. به‌م جۆره‌، هه‌ر وشه‌یه‌ك كه‌ له‌ زار ده‌رده‌چێت ، به‌ شێوه‌یه‌كى بێ كۆتایی به‌رده‌وام ده‌مێنێـه‌ووه‌.

بێ نرخ بوونى كرده‌وه‌كان به‌هۆى ئامانجى ده‌رخستیان

ئه‌گه‌ر مرۆڤ، به‌ نه‌خمه‌ى ده‌نگى، به‌ شێوه‌ى ره‌نگى، به‌ هه‌ناسه‌ دانى، به‌ ده‌ربرینه‌ جه‌سته‌یه‌كانى،هید..... له‌ هه‌وڵى ده‌رخستن و چه‌سپاندنى خۆی بدات ئه‌وا له‌ لوتكه‌ى سه‌ركه‌وتندا ده‌دۆڕیێت و له‌ ئه‌نجامدا له‌ پاداشتێكى ئاوا به‌ره‌كه‌تداردا بێ به‌ش ده‌بێت.

بۆ نموونه‌، له‌ به‌ندایه‌تیه‌كى به‌رزى وه‌ك نوێژدا، كه‌ مرۆڤ به‌ ئاسۆیه‌ بێ كۆتاییه‌كاندا ده‌گه‌ڕێنێت و ده‌یگه‌یه‌نێته‌وه‌ جیهانى فریشته‌كان، وتنى (سبحانه‌ ربى العچیم، سبحان ربى الاعلى، ربنا لك الحمد ) چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كى جوان و شایانى رێزلێنانه‌. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ كاتى وتنى ئه‌و زیكرانه‌دا به‌ سوچێكى مێشكى كه‌سه‌كه‌دا بیرۆكه‌ى" من ئه‌مانه‌ ئه‌ڵێم با ئه‌وانى تریش گۆێ بیستى بن"تێبپه‌ڕێت، قۆڵ و باڵ ئه‌و زیكرانه‌ ده‌شكێت و چه‌ند وشه‌یه‌كى مردوون ده‌مێنێته‌وه‌ عیباده‌تى نوێژكردنه‌ جوانه‌ ده‌خرێته‌ قاڵبێكى بێ گیان و ناوێكى نه‌ناسراوه‌وه‌ .

به‌ڵێ مرۆڤ ئه‌گه‌ر به‌ ویست و مه‌به‌ستى خۆى ته‌نانه‌ت له‌ سه‌دا یه‌كى زیكره‌كانى دا له‌ تێبینى ئه‌وه‌ دا بێت كه‌سانى تر گوێى بیستى بن ئه‌وا به‌م ئاسته‌ گیانى وشه‌كان له‌ ده‌ست ده‌دات و ده‌یفرێنێت.

هه‌ر وه‌كو زیكره‌كانى بانگ دان و قامه‌ت هێنان و قیرائه‌تى ناو نوێژ و كرده‌وه‌كانى ترى له‌م جۆره‌ ده‌توانن به‌ هه‌مان شێوه‌ هه‌ڵبسه‌نگێنن. بۆ نموونه‌ مرۆڤ له‌ كاتى خوێندنه‌وه‌ى ناو نوێژدا به‌ جۆشه‌وه‌ دواكه‌وته‌ى نه‌غمه‌ى ناو نوێژ بێت شتێكه‌و به‌ زاڵ كردنى ده‌نگى هه‌ستێت به‌ ده‌بڕینى خۆى ئه‌وه‌ به‌ ته‌واوی شتێكى تره‌. ده‌بێ بزانرێت كه‌ ئه‌و مرۆڤه‌ى خۆى خستتۆته‌ بابه‌ته‌كه‌وه‌ له‌ به‌ندایه‌تی یه‌كانى دا چه‌ندێكى بۆ مه‌به‌ستى خۆى هه‌ڵگرتبێت له‌ به‌شه‌كه‌ى لاى خوادا به‌ هه‌مان بڕ لێى كه‌م ده‌بێته‌وه‌ و هه‌روه‌ك ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ى كه‌ وه‌ك باڵنده‌یه‌كى باڵ شكاوى لێ كردووه‌، رێگیرى ده‌كات له‌ به‌رزبوونه‌وه‌یدا.

بۆیه‌ ده‌بێت مرۆڤ، له‌ هه‌موو كرده‌وه‌كانیدا خۆى به‌ ئیخلاصه‌وه‌ ببه‌ستێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ى نه‌بێته‌ نموونه‌یه‌كى خراپ ده‌بێ له‌ رووكه‌شدا قاسى ده‌ر بكه‌وێت یانى ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ ده‌ره‌وه‌ سه‌یرى بكات وه‌ك مرۆڤێكى ئاسایی و خانه‌یه‌كى ساده‌ و ساكار ببینرێت، له‌ كاتێكدا ئه‌و سه‌رسورهێنه‌ر تره‌ له‌ كۆشكى دۆڵمه‌ باخچه‌(كۆشكێكه‌ له‌ ئیسته‌مبوڵ) و خاوه‌ن ناوه‌ڕۆكێكى ره‌سه‌ن تر له‌ كۆشكى تۆپ كاپى ( مۆزه‌خانه‌یه‌كه‌ له‌ ئیسته‌مبوڵ)

پارێزراو بوون به‌ لێپرسینه‌وه‌

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ مرۆڤ كه‌ روو ده‌كاته‌ ئاوێنه‌و سه‌یرى خۆى ده‌كات ده‌بێت خۆى ئه‌وه‌نده‌ بچووك و كه‌م ببینێت كه‌ بڵێت: ئه‌ى خوایه‌ كه‌ سه‌یرى دنیاى ناخم ده‌كه‌م، ده‌بینم كه‌ له‌ ئاستى مرۆڤه‌وه‌ كه‌وتوومه‌ته‌ ئاستى ئاژه‌ڵه‌ به‌ڵام سه‌یرى لوتفى خودا بكه‌ ، هێشتا رێگه‌م پێ ده‌دات كه‌ له‌ شێوه‌ى مرۆڤ دا بژیم.

به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ بۆته‌ وه‌سیله‌یه‌ك له‌ خزمه‌تى رێگاى خودا ده‌بێت به‌ره‌نگار و رووبه‌رووى نه‌فسى خۆى بێته‌وه‌ و هه‌میشه‌ له‌ تێبینى ئه‌وه‌دابێت كه‌ " له‌ بنه‌ره‌تدا ئه‌و تواناییه‌ى كه‌ خوى گه‌وره‌ پێ ى به‌خشیوم ده‌متوانى تا كۆتایی، به‌ نه‌مان و مردنم باسى حه‌ق و حه‌قیقه‌ت بكه‌م، به‌ڵام من نه‌متوانى ئه‌و توانایه‌ به‌ ماناى ته‌واوى خۆى له‌ رێگاى حه‌ق به‌كاربێنم ، به‌ فیرۆم دا بۆیه‌ له‌ به‌رامبه‌ر به‌ ئیسلام و قورئان تاكێكى نامه‌رد و بێ وه‌فام. پێم سه‌یره‌ تاكو ئه‌مرۆ وه‌ك "ئۆدێتا" نه‌بومه‌ته‌ به‌رد

مرۆڤ كه‌ خۆى له‌و ئاسته‌دا ده‌بینێ له‌ هه‌مان كاتدا ئاره‌زووى به‌رزبوونه‌وه‌ى لا دروست ده‌بێت. كه‌واته‌ كه‌سێك كه‌ داواى كامڵ بوون بكات بیه‌وێت بگات به‌ به‌رزییه‌كى زیاتر له‌وه‌ى لێیه‌تى، له‌سه‌ره‌تا ده‌بێت باوه‌ڕی به‌وه‌ هه‌بێت كه‌ خۆى له‌ ژێر ئه‌و پله‌یه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت لێی بێت.

خواى گه‌وره‌ له‌ ئایه‌تى 3ى سوره‌تى مائیده‌ ده‌فه‌رمووێت: (اَلْێوْمَ أَكْمَلْتُ ڵكُمْ دِینَكُمْ ۆأَتْمَمْتُ عَڵیْكُمْ نِعْمَتِی) واته‌ "ئه‌مڕۆ ئاین و به‌رنامه‌كه‌تانم به‌ كۆتایى گه‌یاند و نازو نیعه‌تى خۆمم بۆ ته‌واو كردن" به‌ وته‌ى پیرۆزى ئاسۆى كه‌مالى و ته‌واویه‌مان پیشان ده‌دات. كه‌واته‌ ئێمه‌ له‌ رێگاى بێ كۆتاییبووندا، ده‌بێت وه‌ك رێبوارێك بین نه‌زانین تێربوون چییه‌، كه‌ ئه‌گه‌ر رۆژێك راسته‌وخۆ له‌ كاسه‌ى عیشق و خۆشه‌ویستى زاتى ئیلاهیمان خوارده‌وه‌ دیسانه‌وه‌ بڵێین " ئایا هى تر نیه‌" ده‌بێت داواكارى كاسه‌ى تر بین.

كه‌وایه‌ ئه‌م رێگایه‌ گه‌یشتن به‌ كامڵى ته‌واوییه‌ به‌ به‌رده‌وام به‌ له‌ خۆپرسینه‌وه‌ى مرۆڤدا تێده‌په‌رێت. ئه‌گه‌ر كه‌سێك كه‌ ئه‌و شوێنه‌ى لێى وه‌ستاوه‌ وه‌ك سیمبولێكى كامڵ بوون ببێت به‌ تێبینى" خۆ له‌مه‌ زیاتر نیه‌!" بجوڵێته‌وه‌ ، كه‌سێك كه‌ رووبه‌روى كه‌م و كورتی یه‌كان نابێته‌وه‌ مه‌حكومه‌ به‌وه‌ى به‌درێژایی ته‌مه‌نى هه‌ر له‌وشێوێنه‌ى خۆى بمێنێته‌وه‌ و مه‌حاڵه‌ كه‌سێكى له‌م جۆره‌ تامی كامڵ بوون بكات.

شێوازێكى ترى لێپرسینه‌وه‌

چگه‌له‌وه‌ روبه‌روونه‌بونه‌وه‌ى مرۆڤ به‌رامبه‌ر به‌ خۆى لایه‌نێكى نه‌رێنى ترى هه‌یه‌، ئه‌و كه‌سه‌ى لێپرسینه‌وه‌ له‌خۆى ناكات، وه‌ كرده‌وه‌كانى به‌كه‌م نازانێت، بێ ئه‌وه‌ى به‌خۆى بزانێ و ئاگاى لێ بێت به‌كرده‌وه‌ى بێ هوده‌وه‌ خه‌ریك ده‌بێت به‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ر كه‌سێكى خۆ په‌رست هه‌موو ده‌سكه‌وتێكى بۆ خۆى بوێت ئه‌گه‌رى خۆ له‌ده‌ستدانى زیاتر ده‌بێت، چونكه‌ به‌پێى بیركردنه‌وه‌كانى مامۆستا "بدیع الزمان" خۆپه‌رستى گشتى ده‌بێته‌ هۆى زۆر بوونى خۆپه‌رستى و تاكه‌ كه‌سى. بۆیه‌ ده‌توانین بڵێین كه‌ خۆپه‌رستى گشتى به‌ڵایه‌كى خوادایی زۆر مه‌ترسى دار و له‌ناوبه‌ره‌. تاكه‌ رێگا بۆ خۆ پاراستن له‌م مه‌ترسیانه‌، روبه‌ر و بوونه‌وه‌ و لێپرسینه‌وه‌ى مرۆڤه‌ به‌رامبه‌ر به‌ خۆى.

بۆ نمونه‌ خواى گه‌وره‌ له‌ زۆر شوێنى جیاوازى دونیا هه‌لى خزمه‌ت كردن ده‌به‌خشێت به‌ كه‌سێك، ته‌نانه‌ت ئه‌م مرۆڤه‌ به‌ ته‌نها ده‌توانێت دڵى مرۆڤه‌كانى ئه‌م ناوچه‌یه‌ ئاوه‌دان بكاته‌وه‌. ده‌بێته‌ هۆى ده‌ست پێ كردنى سه‌ده‌یه‌كى نوێى عیلم و عیرفان، به‌ڵام له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو سه‌ركه‌وتنانه‌دا تێبینیه‌كان ده‌بێـت به‌م شێوه‌یه‌ بن: " له‌به‌ر ئه‌وه‌ى من وه‌ك نوێنه‌ره‌كێى ئه‌م كاره‌م بۆى هه‌یه‌ زۆر كارى پێویست هێشتا به‌ ناته‌واوى مابێت ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ شوێنى من كه‌ به‌راستى ئه‌هلى بیر بێت گرنگى كاره‌كه‌ بزانێت،له‌وایه‌یه‌ ئه‌م خزمه‌تانه‌ پله‌ به‌ پله‌ زیاتر ده‌بوو. خۆزگه‌ ئه‌م كاره‌ ئه‌مانه‌تى من نه‌كرایه‌." ئه‌مه‌ ئه‌و رۆحه‌ لێپرسه‌ره‌وه‌یه‌ كه‌پێویسته‌ له‌ ڕێزى رێبوارانى ڕێگاى خودادا بن. رێگاى نه‌كه‌وتنه‌ هه‌ڵه‌ له‌به‌رامبه‌ر مه‌تح و سه‌ناى خه‌ڵك به‌م هه‌ستى له‌خۆ پرسینه‌وه‌یه‌دا تێ ده‌په‌رێت . یاعنى مرۆڤ، رۆژانه‌ چه‌ند جارێك ره‌خنه‌ له‌ خۆى بگرێت و چاوێك به‌خۆیدا بخشێنێته‌وه‌ وپه‌یوه‌ندى نێوان خۆى و خوداى به‌ گوێره‌ى ئه‌مه‌ رێك بخات، ئیتر گرنگ نیه‌ ئه‌وانی تر له‌ ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ وه‌ چی ده‌ڵێن، گه‌ر به‌ ئاسمانه‌كانه‌وه‌ بیفڕێنن ئه‌و دووباره‌ ده‌ڵێت" من ، خۆم ده‌ناسم. له‌وانه‌ى ده‌ستێكى شیتان له‌مه‌دا هه‌بێت . " خۆى ده‌پارێزێت له‌ كه‌وتنه‌ ناو هه‌ستى له‌خۆبایی بوون و لوت به‌رزیه‌وه‌. خواى گه‌وره‌ ناخى گشت لایه‌كمان پڕ له‌م هه‌ستى له‌خۆلێپرسینه‌وه‌یه‌ بكات. به‌ گه‌وره‌یی خۆى ، سه‌ركه‌وتومان بكات له‌و ئه‌ركانه‌ى كه‌ خستویه‌تیه‌ سه‌ر شانمان ! ئامین!