چاپکردن

حه‌ماسه‌ت و راستگۆیی

نوسراوە لە لایەن فتح الله‌ گوله‌ن بةروار: . بةشةكان گۆزەی شکاو

هەڵسەنگاندنى بەکارهێنەر:  / 3
لاوازەنایابە 

حه‌ماسه‌ت  و راستگۆیی

پرسیار:ئه‌و زاته‌ گه‌ورانه‌ى كه‌ خۆشمان ده‌وێن و ڕێزیكى زۆریان لێ ده‌گرین ئێمه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ باسی ئه‌وان ده‌كه‌ین ده‌بێت سه‌رنجى كام تایبه‌تمه‌ندییان بده‌ین. ده‌توانن بۆمان روون بكه‌نه‌وه‌ ؟

وه‌ڵام: دڵه‌ باوه‌ڕداره‌كان، له‌ كاتێكدا له‌سه‌ر رێى راست هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و ئیلهامانه‌ى كه‌ له‌ رۆحه‌كانیاندا هه‌یه‌ بیگه‌یه‌نن به‌ ناخى كه‌سانى به‌رامبه‌ر هه‌ندێك جار له‌ هه‌ندێك له‌و بازنه‌ى كه‌ له‌ ناویدان ده‌بێت به‌شێك له‌و شته‌ جوانانه‌ بگه‌یه‌نن و به‌رزى بكه‌نه‌وه‌. به‌ڵام له‌ بار و دۆخێكى وه‌هادا ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ له‌ بازنه‌یه‌كى جیاوازدان یاخود نزیكن له‌و بازنه‌یه‌وه‌ ده‌بێت بیر و هزرى ئه‌وانیش له‌به‌رچاو بگیرێت و بایه‌خى پێ بدرێت. ئه‌وان كه‌ ئه‌و جوانیانه‌ ده‌بینن و ته‌ماشاى ده‌كه‌ن، به‌پێى تێگه‌یشتن و شێوازى خۆیان باسیان ده‌كه‌ن و ده‌نوسنه‌وه‌. به‌ڵام دڵه‌ باوه‌ڕداره‌كان هیچ كاتێك نابێت به‌دڵكى پر له‌ حه‌ماسه‌ته‌وه‌ باس له‌و كه‌سانه‌ بكه‌ن كه‌ له‌ پله‌ى عیشقدان و خۆشیان ده‌وێن و رێزێكى زۆریان لێ ده‌گرن نابێت زیاده‌ ڕۆیى له‌ باسكردنیان بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ى كه‌ باسیان لێوه‌ ده‌كرێت ئه‌گه‌ر به‌راست و دروستى په‌یوه‌ندیان به‌ دینه‌وه‌ نه‌بێت هه‌رچه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كى ساده‌ بن و له‌ كاتى باسكردنیشیان جیاوازى بكه‌وێته‌ ناو ئه‌و باسانه‌وه‌ ئه‌وه‌ پێویسته‌ باسى ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ نه‌كرێت و ئه‌ندازه‌یه‌كى زۆر هه‌ستیاریان به‌رامبه‌ر پیشان بدرێت.

بۆ نموونه‌ له‌وانه‌یه‌ كه‌سێك زۆر په‌یوه‌ست بێت به‌ (محمد باهودین نه‌قشبه‌ندی) ئه‌و كه‌سه‌ له‌ حاله‌تى رۆحى خۆیدا ئه‌گه‌ر هه‌زار گیانى هه‌بێت به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ ده‌توانێت هه‌مووى فیداى ئه‌و بكات یان (له‌ پێناوى ئه‌ودا به‌ختى بكات ).

به‌ڵام ته‌ریقه‌تى نه‌قشبه‌ندیش له‌ ناو خۆیدا چه‌نده‌ها باڵى جیاوازیان هه‌یه‌ وه‌ك( موجه‌دییدیه‌,خالیدى ، كوفره‌وى، گاغى،) له‌وانه‌یه‌ له‌ نێوان ئه‌مانه‌شدا پێشبركێ (مونافه‌سه‌) هه‌بێت. له‌ راستیدا (مونافه‌سه‌) به‌ماناى ڕكابه‌رایه‌تى نایه‌ت، به‌ڵكو به‌و شێوه‌یه‌ بڕوانین و به‌ونیه‌ته‌ى كه‌ "له‌ براكانم دوانه‌كه‌وم له‌رێگه‌ى حه‌قدا" پێشبركێ بكه‌م به‌ لێكدانه‌وه‌یه‌كى جیاوازیش (مونافه‌سه‌) به‌ماناى ئه‌وه‌ى كه‌ مرۆڤ سه‌رنچ ده‌دات و ده‌ڵێت "له‌كاتێكدا كه‌ براكانم له‌ به‌هه‌شتدان، منیش له‌ده‌ره‌وه‌ نه‌مێنمه‌وه‌" به‌ شێوه‌بكات، ئه‌وه‌ش وه‌ك و پێشبركێیه‌كى هزرى وایه‌،به‌ڵام ئه‌م هه‌سته‌ ئه‌گه‌ر هاتوو به‌ هاوسه‌نگى خوێندنه‌وه‌ى بۆ نه‌كرا نه‌توانرا پارێزگارى لێ بكرێ به‌ واتایه‌كى تر ئه‌گه‌ر هاتوو به‌ خراپه‌ به‌كار هات ئه‌و كاته‌ ڕكابه‌رایه‌تى دروست ده‌بێت. ته‌نانه‌ت به‌مه‌شه‌وه‌ ناوه‌ستێت ئه‌م هه‌ستى ركابه‌رایه‌تیه‌ ره‌نگه‌ بگۆرێت بۆ حه‌ساده‌ت و یه‌كتر قبوڵ نه‌كردن ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌هلى ئیمان پر مه‌ترسیه‌. هه‌ر به‌م پێیه‌ دڵه‌ باوه‌ڕداره‌كان به‌نیازى نه‌جوڵاندنى ده‌مارى حه‌سودى ئه‌و برایانه‌یانن كه‌ له‌ مه‌یدانه‌ جیاوازه‌كاندا خه‌ریكى تێكۆشانن ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ نابێت ببه‌سرێته‌وه‌ به‌ لایه‌نگریه‌ته‌وه‌ له‌به‌ر خاتری پێكهێنانى (یه‌كێتی و یه‌گرتن ) له‌ نێو ئه‌هڵى ئیمانداراندا ده‌بێت بزانن چۆن ئه‌م هه‌سته‌یان بخه‌نه‌ ژێر چاودێریه‌وه‌.

به‌رزتر پێگه‌

له‌ بنچینه‌دا ئه‌وه‌ گرنگ نیه‌ كه‌مرۆڤه‌كان به‌ره‌و ئاسمان به‌رزبكرێنه‌وه‌ (هه‌ڵبنرێن) به‌ مه‌تحكردنیان،گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ راستگۆییان به‌رامبه‌ر به‌و بیرۆكه‌یه‌وه‌ هه‌بێت كه‌ ژیانیان له‌ پێناودا داناوه‌ چونكه‌، مرۆڤه‌كان فانین به‌ڵام بیرۆكه‌كان باقین, به‌ڵام هیچ پێگه‌یه‌ك نیه‌ له‌ راستگۆى به‌رزتر بێت له‌ ئایه‌تێكى پیرۆزدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات "ئه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ردارى خوا و پێغه‌مبه‌ر بكات، ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌بن كه‌ خوا و نازونیعمه‌تى رژاندووه‌ به‌سه‌ریاندا له‌ پێغه‌مبه‌ران و ڕاستگۆیان و شه‌هیدان و پیاوچاكان، ئاى كه‌ ئه‌وانه‌ هاوه‌ڵ و هاوده‌مێكى چاك و بێ وێنه‌ن" ( سوره‌تى نیسا ئایه‌تى 69).

هه‌ر وه‌ك له‌ دواى پێغه‌مبه‌ران كه‌ به‌ به‌رزترى مرۆڤ قبوڵكراوه‌ به‌ ناونیشانى (صدیق الكبر) سه‌رفراز بووه‌. هه‌ر به‌و پێیه‌شه‌وه‌ (معریفه‌ت) له‌ راستیدا : ئه‌وه‌ نیه‌ ده‌رباره‌ى ئه‌و مرۆڤانه‌ى كه‌ خۆشه‌ویستی و رێزتان هه‌یه‌ به‌رامبه‌ریان وه‌كو (مه‌هدی و مه‌سیچ ) زیاده‌ رۆى بكرێت له‌ باسكردنیان به‌ڵكو ئه‌وه‌ ئه‌وه‌ یه‌ به‌ پێى توانا له‌و رێگایانه‌ى كه‌ ئه‌وان پێیدا رۆیشتون هه‌نگاو به‌ هه‌نگا بگرێته‌به‌ر.

له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌و كه‌سه‌ى به‌ پڵه‌ى عیشقه‌وه‌ بانگه‌شه‌ى په‌یوه‌ست بوونى خۆشه‌ویستى ده‌كات به‌رامبه‌ر زاتێك ئه‌وه‌ هه‌ركات ئه‌و زاته‌ هات به‌ خه‌یالیدا ئه‌گه‌ر هاتوو دڵى خورپه‌ نه‌كات و چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك فرمێسك نه‌رێژێت شه‌وانه‌ دواى كردنى 100 ركات نوێژ به‌ ده‌م پارانه‌وه‌ ده‌سته‌كانى به‌رزنه‌كاته‌وه‌ و نه‌ڵێ: (خوایه‌ گیان من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا حه‌شر بكه‌ ) وه‌ له‌ هه‌مووى گرنگتر ئه‌گه‌ر هه‌رچى هه‌یه‌ و نیه‌ له‌ رێگه‌ى ئه‌ودا به‌ختى نه‌كات ئه‌وا به‌راى من ئه‌م كه‌سه‌ مرۆڤێكى راستگۆ نیه‌ له‌باره‌ى ئه‌و بانگه‌شه‌ى بۆى ده‌كات . بێگومان ئه‌م پێوه‌ره‌ى كه‌ باسمان كرد، پێوه‌رێكه‌ كه‌ پێویست ده‌كات هه‌ركه‌سه‌و له‌كاتى لێ پرسینه‌وه‌ ناخى خۆى به‌ پێى ئه‌و ره‌خنانه‌ى كه‌ ئاراسته‌ى ناخى خۆى ده‌كات په‌یره‌وى بكات. ئه‌گه‌ر نا ئێمه‌ نابێت هیچ كه‌سێك به‌وه‌ تاوان بار بكه‌یت كه‌ ئیخلاسى ته‌واوى نیه‌. به‌ڵام پێویسته‌ ئه‌وه‌ش بزانرێت كه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ باسى یه‌كێك بكه‌ن به‌ حه‌ماسه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ى هه‌ستى پێ بكه‌ن ده‌بنه‌ هۆى بزواندنى ده‌مارى حه‌سودى كه‌سانى دیكه‌و هه‌روه‌ها هۆكارى دروست بوونى په‌نجا باڵى جیاواز دژ به‌و زاته‌ دروست ده‌بێت بێجگه‌ له‌وه‌ش قسه‌ زل و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانى ئێوه‌ ته‌نها ناوه‌ستێت به‌ بزواندنى ده‌مارى نه‌یارانى دین و به‌ڵكو له‌ ناو ئیماندارانیشدا ده‌بێته‌ هۆكارى بزواندنى كه‌سانى ئه‌م پێگه‌یه‌ و ئه‌و پێگه‌یه‌.

به‌ڵێ، ئه‌گه‌ر هاتوو باسه‌كه‌ له‌ چوارچێوه‌ى مرۆڤه‌كاندا باریك بكه‌ینه‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌بینه‌ هۆكارى ئه‌وه‌ى كه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ خه‌ریكى خزمه‌تكردنى دینى موبینى ئیسلامن توشى ركابه‌رایه‌تیان ده‌كات وه‌ ره‌نگه‌ به‌هۆى ئه‌و گوناهى حه‌سودیه‌وه‌ ببنه‌ هۆكارى له‌ناوچوونى ئه‌وان. به‌م پێیه‌ش جارێكى تر ئاماژه‌ى پی ده‌كه‌ینه‌وه‌ گرنگ ئه‌وه‌ نیه‌ یادى ئه‌و زاتانه‌ بكه‌ین به‌ هه‌ر ناوێك یان هه‌ر ناو نیشانێك به‌ڵكو گرنگ ئه‌وه‌یه‌ به‌رامبه‌ر بانگه‌وازه‌كه‌یان راستگۆیه‌كى راده‌به‌ده‌ر بنوێنن.

زیاده‌ ره‌وى له‌ ئاماژه‌دا هێنده‌ى خیانه‌ت زه‌ره‌رمه‌نده‌

له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا ئه‌و جوانیانه‌ى كه‌ له‌ به‌رده‌ستدا ده‌مرن ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى رێزه‌ى پێشه‌وه‌ به‌كار بهێنرێن و له‌به‌ر ئه‌مه‌ش ده‌رباره‌ى ئه‌وان ئاماژه‌ى زیاده‌رۆى به‌كار بهێنرێت ئه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى روون و ئاشكرا ناحه‌قی و سته‌مه‌. چونكه‌ ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتن و بونێك و به‌ ئامانج گه‌یشتنێك له‌ ئارادا بێت ئه‌و سه‌ركه‌وتن و بوون و به‌ ئامانج گه‌یشتنه‌ به‌ رۆحى یه‌ك بوون و یه‌گرتنه‌وه‌ لوتفێكى به‌خشراوى جه‌نابى حه‌قه‌ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش ئه‌و خزمه‌تانه‌ى كه‌ ده‌كرێن ئه‌گه‌ر ته‌نها بكرێنه‌ موڵكى ئه‌و كه‌سانه‌ى ریزى پێشه‌وه‌ هه‌م به‌رامبه‌ر خوداى گه‌وره‌ ده‌كه‌ونه‌ بێ ڕێزیه‌ك كه‌ به‌ره‌و شیركیان ده‌بات هه‌مه‌ش ناهه‌قی و سته‌مه‌ به‌رامبه‌ر هه‌وڵ و ماندوو بونى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ به‌رده‌وام خه‌ریكى ئه‌م كاره‌ن.

ئه‌گه‌ر بێینه‌ سه‌ر باباتى خۆ ده‌رخستن، پێویسته‌ ئه‌وه‌ له‌ یاد نه‌كرێت كه‌ ئێمه‌ براى یه‌كین هه‌ندێك كه‌س له‌وانه‌یه‌ به‌ لوتفى خواوه‌ به‌ بێ ئه‌وه‌ى به‌ ده‌ستى خۆیان بێت زوو تر له‌ كه‌سانى تر چوونه‌ته‌ ناو ئه‌م كاره‌وه‌ واته‌ له‌ پلانى قه‌ده‌رى خواى گه‌وره‌ و مبهره‌باندا زووتر هاتنى ئه‌و كه‌سه‌ بۆ دونیا ویستراوه‌.

له‌ دایك بوونى هیچ كه‌سێك له‌ به‌راوارێكى دیارى كراودا به‌ده‌ست خۆى نیه‌ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش چوونه‌ ناو ئه‌م كاره‌ زووتر یان دواتر هه‌رگیز پێوه‌رێكى به‌هادار نیه‌ به‌ دڵنیایه‌وه‌ رێزى گه‌وره‌كانمان ده‌گرین به‌ پێى ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌رمان دیارى كردوه‌ له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا " له‌ ئێمه‌ نیه‌ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ به‌زه‌ى به‌ بچووكدا نه‌یه‌ته‌وه‌ و رێزى گه‌وره‌ نه‌گرێت." به‌ڵام ئه‌مه‌ ماناى ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌و پێگه‌یان بخه‌ینه‌ سه‌ر شان كه‌ ناتوانن هه‌ڵى بگرن به‌ ئاماژه‌ى زیاده‌ ره‌ویه‌وه‌ له‌ لاى خه‌ڵكانى تر باسیان بكه‌ن بۆ نموونه‌ له‌وانه‌یه‌ خۆیان وه‌كو (خولوسى ئه‌فه‌ندى و تاهیرى موتله‌) (جێگه‌یان به‌هه‌شت بێت) ببن كه‌ ئه‌وان خۆیان راستیه‌كانى ئیمانیان دۆزیوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئه‌و هه‌ستانه‌ى خۆیان له‌ ده‌ور و به‌ریاندا به‌ داستانى حه‌ماسه‌ته‌وه‌ باس بكه‌ن له‌ بنه‌ره‌تدا له‌ پاڵ ئه‌و كاره‌ى كه‌ ده‌یكه‌ن خیانه‌ت له‌ بیرۆكه‌ى ئه‌و زاته‌ مه‌زنانه‌ ده‌كه‌ن له‌م رۆژه‌ى ئێستاماندا له‌ نێوان ئه‌و قاره‌مانانه‌ى كه‌ كۆچیان كردوه‌ بۆ جوگرافیاى جیاواز له‌سه‌ر رووى زه‌مین بۆى هه‌یه‌ له‌ زۆر كار و بارى گرنگیاندا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا بێت. به‌ڵام گه‌ر چه‌ند كه‌سێك به‌ نیازى پاك هه‌ستن به‌ ناونیشاندنى جیاواز و به‌ خستنه‌ سه‌رشانى پێگه‌ى جیازاو خیانه‌تێكه‌ به‌رامبه‌ر بزوتنه‌وه‌ى ئه‌وینداره‌كان. چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆى دروست بونى چه‌ند كۆمه‌ڵێك كه‌ ئه‌م بزوتنه‌وه‌یان پێ قوبوڵ ناكرێت. ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ بێخه‌به‌رن له‌ پێوه‌ره‌كانتان له‌وانه‌یه‌ پروپاگه‌نده‌ى خه‌یاڵیتان پێوه‌ هه‌ڵنێن. ئێوه‌ش به‌رامبه‌ر ئه‌و روداوانه‌ ناتوانن ده‌مى ئه‌م خه‌ڵكانه‌ بگرن؟

به‌ڵام ئێوه‌ به‌ئیراده‌ى خۆتان، تواناى ئه‌وه‌تان هه‌یه‌ كه‌ده‌مى خۆتان بپارێزن له‌ ئاماژه‌ى زیاده‌رۆی و، زمانى خۆتان بپارێزن له‌ داستانى حه‌ماسه‌ت له‌و بابه‌ته‌دا ، به‌ بۆچونى من ئه‌مه‌ بۆ داهاتووى بزوتنه‌وه‌ى ئه‌وینداره‌كان گرنگى زۆری هه‌یه‌. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ باوه‌ڕم وایه‌ به‌شێوه‌یه‌كى گشتى له‌م بابه‌ته‌دا پێویسته‌ به‌به‌رده‌وامى هان بدرێن. ئێوه‌ش ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت ئه‌مه‌ وه‌ك ئه‌ركێكى خزمه‌ت سه‌یر بكه‌ن.

واژ وی هیچ له‌ ناو هیچ بووندا

له‌كاتى قسه‌ كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ له‌ باڵه‌ جیاوازه‌كاندا خه‌ریكى خزمه‌ت كردن له‌ كاتى قسه‌ كردن زۆر گرنگه‌ به‌ باسى ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ست پێ بكرێت كه‌ له‌ لاى ئه‌وان زۆر رێزیان هه‌یه‌ ئاماژه‌ به‌ چاكه‌ كاریه‌كانیان بكرێت و به‌ پێزانینه‌وه‌ یاد بكرێن له‌به‌ر ئه‌مه‌ى ئه‌گه‌ر ئێوه‌ رێز بنوێنن رێزتان لێ ده‌گیرێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئێوه‌ خۆتان ببه‌ستنه‌وه‌ به‌ بیرۆكه‌یه‌كى ته‌سك و سنورداره‌وه‌ ته‌نها باس له‌ خۆشیه‌كانى پیشه‌ و رێبازه‌كه‌ى خۆتان بكه‌ن ئه‌و كاته‌ ده‌بنه‌ هۆكاره‌ى زیاد كردنى ئه‌و مه‌ودایه‌ى كه‌ له‌ نێوان ئێوه‌ و دوێنراوه‌كانتاندا هه‌یه‌ هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها كاردانه‌وه‌ى سلبى وه‌رده‌گرن سه‌باره‌ت به‌و دائیره‌یه‌ى كه‌ تێیدان ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ به‌ خۆشه‌ویستى سه‌ره‌تاوه‌ ده‌ژین و به‌ عه‌شقێكى قوڵه‌وه‌ په‌یوه‌سته‌ پێیه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا وا له‌ كه‌سانى تر بكات كه‌ رێز و خۆشه‌ویستى بنوێنن به‌رامبه‌ر به‌و بازنه‌یه‌ى كه‌ ئه‌وى تیادایه‌ ده‌بێت زۆر باش بیر له‌وه‌ بكاته‌وه‌ كه‌ ئایا ئه‌وه‌ به‌وه‌ ده‌بێت كه‌ كه‌سانى ناو بازنه‌كه‌ى خۆى بهێنێته‌ پێش یاخوت به‌ په‌سه‌ند كردنى دیكه‌و رێزگرتن لێیان به‌ كورتى له‌ نێوه‌ندى رێگاكانى خزمه‌تكردنى حه‌قدا ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ر یه‌كه‌ له‌ ئێمه‌ له‌ نێو چه‌نده‌ها مه‌یدانى جیاوازیشدا بین وه‌ك و دڵانێكى باوه‌ڕدار هه‌موومان به‌ نیازى گواستنه‌وه‌ى خه‌زێنه‌یه‌كى مه‌زن و به‌نرخین له‌ كه‌نارێكه‌وه‌ ده‌ستمان داوه‌ته‌ ئه‌م خزمه‌ته‌ ئه‌گه‌ر بێت و بگوترێت قورسترین لاى ئه‌م خه‌زێنه‌یه‌ فلانه‌ كه‌س هه‌ڵى گرتوه‌ ئه‌وه‌ راست نیه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌بێته‌ هۆى بزواندنى هه‌ستى ركابه‌رایه‌تی و حه‌سودى. خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو حه‌قیقه‌ت به‌م شێوه‌یه‌ بێت ئه‌وا ئه‌و زاته‌ له‌و دونیا گه‌وره‌ترین پاداشتى پێ ده‌درێت، به‌ڵام ئێمه‌ لێره‌دا به‌ چه‌نده‌ها ده‌ربرینى زیاده‌ چه‌ند كه‌سانێكی ناو بازنه‌كه‌ى خۆمان هه‌ڵبێنین و ده‌ریان بخه‌ین به‌مه‌ وا ده‌كه‌ین كه‌ كرده‌وه‌ ئیلاهیه‌كان بخه‌ینه‌ پاڵ كه‌سه‌كان به‌م كاره‌ توشى شیریك ده‌بین و ده‌بینه‌ به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م دروست بونى رۆحى برایه‌تی و رێزگرتن ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا ئه‌و كه‌سانه‌ى بناغه‌ى بانگه‌وازه‌كه‌یان بریتیه‌ له‌ یه‌كتاپه‌ریستی و بانگه‌شه‌ كردنى جه‌نگ دژى شیرك ئه‌وه‌ نابێت به‌هیچ جۆرێك رێگه‌ بده‌ن به‌ توشبون به‌ شیرك له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌دیهێنه‌رى هه‌موو شتێك خواى گه‌وره‌یه‌ (جل جلاله‌) . خوداى گه‌وره‌ له‌ قورئانى پیرۆزدا ده‌فه‌رمووێت " خوا به‌دیهێنه‌رى ئێوه‌ش و ئه‌و بتانه‌شه‌ كه‌ دروستتان كردووه‌" (سوره‌تى الصافات 96)

به‌ هه‌ڵسووكه‌وت كردن به‌ بیرۆكه‌ى " كرده‌وه‌كانم تایبه‌ته‌ به‌ خۆم" به‌مه‌ش مرۆڤه‌كان ده‌گه‌ن به‌وه‌ى به‌رامبه‌ر به‌هه‌مووشتێك ده‌ڵێن "من كردم" كه‌ ئه‌مه‌ش خۆى له‌ خۆیدا غه‌زه‌بێكى خواییه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن فه‌لسه‌فه‌ى یونانیه‌وه‌ پێشكه‌شى جیهانى ئیسلام كراوه‌ ده‌بێت ئاگادارى ئه‌مان بین و وازبهێنین له‌ هه‌موو ئه‌و بیرۆكانه‌ و په‌یوه‌ست بین به‌ بیرۆكه‌ى ته‌وحیده‌وه‌. مرۆڤه‌كان له‌به‌رامبه‌ر خودادا تێروانینى بو نه‌فسى خۆى به‌شێوه‌یه‌كى هاوسه‌نگ گه‌یه‌نه‌رێكى گرنگه‌ له‌ گه‌یشتن به‌ یه‌كتاپه‌رستى. له‌م حاڵه‌ته‌دا تۆ ئه‌ى نه‌فسى ریا كارم دینم كرد به‌مه‌ له‌ خۆ بایی مه‌به‌. بێ گومان خواى گه‌وره‌ ئه‌م دینه‌ به‌ده‌ستى كه‌سێكى گوناهباریش بێت ده‌یگه‌یه‌نێت و سه‌رى ده‌خات (بوخارى جیهاد 182) له‌به‌ر ئه‌م نهێنیه‌ ده‌بێت خۆت به‌و پیاوه‌ گوناهباره‌ بزانیت. به‌م وشانه‌ پێگه‌ى خۆى بینیوه‌ و خۆى به‌ رێره‌و باس بكات نه‌ك پێگه‌و خۆى به‌ هیچ بزانێت له‌م پێشه‌وایه‌دا وانه‌یه‌ك فێرى ئێمه‌ ده‌كات ئه‌گه‌ر ئه‌و له‌باره‌ى خۆیه‌وه‌ واژووى " هیچ " ى كردبێت وا ده‌زانم كه‌ ئێمه‌ ده‌بێت واژووى " هیچ له‌ناو هیچدا " بكه‌ین .