چاپکردن

چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ده‌روون و چاك بوونى كۆمه‌ڵگه‌

نوسراوە لە لایەن فتح الله‌ گوله‌ن بةروار: . بةشةكان گۆزەی شکاو

هەڵسەنگاندنى بەکارهێنەر:  / 3
لاوازەنایابە 

چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ده‌روون و چاك بوونى كۆمه‌ڵگه‌

پرسیار: باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ى نه‌یتوانیبێت كێشه‌كانى نه‌فسى خۆى چاره‌سه‌ر بكات ئه‌وا ناتوانێت چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشانه‌ بكات كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ كۆمه‌ڵگه‌ و چوارده‌وریه‌وه‌ هه‌یه‌، ئایا ده‌توانن ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون بكه‌نه‌وه‌كه‌ چ په‌یوه‌ندیه‌ك هه‌یه‌ له‌ نێوان چاكسازى نه‌فس و چاكسازى كۆمه‌ڵگه‌؟

وه‌ڵام: له‌ڕووی زمانه‌وانی یه‌وه‌ نه‌فس به‌واتای كڕۆكی شتێك, بنچینه‌ یان خودی شتێك دێت. له‌ ڕووی زاراوه‌شه‌وه‌ به‌واتاى قین ونه‌فره‌ت و شه‌هوه‌ت و توڕه‌یی چه‌ق و بنچینه‌ى هه‌موو ئه‌و لایه‌نه‌ زیانبه‌خشانه‌ی كه‌ له‌ ماهیه‌تى مرۆڤدا دانراون دێت. هه‌روه‌ها بریتی یه‌ له‌ ناوی ئه‌و میكانیزمه‌ى كه‌ به‌ڕووی وه‌سوه‌سه‌و ته‌ڵقینه‌كانى شه‌یتاندا كراوه‌یه‌، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانرێت كه‌ئه‌م میكانیزمه‌ به‌ڕووی گۆڕین و به‌رزبوونه‌وه‌شدا (تحول و ترقى) كراوه‌یه‌. هۆكارێكى گرنگه‌ بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی مرۆڤ به‌ره‌و جیهانه‌ مه‌عنه‌ویه‌كان,به‌ڵام به‌دیهێنانى ئه‌م ئامانجه‌ش په‌یوه‌سته‌ به‌ (ته‌ربیه‌و ته‌زكیه‌)وه‌ واته‌ په‌روه‌رده‌ كردن و پاككردنه‌وه‌ی به‌پێی یاسا ئاسمانیه‌كان, هه‌روه‌ك چۆن لغاو ئه‌درێت له‌ ده‌می ئه‌سپێكى سه‌ركه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ سوارێكى باش, به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر فه‌رامۆش بكرێت ئه‌وا ئه‌و هه‌میشه‌ به‌دواى هه‌واو ئاره‌زووه‌كانى خۆی ڕا ده‌كات. ده‌بێته‌ دیلى ئاره‌زووه‌ ئاژه‌ڵى وجسمانیه‌كان (جه‌سته‌ییه‌كان)ی له‌ ئه‌نجامدا ئه‌مه‌ وای لێ ده‌كات زۆر به‌ره‌و خوار بیبات.

منداڵی له‌ شیر نه‌بڕاو

امام بوصه‌رى له‌ قه‌صیده‌ی به‌ناوبانگى خۆیدا به‌م شێوه‌یه‌ باسى نه‌فسى ته‌ربیه‌ نه‌دراو ده‌كات و ده‌یهێنێته‌ گۆ :

ۆالنَّفْسُ كَالگِّفْلِ اِنْ تُهْمِلْهُ شَبَّ عَڵى حُبِّ الرَّچَاعِ ۆاِنْ تَفْگِمْهُ ێنْفَگِمِ

ماناكه‌ی"نه‌فس وه‌ك و منداڵێكى شیره‌خۆر وایه‌, ئه‌گه‌ر هاتوو له‌كاتى خۆیدا له‌ شیر نه‌بڕێت, ئه‌وا ئاره‌زووی شیر خواردنى لا به‌هێز ده‌بێت, ئه‌گه‌رجارێك ئیراده‌ی دابڕانى له‌ شیر پیشان بده‌ى ئه‌و كات واز له‌ شیر خواردن ده‌هێنێت". به‌ڵێ گه‌ر بێتو نه‌فس له‌ كات و وه‌رزی خۆیدا به‌ڵگه‌ى به‌هێزو گرنگى پیشان بدرێت كه‌ واى لێ بكات ڕازى بێت و واز له‌ شیر خواردن بهێنێت ئه‌مه‌ش وا ده‌كات واز له‌ ئاره‌زووه‌ بێ سنووره‌كانى بهێنێت، به‌ڵام خوا بمانپارێزێت, گه‌ر بێت و نه‌فس به‌ سه‌ربه‌ست به‌جێ بهێڵدرێ, له‌ژێركاریگه‌ری هه‌ست و بیره‌ نه‌فسیه‌كاندا گه‌وره‌ بكرێت, ئه‌وا واى لێدێت كه‌ گوێ له‌ قسه‌ى كه‌س نه‌گرێت و وا له‌ مرۆڤ ده‌كات به‌ره‌و لایه‌نه‌ بێ هێزه‌كه‌ى خۆی ببات و هه‌میشه‌ به‌ دواى هه‌واو ئاره‌زووه‌كانی خۆیدا بێت, ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی دروست بوونى هه‌ندێك ڕێگر و په‌رده‌ له‌ نێوان مرۆڤ و ڕاستیدا وه‌كو مانگ گیران و خۆر گیرانی لێدێت.

هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌وى بووه‌ به‌ دیلى نه‌فس كرێكاری كێشه‌كانی نه‌فسیه‌تى و هه‌رگیز ناتوانێت ببێته‌ نموونه‌ و ڕێ پیشانده‌رى خێر و چاكه‌ بۆ ده‌وروبه‌ری.

بۆیه‌ش له‌ سه‌ره‌تا پیشه‌ى مرۆڤ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كێشه‌كانی ناخ و نه‌فسى خۆى چاره‌سه‌ر بكات.

ڕێگاى ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مرۆڤ هه‌قى ئیراده‌ى خۆى بدات له‌ به‌رده‌م هه‌وا و ئاره‌زووه‌ بێ سنوره‌كانی نه‌فسدا, بڵێت "راوه‌سته‌" و ڕیگه‌ى لێ بگرێت و واى لێ بكات له‌ بازنه‌ى شه‌رعیدا حه‌ز و ئاره‌زوه‌كانی تێربكات و نه‌هێڵێت به‌ره‌و حه‌رام هه‌نگاو بنێت. به‌و شێوه‌یه‌ش ئه‌و له‌ پله‌ى "أماره‌" كه‌ به‌رده‌وام فه‌رمان به‌ خراپه‌ ده‌كات ڕزگارى ده‌بێت و به‌ره‌و پله‌ى "لوامه‌" ده‌چێت كه‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌ هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ده‌كات و لۆمه‌ى خۆی ده‌كات, تاكو به‌رز ده‌بێته‌وه‌ به‌ره‌و ئاسۆى "موتمه‌ئینه‌", له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ خودا ویژدانی داده‌مه‌زرێت.

هه‌روه‌ك چۆن مرۆڤ به‌رامبه‌ر به‌ شته‌ زه‌ره‌رمه‌نده‌كان په‌نا ده‌گرێت به‌ خوا, هه‌رواش ده‌بێت شه‌و و ڕۆژ په‌نا بگرێت به‌ خوا به‌رامبه‌ر شه‌یتان و نه‌فسى خۆپه‌رستى. هه‌روه‌ك چۆن نه‌فس واز ناهێنێت له‌ دروست كردنی كێشه‌كان, مرۆڤیش ڕزگارى نابێت له‌ هه‌ڵگرتنى چه‌نده‌ها كێشه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ نه‌فسى مرۆڤه‌وه‌ هه‌یه‌.

گه‌وره‌ترین جیهاد

له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ جه‌نگێكدا, پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) فه‌رمووی "له‌ جیهادی بچووك ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ جیهادى گه‌وره‌" "البیهقی". ئه‌مه‌ سه‌رنجمان ڕاده‌كێشێت به‌ره‌و ئه‌وه‌ى كه‌ موجاده‌له‌كردنی مرۆڤ له‌گه‌ڵ نه‌فسی خۆى به‌ گه‌وره‌ترین جیهاد داده‌نرێت، ئه‌مه‌ش گرینگى ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌مان پیشان ده‌دات. وتنى ئه‌م به‌یانه‌ له‌كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ جه‌نگێكى زۆر گرینگ و بایه‌خ پێدراو له‌لایه‌ن مسوڵمانه‌كانه‌وه‌ به‌راوردی له‌ نێوان مجاده‌له‌ى نه‌فس و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ى دوژمن له‌ جه‌نگدا. ده‌ربڕینی ئه‌م وته‌یه‌ش له‌ كاتی هه‌ستكردن به‌سه‌ركه‌وتنێكی وه‌ها گه‌وره‌ زۆر ماناداره‌، چونكه‌ هه‌ندێك جار قسه‌یه‌كی زۆرگرنگ ده‌وترێت به‌ڵام له‌به‌ر نه‌گونجانی حاڵه‌تی ڕۆحی مرۆڤه‌كان له‌وانه‌یه‌ به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیرێت. هه‌ربۆیه‌ گه‌ربێت و حاڵه‌تی ڕۆحی مرۆڤه‌كان ڕه‌چاو نه‌كرێت، وته‌یه‌كی وه‌ها به‌پێی پێویست له‌ دڵه‌كاندا كاریگه‌ری نابێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و له‌م ڕووه‌وه‌ سه‌یر بكه‌ین گوتنی به‌یانێكی وه‌ها پیرۆز له‌كاتێكی وه‌هادا زۆرگرنگه‌ بۆ ڕزگاركردنی موسه‌ڵمانه‌كان له‌ مه‌ستبوونی سه‌ركه‌وتن. ئه‌م ئاماژه‌ پێكردنه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا بۆ لابردنی هه‌ندێك له‌ هه‌ست و بیره‌ نه‌رێنیه‌كان بوو نه‌وه‌ك بێته‌ ناو موسوڵمانان، له‌ كاتێكدا كه‌ به‌هه‌ستی سه‌ركه‌وتن وه‌ك سوپایه‌كی ڕزگاركه‌ر ده‌چوونه‌ ناو مه‌دینه‌وه‌.

له‌ ڕاستیدا ئێمه‌

ۆالَّژِینَ جَا‌وُوا مِنْ بَعْدِهِمْ ێقُولُونَ رَبَّنَا اغْفِرْ ڵنَا ۆلِإِخْۆانِنَا الَّژِینَ سَبَقُونَا بِالْإِیمَانِ ۆڵا تَجْعَلْ فِی قُلُوبِنَا غِلًّا لِلَّژِینَ ێَمَنُوا

واته‌ " ئه‌وانه‌ش كه‌ به‌شوێن كوچبه‌ران و پشتیواناندا هاتن ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا له‌ ئێمه‌ و له‌و برایانه‌شمان خۆش ببه‌ كه‌ پێش ئێمه‌ ڕێبازى ئیمانیان گرته‌به‌ر و له‌ دڵه‌كانماندا هیچ جۆره‌ بوغز و كینه‌یه‌ك مه‌خه‌ره‌ دڵمانه‌وه‌ له‌ ئاستى ئه‌وانه‌ى ئیمانیان هێناوه‌" به‌ پێی حوكمی ئه‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌ په‌یوه‌ستبوونمان به‌ هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كان وا ده‌كات كه‌ هه‌رده‌م گومانی باشیان پێببه‌ین. به‌ڵام فه‌خری كائینات (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) كه‌ په‌روه‌رده‌كردن و ته‌زكیه‌كردنی ئه‌وان وه‌كو وه‌زیفه‌یه‌ك وابوو بۆ ئه‌و حاڵه‌تی ڕۆحی ئه‌وانی وه‌كو ئاده‌میزادێك له‌به‌رچاو گرتووه‌, له‌وانه‌یه‌ به‌ ئاگاداركردنه‌وه‌یان هه‌رله‌سه‌ره‌تادا ویستبێتی ڕێگه‌ بگرێت له‌ هه‌ندێ بیرو هزری خراپ كه‌ بێته‌ ناویانه‌وه‌. هه‌روه‌ك له‌ كاتی چوونیان بۆ "حونه‌ین" هه‌ندێكیان وایان بیرده‌كرده‌وه‌ كه‌ هیچ كه‌سێك ڕێگه‌ له‌م سوپایه‌ بگرێت. له‌سه‌ره‌تای جه‌نگه‌كه‌دا تووشی تێكشكان بوون به‌ڵام به‌ كۆششی بێوچانی پێغه‌مبه‌رمان توانیان سه‌ربكه‌ون.

ئه‌گه‌ر سه‌یری په‌یوه‌ندی ئه‌مه‌ له‌گه‌لأ بابه‌ته‌كه‌ماندا بكه‌ین به‌ڵێ هه‌ندێ له‌ مرۆڤه‌كان له‌ڕێگه‌ی حه‌قدا هه‌وڵ و كۆششێكی زۆریان داوه‌ و تووشی ناخۆشی زۆربوون، له‌وانه‌شه‌ ته‌نانه‌ت گیان و ماڵیشیان له‌م ڕێگه‌یه‌دا فیدا كردبێت، له‌ ئه‌نجامی ئه‌مانه‌دا له‌وانه‌یه‌ خوای گه‌وره‌ش ئه‌وانی سه‌رخستووه‌ و فه‌تحی ماددی و مه‌عنه‌وی به‌ پێبه‌خشیون. له‌كاتێكی وه‌هادا كه‌ به‌سه‌ربه‌رزی و سه‌ركه‌وتویی گه‌ڕانه‌وه‌ زۆر گرنگ بوو كه‌ ئه‌و هزرو بیره‌ نه‌رێنیانه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ناخی مرۆڤه‌كاندا سه‌رهه‌ڵبدات هه‌ر له‌سه‌ره‌تادا ڕێیان لێبگیرێت. حه‌زره‌تی پیر"ماموستا سعیدنورسی"ده‌ڵێت: (شانازی مه‌كه‌ به‌وه‌ی كه‌ بڵێی خزمه‌تی دینم كردووه‌ ,له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌سێكی پاكژكراو"موزه‌كا" نیت ,به‌ڵكو ده‌بێت خۆت به‌و پیاوه‌ فاجره‌ بزانیت ) ئاماژه‌كانی ئه‌و له‌م بابه‌ته‌دا پێوه‌رێكی گرنگه‌، چونكه‌ له‌كاتی به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنێكی وه‌هادا نه‌ك ته‌نها مرۆڤه‌ ئاساییه‌كان، به‌ڵكو چه‌نده‌ها كه‌س له‌ ئه‌ولیاكانیش توشی سه‌رلێشێوان و ڕێ لێ تێكچوون بوون. له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و مرۆڤه‌ی كه‌ به‌ نیازی په‌روه‌رده‌ كردن ڕووی له‌ نه‌فسی نه‌كردبێت و فه‌زیله‌ته‌كانی كامل نه‌كردبێت,ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ زۆر شتی دونیا و قیامه‌تی له‌ده‌ست داوه‌، چونكه‌ مرۆڤ نه‌ك به‌ بوونی جه‌سته‌ی به‌ڵكو به‌ بوونی نه‌فسی یاخود به‌بوونی خودی خۆی. هه‌رله‌مباره‌یه‌شه‌وه‌ پێغه‌مبه‌ری خودا "صلی الله‌ علیه‌ وسلم" ده‌فه‌رموێت:

إِنَّ اللهَ ڵا ێنْڤُرُ إِلێ أَجْسَامِكُمْ ۆڵا إِلێ صُۆڕكُمْ ۆڵكِنْ ێنْڤُرُ إِڵى قُلُوبِكُمْ ۆأَعْمَالِكُمْ

(خوای گه‌وره‌ ته‌ماشای شێوه‌و ڕووخساری ئێوه‌ ناكات ,به‌ڵكو ته‌ماشای دڵتان و كارو كرده‌وه‌كانتان ده‌كات)"مسلم,ابن ماجه‌"

ئه‌گه‌ر ئینسان له‌ دڵیدا هه‌ستی ڕێزگرتن و خشوع و حورمه‌ت هه‌بێت,ئه‌وا له‌ هه‌موو هه‌ڵسوكه‌وته‌كانیدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه‌ هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری خودا "صلی الله‌ علیه‌ وسلم" به‌م فه‌رموده‌یه‌ زیاتر سه‌رنجمان بۆلای بابه‌ته‌كه‌ ڕاده‌كێشێت كه‌ ده‌فه‌رموێت:

ڵوْ خَشَعَ قَلْبُهُ خَشَعَتْ جَۆاڕحُهُ

"ئه‌گه‌ر له‌ دڵیدا خشوع هه‌بوایه‌ ,ئه‌وا له‌ هه‌موو ئه‌ندامه‌كانیدا خشوع ده‌بوو." (حاكم,ترمزی).

هه‌رله‌به‌ر ئه‌مه‌شه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی مرۆڤ بۆ خودی خۆی و هه‌ولأ و كۆشش كردن له‌گه‌ڵ نه‌فسیدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نه‌فسی زۆر گرنگه‌ ,هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م گرنگیه‌یه‌تی كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) به‌ گه‌وره‌ترین جیهادی داناوه‌.

ئه‌و به‌خششانه‌ی كه‌ بوونه‌ته‌ به‌ڵا

هه‌روه‌ك چۆن نه‌فس ده‌توانێت مرۆڤ به‌ گوناه كردن هه‌ڵبخه‌ڵتێنێت, هه‌ندێك جار له‌ كاتی به‌ لێزمه‌ بارینی نیعمه‌ته‌كانی په‌روه‌ردگاریش به‌سه‌رئه‌و كه‌سه‌دا ڕه‌نگه‌ سه‌ربه‌ره‌و خوار بیبات.بۆ نمونه‌ له‌ قورئانی پیرۆزدا خوای گه‌وره‌ له‌ سوره‌تى قصص ده‌فه‌رموێت:

إِنَّ قَارُونَ كَانَ مِنْ قَوْمِ مُوسَى فَبَغَى عَڵیْهِمْ

واته‌" بێگومان قاروون له‌ قه‌وم و خوێشانى موسا بوو كه‌چى خۆى گیڤ ده‌كرده‌وه‌ به‌سه‌ریاندا و فیزى به‌سه‌ردا ده‌كردن" خوای گه‌وره‌ له‌م ئایه‌ته‌ ئه‌وه‌مان تێده‌گه‌یه‌نێت كه‌ قاڕوون سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌ر به‌ قه‌ومی سه‌ردارمان حه‌زره‌تی مووسا بوو له‌گه‌لأ ئه‌وه‌شدا ماڵ و سه‌روه‌ته‌ دونیاییه‌كان سه‌ربه‌ره‌و خواری برد. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ته‌واوی باوه‌ڕی به‌ خوای گه‌وره‌ نه‌هێنابوو، چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ناخی خۆی نه‌كردبوو، له‌ كاتێكدا كه‌ به‌ئیماندار ده‌بینرا به‌ڵام نه‌یتوانیبوو به‌ ئیمانه‌كه‌ی بگاته‌ یه‌قین و ڕوو له‌ ئاسۆی ئیزعان بكات. واته‌ زانیاریه‌ وشكه‌كانی نه‌گێڕابوو به‌ كرده‌وه‌ و مه‌عریفه‌ت, نه‌گه‌یشتبووه‌ پله‌ی (علم الیقین) وه‌ له‌ پله‌ی (عین الیقین)یشه‌وه‌ زۆر دوور بوو. هه‌رله‌به‌ر ئه‌مه‌ ڕۆژێك هاتوو وتی:

إِنَّمَا أُوتِیتُهُ عَڵى عِلْمٍ عِنْدِی

واته‌"بێگومان ئه‌م سامان و داراییه‌م هه‌ر به‌هۆى زانست و زانیارى و نه‌خشى خۆمه‌وه‌ پێم دراوه‌" سوره‌تى قصص، ئه‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ ته‌نیشت حه‌زره‌تی مووسا و له‌ نزیكیه‌وه‌ بوو هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ قه‌وموكه‌ی ئه‌ودا ژیانی به‌سه‌رده‌برد، به‌ڵام زیادبوونی موڵك و سامانه‌ دونیایه‌كان بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌وكه‌سانه‌ بێت كه‌ له‌ تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌رنه‌چێت. به‌هه‌مان شێوه‌ سامڕی كه‌ له‌ قه‌ومی حه‌زره‌تی مووسا بوو, مرۆڤێكی پێگه‌یشتوو و لێزان بوو له‌ قسه‌كردندا، به‌ جووڵه‌ی ده‌ست و قاچی جۆره‌ها توانای جیاوازیشی پیشان ده‌دا به‌ڵام ئه‌م مه‌عریفه‌ت و لێهاتووییه‌ی له‌ دروستكردنی په‌یكه‌رێكی گوێره‌كه‌دا به‌كارهێنا، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ بوو له‌ناوچوو. به‌ ئه‌ندازه‌یه‌ك به‌ ده‌ربڕینی قورئانی پیرۆز ده‌یگووت:"ده‌خیلتانبم ده‌ستم لێمه‌ده‌ن ده‌خیلتانبم نزیكم مه‌كه‌ون" (سوره‌تی ته‌ها) هه‌ربه‌م شێوه‌یه‌ به‌ناڕه‌حه‌تی ژیانی به‌سه‌ربرد تا كۆتایی ته‌مه‌نی.

له‌مه‌وه‌ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر هاتوو كێشه‌كان له‌ نه‌فسی خوددا چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ته‌نانه‌ت دابارینی نیعمه‌ته‌كانیش ده‌بێته‌ به‌ڵا بۆ مرۆڤ. به‌ واتایه‌كی دی ئه‌و شتانه‌ی كه‌ به‌ نیعمه‌ت ده‌بینرێت، مرۆڤ به‌ بێ ئه‌وه‌ی پێبزانێت بووه‌ته‌ نیقمه‌ت(به‌ڵا). به‌ ئه‌ندازه‌یه‌ك مه‌عریفیه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداری و تواناو هه‌لی به‌ڕێوه‌بردن و ڕووتێكردنی خه‌ڵكی و گه‌یشتن به‌ پله‌و پایه‌یه‌كی دیاریكراو، هه‌موو ده‌بنه‌ نیقمه‌ت. به‌ڵێ كاتێك كه‌سێك ئه‌م توانایانه‌ی ده‌ست ده‌كه‌وێت به‌ بێ ئه‌وه‌ی خۆی بزانێت له‌ ڕێبازی حه‌زره‌تی روح سیدالانعام (صلی الله‌ علیه‌ وسلم )جیاده‌بێته‌وه‌و ده‌چێته‌ ڕیزی رامسێسه‌كان و ئامنۆفیسه‌كان و ابن شمسه‌كانه‌وه‌.

ده‌مه‌وێت بابه‌ته‌كه‌ به‌ گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتێكی سه‌رده‌می حه‌زره‌تی مووسا زیاتر ڕوون بكه‌مه‌وه‌، له‌ڕاستیدا ڕاده‌ی ڕاستێتی ئه‌م جۆره‌ به‌سه‌رهاتانه‌ هه‌میشه‌ جێی پرسیاره‌، به‌ڵام له‌م جۆره‌ به‌سه‌رهاتانه‌دا زیاتر له‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن ده‌ڕوانرێت وه‌ك له‌وه‌ی كه‌ ئایا ڕووی داوه‌ یان نا. واته‌ ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتێكی له‌م جۆره‌دا گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌رنج بده‌ینه‌ ئه‌و وانانه‌ی كه‌ لێیه‌وه‌ فێرده‌بین. به‌ڵێ له‌به‌سه‌رهاتێكی له‌م جۆره‌دا ده‌گێڕنه‌وه‌ كه‌ ڕۆژێكیان حه‌زره‌تی مووسا له‌ ڕێگادا كه‌ به‌ره‌و چیای توور به‌ ڕێكه‌وتبوو چاوی به‌ پیاوێك ده‌كه‌وێت كه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جلی له‌به‌ردا نیه‌ خۆی به‌ لم داپۆشیبوو، ئه‌م زاته‌ له‌ حه‌زره‌تی موسا داوا ده‌كات كه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ بپاڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ خاوه‌نی مالأ و موڵك. كاتێك كه‌ حه‌زره‌تی موسا عه‌رزی حاڵی ئه‌م به‌نده‌یه‌ ده‌كات له‌ لای جه‌نابی حه‌ق، خوای گه‌وره‌ پێی ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌م حاڵه‌ی ئێستای بۆ ئه‌و باشتره‌.حه‌زره‌تی موسا ئه‌م په‌یامه‌ی په‌روه‌ردگار به‌ پیاوه‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام ئه‌و به‌ نیازی ئه‌وه‌ی كه‌ ڕه‌نگه‌ شتانێكی تریش هه‌بێت كه‌ بۆ ئه‌و خێردار بێت دیسان له‌سه‌ر داواكه‌ی سوورده‌بێت، له‌ ئه‌نجامدا خوای گه‌وره‌ فه‌رمان ده‌كات به‌ حه‌زره‌تی موسا كه‌ یارمه‌تی بدات. به‌هۆی یارمه‌تیدانه‌كه‌ی حه‌زره‌تی موسا ئه‌و پیاوه‌ پاش ماوه‌یه‌ك ده‌بێته‌ خاوه‌نی مه‌ڕێك، پاش تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌ك زیادبوونێكی به‌رچاو ده‌بینرێت و ده‌بێته‌ خاوه‌نی چه‌نده‌ها مه‌ڕوماڵات. به‌ تێپه‌ڕبوونی كات سه‌ردارمان حه‌زره‌تی موسا له‌ ڕێگه‌دا كه‌ خه‌ریكه‌ به‌ره‌و چیای توور ده‌ڕوات قه‌ره‌باڵغیه‌ك ده‌بینێت، ده‌چێته‌ لایانه‌وه‌و پرسیاریان ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌كه‌ لێده‌كات ئه‌وانیش له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێن: لێره‌دا پیاوێكی زۆر هه‌ژار هه‌بوو پاش ماوه‌یه‌ك خوای گه‌وره‌ مالأ و موڵكێكی زۆری پێبه‌خشی، به‌ڵام ئه‌م ده‌وڵمه‌ندییه‌ی هیچ سودێكی به‌ ئه‌و نه‌گه‌یاندوو ده‌ستی كرد به‌ مه‌ی خواردنه‌وه‌. ئیتر ڕۆژێكیان زۆر مه‌ی خواردبووه‌وه‌ و كۆنترۆڵی خۆی له‌ ده‌ستدابوو، ده‌ستی كرد به‌ شه‌ڕكردن و كه‌سێكی كوشت و ئێستاش خه‌ریكن تۆڵه‌ی لێده‌كه‌نه‌وه‌.

به‌ كورتی، له‌ مێژوودا و له‌ ڕۆژگاری ئه‌مڕۆشماندا كه‌ له‌ چه‌نده‌ها نمونه‌ی له‌م جۆره‌وه‌ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و كه‌سه‌ی كێشه‌كانی نه‌فسی خۆی چاره‌سه‌رنه‌كردبێت ئه‌وا نیعمه‌ته‌ ماددی و مه‌عنه‌ویوكانیش ڕه‌نگه‌ بۆ ئه‌و ببێته‌ هۆكاری له‌ ناو چوونی. له‌ ڕاستیدا ئه‌گه‌ر نیعمه‌تێك مرۆڤ له‌ خوای گه‌وره‌ دووربخاته‌وه‌ و تووشی بێئاگایی بكات، ئه‌وا نیعمه‌ت نییه‌ به‌ڵكو به‌ڵایه‌كه‌ له‌شێوه‌ی نیعمه‌تدا. به‌ڵێ ئه‌و شته‌ی كه‌ مرۆڤ له‌ خوای گه‌وره‌ دوورده‌خاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت فه‌تحی ئه‌سته‌مبوڵیش بێت، ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانرێت كه‌ ئه‌وه‌ به‌ڵایه‌كی خوای گه‌وره‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ له‌ كاتی هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خودا، گه‌وره‌ترین خه‌ساره‌تمه‌ندی تووشی مرۆڤ ده‌كات. هه‌ربۆیه‌ مرۆڤ بۆ ڕزگاربوون له‌ هه‌موو ئه‌م مه‌ترسیانه‌ رێگای پاراستن (جیهاد أكبر) واته‌ نابێت هیچ كات ململانێكردن له‌گه‌لأ نه‌فسدا له‌ یاد بكات. له‌به‌رامبه‌ر حیله‌و فێڵه‌كانی نه‌فسدا ده‌بێت هه‌میشه‌ چاو كراوه‌ و ووریا بێت.