چاپکردن

ڕێزگرتن له‌ پیرۆزیه‌كان

نوسراوە لە لایەن فتح الله‌ گوله‌ن بةروار: . بةشةكان گۆزەی شکاو

هەڵسەنگاندنى بەکارهێنەر:  / 2
لاوازەنایابە 

ڕێزگرتن له‌ پیرۆزیه‌كان

پرسیار: له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و سوكایه‌تی و بێڕێزیانه‌ى كه‌ به‌رامبه‌ر ئاین و پیرۆزیه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت هه‌ڵوێستى موسوڵمان ده‌بێت چۆن بێت؟

وه‌ڵام:له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سوكایه‌تی و بێ ڕێزیانه‌ى كه‌ به‌رامبه‌ر خودى مرۆڤ خۆى ده‌كرێت دان به‌ خۆداگرتن و ئارامگرتن ،ئه‌وه‌نده‌ى كه‌ له‌ ده‌ستى دێت وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌یه‌كى هاوشێوه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌و به‌ردانه‌شى كه‌ ده‌یگرنه‌ سه‌رى "(به‌ هاوشێوه‌ى توانه‌وه‌ى ئه‌و به‌ردانه‌ى كه‌

كاتێك له‌ بۆشایى ئاسمانه‌وه‌ دێنه‌ ناو كه‌شه‌كه‌ى خۆمان و یه‌كسه‌ر ده‌توێنه‌وه‌)"ئه‌ویش له‌ كه‌شێكى پڕ له‌ لێبورده‌یدا بتوێنێته‌وه‌ و پاشماوه‌ى نه‌هێڵێت ،ئه‌مانه‌ هه‌ر وه‌ك فه‌زیڵه‌تێكى گه‌وره‌ له‌ دینه‌كه‌ماندا كه‌ ئامازه‌ى پێكراوه‌ .به‌ڵام لێره‌دا چه‌نده‌ها مافى وه‌ك "مافى خودا"،"مافى پێغه‌مبه‌ر"،"مافى قوڕئان"هه‌یه‌ كه‌ ئه‌م مافانه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى مافى كه‌سى نین ئه‌وا له‌ كاتى ئه‌نجامدانى سوكایه‌تى و بێڕێزیه‌ك به‌رامبه‌ر به‌م مافانه‌ ،تاك بۆى نیه‌ مافى لێبوردن به‌ خۆى بدات.ئیمانداران له‌ حاله‌تێكى له‌م جۆره‌دا خۆى بێ ئاگاناكات ،ناتوانێت له‌ دڵى خۆیدا بیهێڵێته‌وه‌ ناتوانێ هه‌ڵوێست بنوێنێت.ئینجا هه‌روه‌ك هه‌موو بابه‌تێكى له‌م بابه‌ته‌دا هه‌ڵسو كه‌وتێكى وه‌ها ده‌نوێنین كه‌ شایسته‌ى ڕه‌وشتى موسڵمانان بێت.هه‌ڵوێستێكى ئیماندارانه‌ ده‌نوێنێ ،ئوسلوب و ناموسى خۆى ده‌زانێت و هه‌رگیز زیانیان پێ ناگه‌یه‌نێت.ئه‌وه‌ى كه‌ ده‌یه‌وێت ڕێزى لێبگیرێت با به‌ ڕێز بێت.به‌ داخه‌وه‌ له‌ ڕۆزگارى ئه‌مڕۆماندازۆر توشى نا هاوسه‌نگێتى ؟؟؟ده‌بینین ڕۆزانه‌ چه‌نده‌ ڕووداوى له‌ قین و نه‌فره‌ت و توڕه‌یى ڕووده‌ده‌ن.به‌لاى چه‌پ و له‌لاى ڕاست و له‌ خواره‌وه‌و له‌ سه‌ره‌وه‌ چه‌نده‌ها وته‌ى بێ ماناو هه‌ڵوێستى نابه‌جێ ده‌بینرێت.هه‌ندێ جار له‌ شوێنێكدا ڕوداوێكى بێ بنه‌ما دێته‌ ئاراوه‌.به‌ بێ ئه‌وه‌ى ڕوون بوبێته‌وه‌ كه‌ هۆكارى ئه‌م ڕووداوه‌ كێ بووه‌،كه‌سێك هه‌ڵده‌ستێ به‌ ڕقێكى ترسناكه‌وه‌-ده‌ڵێت:ده‌بێت هه‌موو موسڵمانان له‌ ناوببرێت.كه‌سێكى دیكه‌ش هه‌ڵده‌ستێ و سوكایه‌تیه‌كى تر ده‌نوێنێ.له‌ شوێنێكى تریشدا چه‌نده‌ها تابلۆى ڕێكلام هه‌ڵده‌واسرێت سوكایه‌تى به‌ مرۆڤه‌كان ده‌كرێت تیایاندا.ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا له‌ نێو ئه‌م هه‌موو زاوه‌زاوه‌دا بیر له‌وه‌ ناكرێته‌وه‌ كه‌ سوكایه‌تیه‌ك ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر به‌ زاتى حه‌ق ته‌عه‌لا،به‌رامبه‌ر به‌ ناوه‌ جوانه‌كان و سیفاته‌كانى و به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ر ان،به‌ فریشته‌ به‌ڕێزه‌كان بكرێت ئه‌وا ده‌مدرێژى كردووه‌ به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و موسڵمانانه‌ى كه‌ په‌یوه‌ندىیان به‌م به‌ها به‌رزو باڵایانه‌وه‌ هه‌یه‌.ته‌نانه‌ت ده‌مدانى له‌ هه‌ندێ بابه‌تى وه‌ك زیندوبونه‌وه‌و به‌حته‌وه‌رى ئه‌و دونیا ته‌نها جیهانى ئیسلامى ناڕه‌حه‌ت ناكات به‌ڵكو خاوه‌نى دینه‌كانى تریش ئازار ده‌درێت .له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌ ڕووى ناوه‌ڕۆكه‌وه‌ ئه‌م جۆره‌ مه‌سه‌لانه‌ى تایبه‌ت به‌ بیرو باوه‌ڕ له‌لایه‌ن ئایینه‌كانى دیكه‌شه‌وه‌ په‌سه‌ندكراوه‌.هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و یه‌ك ملیار و نیو موسڵمانه‌دا ،ئه‌گه‌ر هاتوو خاوه‌نى ئایینه‌كانى دیكه‌شمان خسته‌ پاڵ،ئه‌وا ده‌بینین ڕێژه‌كه‌ ده‌گاته‌ چوار-پێنج ملیار كه‌سه‌ كه‌ ده‌بینین ئه‌و كاته‌ى كه‌سێك هه‌ڵده‌ستێت سوكایه‌تى به‌و هه‌موو پیرۆزیه‌ ده‌كاته‌ كه‌ ئه‌م چوار-پێنج ملیار كه‌سه‌ دڵى پێداوه‌ و قسه‌ى نابه‌جێ ده‌كات و هه‌ڵس و كه‌وتێكى بێ ڕێزانه‌ ده‌نوێنن،ئه‌وا بێ رێزى و سوكایه‌تى به‌رامبه‌ر به‌ پێنج ملیار ئینسان كردووه‌.له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ هه‌ڵده‌ستێ به‌ ئه‌نجامدانى سوكایه‌تى له‌م جۆره‌ ئه‌وا ده‌بێت هه‌موو ئه‌وانه‌ى له‌به‌ر چاو بگرێت،به‌ڵێ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ وه‌كو سوڕانه‌وه‌ى مزراح گاڵته‌ به‌ به‌ها به‌رزو باڵاكانى چوار-پێنج ملیار له‌ مرۆڤایه‌تى بكات ئه‌وا كاتێكیش كه‌ ده‌رزى كرا به‌ ده‌ستیدا ئه‌وا نابێت هه‌ست به‌ ئازار بكات.له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و كاته‌ى كه‌ ئێوه‌ سوكایه‌تى به‌ كه‌سێكى دى ده‌كه‌ن ئه‌وا هه‌ستى سه‌كایه‌تیكردنتان به‌رامبه‌ر به‌ خۆتان له‌ئه‌ودا بزواندوه‌،ئه‌وكاته‌ش كه‌ ئێوه‌ ڕێزێك ده‌نوێنن بۆ كه‌سى به‌رامبه‌ر ئه‌وا هه‌ستى رێزگرتنیان له‌ ئه‌ودا جوڵاندووه‌ به‌رامبه‌ر به‌ خۆتان.هه‌روه‌ها كه‌سێك كه‌ پسپۆرى له‌ بابه‌تێكدا نى یه‌ ئه‌وا قسه‌كردن و بانگه‌شه‌كردنى بۆى به‌ دڵنیایه‌وه‌ شتێكى ڕاست نى یه‌ .بۆ نمونه‌ كه‌سێك كه‌ هیچ له‌ فه‌لسه‌فه‌ نازانێت و نه‌یخوێندووه‌،ئه‌گه‌ر بێت و ڕه‌خنه‌ له‌ گروپێكى فه‌لسه‌فى بگرێت و ئه‌و په‌ڕى هه‌وڵى سوكایه‌تى پێكردنى بدات،هه‌م خۆى ده‌خاته‌ جێ ى پێكه‌نین و گاڵته‌ پێكردنى خه‌ڵكى،هه‌م بێ ڕێزیش ى نواندووه‌ به‌رامبه‌ر به‌ زانست و ڕه‌وشت زانست.ڕه‌نگه‌ ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و بابه‌ته‌ فه‌لسه‌فیانه‌ى كه‌ به‌ پێوه‌رى قوڕئان لێى نه‌كۆڵراوه‌ته‌وه‌ ئێوه‌ به‌ بیرى هه‌ڵه‌ بیبینن،به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتو ئێوه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ كتێبێكى فه‌لسه‌فه‌تان خوێندبێته‌وه‌ یاخود به‌لاى كه‌مه‌وه‌ هه‌وڵى لێكۆڵینه‌وه‌و به‌ده‌ستهێنانى زانیاریتان دابێت سه‌باره‌ت به‌و گروپه‌ فه‌لسه‌فیه‌ى كه‌ ڕه‌خنه‌تان هه‌یه‌ به‌رامبه‌رى ،ئه‌وا سوكایه‌تى كردنتان به‌رامبه‌ریان ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خۆتان ده‌خه‌نه‌ خێ ى گاڵته‌ پێكردنى خه‌ڵكى.به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌و كه‌سه‌شى كه‌ هیچ په‌یوه‌ندیه‌كى به‌ مۆسیقاوه‌ نى یه‌ ئه‌گه‌لر ده‌ست بكات به‌ ڕه‌خنه‌ گرتن و قسه‌ى زیاده‌ هه‌روه‌ك خۆى وه‌كو میوزیك ژه‌نێك دابنێ ئه‌وا ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ خۆى ده‌خاته‌ جێ ى گاڵته‌ پێكه‌نینى خه‌ڵكى به‌ هه‌مان شێوه‌ ئه‌و كه‌سه‌شى كه‌ هیچ ئاشنایه‌تیه‌كى له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نوسیدا نى یه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌ خۆیه‌وه‌ حوكم بدات و ڕه‌خنه‌ بگرێت ،ئه‌وا هه‌م به‌رامبه‌ر به‌ ڕۆحى ڕۆژنامه‌وانى و هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌شى كه‌ له‌ پیشه‌ى ڕۆژنامه‌وانى ده‌كه‌ن بێ ڕێزى نواندوه‌ ماوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ بڵین ئه‌و شتانه‌ى باسمان كردن كه‌سانێك ده‌توانن تیایاندا سه‌ركه‌وتوو بن كه‌ له‌ ئه‌نجامى هه‌ڵ و تێكۆشان و خوێندنێكى زۆره‌وه‌ پسپۆڕیان له‌م بابه‌ته‌نه‌دا به‌ ده‌ست هێناوه‌ به‌ڵام ده‌بینین ئه‌مڕۆ كه‌سانێك كه‌ هیچ زانیاریه‌كیان ن له‌ قوڕئان و نه‌ له‌ سونه‌ت نیه‌،چه‌نده‌ها ئیمزاى كردووه‌ له‌ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ جیهانیه‌كاندا هه‌تاكو (سه‌ده‌ى پێنجه‌م)یش بۆته‌ هۆكارى هه‌ڵگیرسانى چه‌نده‌ها تازه‌گه‌رى له‌ جوگرافیایه‌كى سه‌رسوڕهێنه‌رد،سه‌باره‌ت به‌و دینه‌ و به‌ شوێنكه‌ته‌كانى هه‌مو جۆره‌ قسه‌یه‌كى نابه‌جێ ده‌كه‌ن.له‌ پاشانیش ناوى ئازادى"بیروڕا"له‌مجۆره‌ سوكایه‌تیانه‌ ده‌نێن به‌لام به‌پێ ى ئه‌و پسپۆڕییه‌ى كه‌ له‌ ڕۆژگارى ئێمه‌دا هه‌یه‌،ئه‌و كسه‌ى كه‌ پسپۆرى نه‌بێت له‌ بابه‌تێكدا ئه‌وا به‌ ویستى خۆى قسه‌كردنى سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ ده‌بێته‌ بێ ڕێزى به‌رامبه‌ر به‌ عه‌قلێكى سه‌لیم،بیرو بۆچونى سه‌لیم و مه‌حكه‌میه‌كى سه‌لیم و ویژدانێكى سه‌لیم،ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ بێ ڕێزیێكى وه‌ها ده‌كات له‌ كاتێكدا كه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند مرۆڤێكى نا ئارامه‌وه‌ وه‌ڵامى ئه‌م بێڕێزیه‌ى ده‌درێته‌وه‌،نابێت ئاخ و ئۆف بكات و به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌م بێ ڕێزى یه‌.چونكه‌ ئه‌و كه‌سه‌ى هه‌ر خۆى ده‌ستى به‌ قسه‌و هه‌ڵسوه‌تى نه‌گونجاو كردووه‌.ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ بێ ڕێزى به‌رامبه‌ر كردوون كۆمه‌ڵێكى زۆرن كه‌ ژماره‌یان ده‌گاته‌ چوار-پێنج ملیار كه‌س.به‌ پێى ئه‌م پێوه‌ره‌ش له‌ ناو كۆمه‌ڵكى وا فراواندا ئه‌گه‌رى وه‌هاى هه‌یه‌ كه‌ كه‌سانێكى نائارام و زوو هه‌ڵچوو هه‌بن به‌ پێ ى هه‌سته‌كانیان هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن. له‌لایه‌كى تره‌وه‌ وه‌ك كه‌سانێكى باوه‌ڕدار ئێمه‌ش پێویسته‌ هه‌رده‌م ئاگادارى چۆنییه‌تى قسه‌كردن و هه‌ڵسوكه‌وت و ڕه‌فتاره‌كانمان ببین، پێش ئه‌وه‌ى قسه‌یه‌ك بكه‌ین ده‌بێت بزانین له‌ داهاتوودا چۆن ئه‌و قسه‌یه‌ به‌سه‌رماندا ده‌شكێته‌وه‌ ئه‌و شتانه‌ى كه‌ تایبه‌تن له‌ناو دڵمان نابێت بیخه‌ینه‌ سه‌ر زمان و قسه‌ى له‌باره‌وه‌ بكه‌ین. پێویسته‌ هیچ كاتێك ئه‌وه‌ له‌ یاد نه‌كه‌ین ئه‌و قسانه‌ى كه‌ ده‌یانكه‌ین له‌وانه‌یه‌ له‌لایه‌ن كه‌سانێكى نیه‌ت خراپه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كه‌ جیاواز لێك بدرێته‌وه‌، ده‌بێت هه‌میشه‌ به‌بایه‌خه‌وه‌ بڕوانینه‌ هه‌ستى كه‌سه‌كانى به‌رامبه‌رمان. ئه‌گه‌ر بێت و ماڵه‌كانى خۆتان له‌ كریستاڵیش بێت نابێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك زیان به‌ به‌ماڵى كه‌سانى تر بگه‌یه‌نین، ئه‌گه‌ر نا ئێوه‌ به‌ده‌ستى خۆتان ده‌بنه‌ هۆى تێكدانى ماڵه‌كانى خۆتان، له‌ باره‌ى ئه‌م بابه‌ته‌وه‌ خواى گه‌وره‌ له‌ قورئانى پبرۆزدا له‌ سوره‌تى ئه‌نعام ئایه‌تى 108 ده‌فه‌رموێت:

ۆڵا تَسُبُّوا الَّژِینَ ێدْعُونَ مِنْ دُونِ اللهِ فَێسُبُّوا اللهَ عَدْوًا بِغَیْڕ عِلْمٍ

واته‌: "ئه‌ى ئیمانداران نه‌كه‌ن جوێن بده‌ن به‌و بت و شتانه‌ى كه‌ نه‌فامانه‌ هاوارى لێده‌كه‌ن و ده‌یپه‌رستن بێجگه‌ له‌ خوا، نه‌وه‌كو ئه‌وانیش به‌ناحه‌ق و به‌نه‌فامى جوێن بده‌ن به‌خوا، چونكه‌ ئه‌وان نایناسن و قه‌درى نازانن." به‌ڵێ ئه‌گه‌ر بێت و ئێوه‌ قسه‌ى ناشرین به‌ لات و مه‌نات و عوزا و اساف و نایه‌له‌ و ئه‌وانى تر بده‌ن ئه‌وانیش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا قسه‌ى ناشرین به‌ پیرۆزییه‌ به‌هاداره‌كانى ئێوه‌ ده‌ده‌ن. چونكه‌ نه‌له‌ قورئان و سونه‌ت و له‌كۆششه‌كانى سه‌له‌فیشدا هیچ فه‌رمان و ئامۆژگارییه‌ك نه‌هاتووه‌ كه‌ باس له‌ وتنى قسه‌ى ناشرین به‌ بته‌كان بدات، كه‌ بت په‌رسته‌كان ده‌یانپه‌رستن، گه‌ر بێت و ئێوه‌ هه‌رده‌م ڕاستى بڵێن و باسى یه‌كتا په‌رستى بكه‌ن، ئه‌وه‌ مه‌سه‌له‌یه‌كى جیاوازه‌، به‌ڵام باوه‌ڕدارێك ئه‌و به‌رپرسیارییه‌تیه‌ى نیه‌ ئه‌و شتانه‌ى كه‌ به‌ڕاى خۆى به‌بێ نرخ و بێ به‌ها دایان ده‌نێت بیانخاته‌ به‌رپێى خۆیه‌وه‌ و له‌ناویان ببات له‌م ڕووه‌ و خۆزگه‌ هه‌رده‌م به‌ پێوه‌رى قورئان و سونه‌ت قسه‌ بكه‌ن، نوسینه‌كانمان بنوسێت و كاره‌كانمان به‌ ڕێوه‌ ببه‌ین!چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ بۆ به‌هاكانمان ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ى كه‌ له‌ هه‌ستى خۆمانه‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى زۆر گران ده‌بێت.ئه‌وه‌ى كه‌ له‌ یادمان ماوه‌ له‌ مێژووێكى نزیكدا سووكایه‌تیه‌ك كرا به‌رامبه‌ر به‌ قوڕئانى پیرۆزمان یه‌كسه‌ر له‌ دواى ئه‌مه‌شدا له‌ شوێنێكى تردا هێرش كرایه‌ كلیسه‌كانو باڵه‌خانه‌كان و تێك دران.به‌ دڵنیایه‌وه‌ هێرش كردنه‌ سه‌ر قوڕئان له‌ نه‌زانین و كه‌مى خۆیه‌تى .هه‌ڵبژاردنى ئه‌و ڕێگایه‌ كه‌ تێكدانى كلیسه‌یه‌ له‌به‌رامبه‌ر به‌سوتاندنى قوڕئان خۆى له‌ خۆیدا ده‌ربڕینێكى نه‌شیاوه‌ هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ش هه‌ر كه‌سێك بێت مرۆڤ پێش ئه‌وه‌ى هه‌ڵسوكه‌وتى وا بكا كه‌ ده‌بێته‌ دڵشكانى و تێكدانى خه‌ڵكانى تر ده‌بێت بزانیت كه‌ ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ى ده‌یكات چۆن به‌سه‌ریدا ده‌شكێته‌وه‌ و پاشانیش ئه‌وه‌ى پێویسته‌ له‌ قسه‌ و كرده‌وه‌دا ده‌بێت بیكات ئه‌و مرۆڤانه‌ى كه‌ بێ ڕێزیان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت به‌ شێوه‌یه‌كى دروست و به‌رێگاى یاسایى وه‌ڵامى ئه‌م بێ ڕێزیانه‌ بده‌نه‌وه‌ و له‌ناویان به‌رن. هه‌رگیز نابێت فیداكاری و كه‌مته‌رخه‌مى له‌ خوڕه‌وشتدا بكه‌ن و له‌ شێوازى ده‌ربڕینیاندا هه‌ڵه‌ بكه‌ن. به‌ڵێ ده‌بێت له‌ شێوازى مرۆڤێكى ئاسایى هه‌ڵ بدرێت و بزانرێت كه‌ ئه‌و شتانه‌ چۆن لاده‌برێت ئاوا لاببردرێت، ئه‌گه‌رنا له‌ دوایدا هڵكێشانى ئاخ و ئۆف هیچ داد نادات. چه‌ند ده‌مویست هه‌موو دونیا یه‌ك ڕا بوونایه‌ له‌ بابه‌تى ڕێز گرتنى به‌ها پیرۆزه‌كاندا.

له‌م بابه‌ته‌دا زۆر هه‌وڵم دا بۆ گه‌یاندنى قسه‌كانم به‌چه‌ند لایه‌نێك، به‌ڵام وا دیاره‌ نه‌متوانى ده‌ردى خۆم به‌ته‌واوه‌تى بگه‌یه‌نم، له‌ دونیایى ئه‌مڕۆماندا زۆر پێویسته‌ بایه‌خ بدرێت ئازادى ده‌ربڕنى بیروڕا.

به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ جنێودان و سوكایه‌تى به‌ دین و دیانه‌ت و به‌ها پیرۆزه‌كان، له‌كاتێكدا كه‌له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه‌ به‌ئازادى ده‌ربڕینى بیروڕا داده‌نرێت، كه‌چى له‌لایه‌نى كه‌یانێكى تره‌وه‌ ئه‌م قسه‌ و ده‌ربڕینه‌ ناشیرینانه‌ به‌ ئازادى ده‌ربڕینى بیروڕا دانانرێت به‌ڵكو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ به‌ نه‌فره‌ت و قین داده‌نرێت. له‌ بنه‌ڕه‌تدا باوه‌ڕدارێكى حه‌قیقى كه‌ وه‌ك نوێنه‌رى ئه‌منى و ئاشتى وایه‌ له‌سه‌ر زه‌ویدا، نابێت هیچ كات به‌بێ هۆ قسه‌ له‌سه‌ر كه‌سانى تر بكات، چ جا نییه‌تى سوكایه‌تى و به‌كه‌م زانین هه‌رگیز نابێت له‌ ناخیدا هه‌بێت.

هه‌روه‌ك چۆن به‌ناوى ئازادى بیروڕا له‌ هه‌ندێك بواردا له‌گه‌ڕان و سوڕانیاندا به‌سه‌ربه‌ست به‌جێده‌هێڵدرێن كه‌چ له‌هه‌ندێك بوارى تردا قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێن، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى یه‌كتره‌ و له‌ڕاستیدا زۆر ئازارى دڵى باوه‌ڕداران ده‌دات.

له‌ كۆتایدا له‌ پێناوى به‌ده‌ست هێنانى مرۆڤایه‌تیدا زۆر پێویته‌ هه‌ستى ڕێزگرتن له‌ به‌ها پیرۆزه‌كان هه‌بێت. ئه‌م بابه‌ته‌ به‌پێى ئه‌و رێكه‌وتنه‌ دامه‌زراوه‌ نێودوڵه‌تیانه‌ پێویسته‌ هه‌موو له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كى وا دابنرێت كه‌ به‌هچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌ به‌م سوكایه‌تیانه‌ نه‌دات و ب كوتایى پێهێنانى ئه‌م بابه‌ته‌ چه‌ند یاسایه‌ك دابنرێت. خۆزگه‌ هه‌موو مرۆڤایه‌تى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ یه‌كیان بگرتایه‌! خۆزگه‌ هه‌موو كه‌س سنورى خۆى بزانێ! چونكه‌ بنه‌ماى پێكه‌وه‌ ژیان به‌ ئاستى به‌رز ڕاگرتنى به‌ها پیرۆزه‌كانى یه‌كتره‌وه‌ دێت. به‌ڵام له‌م جیهانه‌ بچوكه‌ى ئه‌مڕۆماندا ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه‌ له‌سایه‌ى ئه‌و بێڕَزیانه‌وه‌ سه‌رى هه‌ڵًداوه‌ وه‌كو چه‌نده‌ها كێشه‌ى گه‌وره‌ و ترسناك خۆیان پیشان ده‌ده‌ن.