چاپکردن

كاتى پشودانى ڕۆح: سێ مانگه‌كه‌

نوسراوە لە لایەن فتح الله‌ گوله‌ن بةروار: . بةشةكان گۆزەی شکاو

هەڵسەنگاندنى بەکارهێنەر:  / 3
لاوازەنایابە 

كاتى پشودانى ڕۆح: سێ مانگه‌كه‌

پرسیار: بۆ هه‌ست كردن به‌ هه‌یه‌جان و جۆش و خرۆشى ئه‌م سێ مانگه‌ پیرۆزه‌ و هه‌روه‌ها بۆ سود وه‌رگرتنێكى باش له‌ كه‌شى ڕۆحانى و معنویه‌كه‌ى پێشنیارو ئامۆژگاریتان بۆ سود وه‌رگرتن له‌م سێ مانگه‌ چى یه‌؟

وه‌ڵام: سه‌ره‌تا ده‌بێ ئاماژه‌ به‌وه‌ بكه‌ین كه‌ ئه‌م سێ مانگه‌ یه‌كێكه‌ له‌ هه‌ره‌ وه‌خته‌ گرنگه‌ پیرۆزه‌كان كه‌ مرۆڤ ده‌توانێ بگاته‌ ئه‌وپه‌ڕى له‌ خواى گه‌وره‌ نزیك بوونه‌وه‌ خۆى بكاته‌ شایه‌نى ڕه‌حمه‌تى په‌روه‌ردگارى و به‌ ته‌واه‌تى له‌ گوناه خۆى پاك بكاته‌وه‌ و به‌ره‌ و ئاسۆى دڵ و ڕۆح گه‌شت بكات. هه‌ر بۆیه‌ مرۆڤ هه‌موو ساڵێك به‌ دڵنیایه‌وه‌ له‌ ڕووى ته‌زكیه‌ى نه‌فس و په‌روه‌رده‌ كردنى ڕۆح و پاڵاوتنى دڵى یه‌وه‌ پێویستى به‌ وه‌ختێك هه‌یه‌ كه‌ خۆى تێدا ڕێك بكاته‌وه‌ ئه‌م كاته‌ پیرۆزانه‌ش هۆیه‌كى زۆر گرنگه‌ كه‌ ئه‌م عیباده‌تانه‌ى تێدا بیهێنێته‌ دى. بێگومان مرۆڤ له‌م وه‌خته‌ پیرۆزانه‌دا،بۆ ئه‌وه‌ى له‌ قورسایى و گرانى جه‌سته‌ و نه‌فسى ڕزگارى ببێت و به‌ره‌و ئاسۆیه‌كى دیاریكراو به‌رزببێته‌وه‌ ئه‌وا پێویستى به‌ پڕۆسه‌ى ته‌فه‌كورێكى جددى (یادكردنه‌وه‌یه‌كى باشى خودا)هه‌یه‌. له‌وكاته‌شدا كه‌ خه‌ریكى ئه‌مه‌یه‌،ئه‌وا دڵ و ڕۆحیشى به‌ره‌و تێركردنى مه‌عنه‌وى ده‌ڕوات. واته‌ ئه‌و له‌ لایه‌كه‌وه‌ كه‌ له‌م مانگانه‌دا به‌ هۆى عه‌قڵ و زیهنى یه‌وه‌ و له‌ ڕێگه‌ى موزاكه‌ره‌وه‌ خه‌ریكى تێگه‌یشتنه‌ له‌و مه‌سه‌لانه‌ى كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ ئیمان و قوڕئانه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ لایه‌كى تریشه‌وه‌ ده‌بێ هه‌وڵبدات قوم به‌قوم له‌ بارانى نور و مه‌عنه‌ویاته‌ بخواته‌وه‌ كه‌ به‌ لێزمه‌ داده‌بارێت.

ڕووتێكردن به‌ ڕووتێكردن وه‌ڵام ده‌درێته‌وه‌

هه‌تاكو ئه‌مڕۆ چه‌نده‌ها كه‌س له‌ گۆشه‌و ئاسۆى تاییبه‌ت به‌ خۆیانه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌م وه‌خته‌ پیرۆزانه‌ چه‌نده‌ها وته‌ى جوانیان ووتووه‌ و چه‌نده‌ها به‌یانى جوانیان پێشكه‌ش كردووه‌، هه‌میشه‌ هه‌وڵیان داوه‌ كه‌ سه‌رنجى كه‌سانى تر بۆ لاى گرنگى و جوانیه‌كانى شه‌و و ڕۆژى ئه‌م مانگه‌ پیرۆزانه‌ ڕابكێشێت. ئه‌م به‌رهه‌مه‌ گرنگانه‌ى كه‌ وه‌كو خه‌زنه‌یه‌كى مه‌زن وه‌هایه‌،ئه‌گه‌ر بێت و وشه‌ به‌ وشه‌ى ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ خوێندنه‌وه‌ى به‌ لێكۆڵینه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌ى جوانى بۆ بكرێت ئه‌وا ئه‌و داهات و هه‌سته‌ مه‌عنه‌ویانه‌ى كه‌ ئه‌م مانگانه‌ به‌ ئیماندارى ده‌به‌خشن له‌ ڕووى جیهانى مه‌عنه‌ویه‌وه‌ زۆر گرنگه‌. به‌ڵێ به‌ نیازى ئه‌وه‌ى كه‌ سوودێكى باش له‌م سێ مانگه‌ نوسراوه‌ ئه‌وا ده‌بێت دووربكه‌وینه‌وه‌ له‌ خوێندنه‌وه‌یه‌كى سه‌ر زاره‌كى به‌ڵكو ده‌بێ بزانین به‌ره‌و قوڵاى مه‌سه‌له‌كان چۆن بڕۆین به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ست و بیره‌ په‌ره‌ى پێ نه‌درێت ئه‌وا ناتوانیت سودى پێ بگه‌یه‌نێت. بێجگه‌ له‌مه‌،بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین هه‌ست به‌ هه‌موو جوانییه‌كانى تایبه‌ت به‌م سێ مانگه‌ بكه‌ین و چێژ له‌و تامانه‌ وه‌ربگرین كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى كامیلانه‌ پێشكه‌شى ڕۆحى مرۆڤى ده‌كه‌ن، ئه‌وا ده‌بێت هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ئه‌وه‌ په‌سه‌ند بكه‌ین كه‌ ئه‌م سێ مانگه‌ پیرۆزه‌ (مانگى غه‌نیمه‌ت)ن و له‌ پاشاندا شه‌و و ڕۆژ به‌بێ ئه‌وه‌ى چركه‌یه‌كى لێ به‌ فیڕۆ بدرێت، ده‌بێت به‌ جوانى سودى لێ وه‌ربگیرێت. بۆ نمونه‌، ئه‌و كه‌سه‌ى به‌ عه‌زم و بڕیارێكى جێگره‌وه‌ ڕووناكاته‌ جه‌نابى حه‌ق و داهاته‌ مه‌عنه‌ویه‌كانى شه‌وان قوت نادات ئه‌وا هه‌ست كردن به‌ زه‌وق و تام وه‌رگرتن له‌ چێژه‌كان و جوانیه‌كانى ئه‌م سێ مانگه‌ بۆ كه‌سێكى له‌م جۆره‌ شتێكى مه‌حاڵه‌، به‌ڵێ ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌ مه‌عنه‌ویاتێكى جددیه‌وه‌ ده‌ست به‌م سێ مانگه‌ نه‌كات به‌ هه‌ستێكى به‌ندایه‌تى جددیه‌وه‌ خۆى به‌ خواپه‌رستى خه‌ریك نه‌كات،ئه‌گه‌ر ئه‌و ماناو گرنگیانه‌ى كه‌ له‌م مانگه‌داهه‌یه‌،وه‌كو خاڵى كردنى په‌رداخێكى پڕیش گرنگى و جوانى لێ بڕژێت ئه‌وا ئه‌و له‌ ڕۆحى خۆیدا هه‌ست به‌ مانه‌ هیچى ناكات. ته‌نانه‌ت ئه‌و ئاماژه‌و بیركردنه‌وه‌كانى كه‌سانى دیكه‌ش به‌ ئیدراك و ئاماده‌ى ته‌سكى خۆى هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ و ڕه‌نگه‌ ئه‌و مه‌عنه‌ویانه‌ش كه‌ ئه‌وان ده‌یكه‌ن به‌ ڕابواردن و فه‌نتازى له‌ قه‌ڵه‌م بدات. به‌ڵێ بۆ هه‌ست كردن به‌ تامى مه‌عنه‌وى ئه‌م ڕۆژه‌ موباره‌كانه‌،سه‌ره‌تا ده‌بێ له‌ باوه‌ڕى خۆمان دا بچه‌سپێنین و پاشانیش ڕووى تێبكه‌ین . چونكه‌ ڕووتێكردن به‌ ڕووتێكردن وه‌ڵام ده‌درێته‌وه‌. ئه‌گه‌رئێوه‌ ڕوونه‌كه‌نه‌ ڕۆح و معنویاتى ئه‌م مانگانه‌ ئه‌وانیش ده‌رگاكانى خۆیان ناكه‌نه‌وه‌. ته‌نانه‌ت ئه‌و ووته‌ زیندوو دره‌وشاوانه‌ى كه‌ سه‌باره‌ت به‌م مانگانه‌ ده‌وترێ له‌ ڕوانینى ئێوه‌دا وه‌ك جه‌سته‌یه‌كى مردوو خامۆش ده‌رده‌كه‌وێت, به‌ ڕاده‌یه‌ك له‌م بابه‌ته‌دا وته‌ كاریگه‌ره‌كانى(ابن رجب الحنبلى)وته‌كانى امام غزالى كه‌ جۆش و خرۆش و له‌ نێو دڵه‌كان ده‌هێنێته‌ مه‌یدان ئه‌وا له‌ دڵى ئێوه‌دا ده‌نگێكى پێچه‌وانه‌ دروست ده‌كات و ده‌ڵێن"ده‌بێ پیاوانه‌ باس له‌ چى بكه‌ن و پاشان به‌ سه‌ر بابه‌ته‌كه‌دا ده‌ڕوات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كاریگه‌رى وته‌یه‌ك به‌ هێنده‌ى به‌ها وته‌كه‌ ڕووى بینینى و نیه‌ت و ئیدراك و هه‌روه‌ها كرانه‌وه‌ى سینه‌كان به‌ ڕووى ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا گرنگه‌. به‌م پێیه‌ مرۆڤ ده‌بێ به‌ شێوه‌یه‌كى وه‌ها خاوه‌ندارى بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ بكات كه‌ به‌ ڕاده‌یه‌ك وه‌ك بڵێین ڕه‌جه‌بى بوونن شه‌عبانى بوون و ڕه‌مه‌زانى بوون ببێت به‌ڵێ مرۆڤ ده‌بێت به‌ شێوه‌یه‌كى وه‌ها یه‌ك بگرێت كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م مانگانه‌دا كه‌ هه‌ست به‌و په‌یامانه‌ بكات كه‌ ئه‌م مانگانه‌ ده‌به‌خشنه‌ ڕۆحى مرۆڤ. ئه‌گه‌ر نا ئێوه‌ وه‌ك ئێوه‌ مانه‌وه‌و له‌ ڕووكه‌ش ڕزگارتان نه‌بوو و لێكۆڵینه‌وه‌تان بۆ حه‌قیقه‌تى ئه‌م مانگانه‌ نه‌كرد ئه‌وا هه‌رچه‌نده‌ قسه‌ى جوانیش سه‌باره‌ت به‌م سێ مانگه‌ بكرێت بۆ ئێوه‌ هیچ گرنگى یه‌ك نابه‌خشێ و له‌ گوێ یه‌كتانه‌ وه‌ ده‌ڕوات و له‌وه‌ى تریان دێته‌ ده‌روه‌. له‌م ڕووه‌وه‌ ده‌توانین بڵێین ئه‌ كه‌سه‌ى كه‌ به‌رامبه‌ر كه‌مته‌رخه‌مى كراوه‌یه‌، له‌ وه‌رزێكى ئاوها نوێبونه‌وه‌دا هه‌وڵێك نه‌دات و جدیه‌ت به‌ حاڵ و حجم و جوڵه‌كانى نه‌به‌خشێت ئه‌وا ئه‌م جۆره‌ مرۆڤانه‌ سود وه‌رگرتنیان له‌م مانگانه‌ ئه‌سته‌مه‌.

ئه‌و پڕۆگرامانه‌ى كه‌ گونجاوه‌ له‌م ماوه‌ پیرۆزه‌دا به‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌ندرێت

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ په‌سه‌ند بونى ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ له‌ لایه‌ن ڕۆحى كۆمه‌ڵایه‌تى و گشتى یه‌وه‌ شایه‌نى باسكردنه‌ له‌ ڕاستیدا هه‌ستكردن به‌ قولاى و گرنگى ئه‌م مانگانه‌ تایبه‌ته‌ به‌و مرۆڤانه‌ى كه‌ خاوه‌نى ئاسۆیه‌كى به‌رزى ڕۆحى و دڵین. به‌ڵام له‌م وه‌خته‌ى ئێستاماندا به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى و به‌ پێوه‌رێكى دیاریكراویش له‌ ناو كۆمه‌ڵگه‌كه‌مانداڕووكردنه‌ جه‌نابى حه‌ق و به‌رز ڕاگرتنى ئه‌م مانگانه‌ش له‌ مزگه‌وته‌كاندا شتێكى به‌رچاوه‌ و ڕاستیه‌كى بینراوه‌ به‌ڵێ ده‌توانرێت ئه‌م بارودۆخه‌ به‌ هه‌ڵه‌ وه‌ربگیرێت و به‌ پڕۆگرام و چالاكى جۆراو جۆر په‌یامى دیاریكراو به‌ ڕۆحى مرۆڤه‌كان بدرێت. به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ شه‌وه‌ پیرۆزه‌كانى نێو ئه‌م مانگانه‌ كه‌ به‌ر شه‌وى (رغائب،میعراج،برات و قه‌در) ڕاگرتنیان پرۆگرام و پلانكى تایبه‌تتر به‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌ندرێت به‌م شێوه‌یه‌ به‌رز ڕاگرتنى ئه‌م شه‌وه‌ پیرۆزانه‌ مرۆڤه‌كان زیاتر له‌ خوا نزیك ده‌كرێنه‌وه‌و ڕاستیه‌كانى دینیش زیاتر و زیاتر له‌ دڵیاندا نه‌شونما ده‌كات. هه‌روه‌ك چۆن سه‌باره‌ت به‌م ڕاستیانه‌ شتێك ده‌درێت به‌ گوێ ى ئه‌وانه‌ى كه‌ له‌ مزگه‌وته‌كاندا به‌ هه‌مان شێوه‌ش له‌ دانیشتنه‌ جۆراو جۆره‌كانیش دا و له‌ كاتى پێكه‌وه‌ بونماندا ده‌كرێت حوجه‌ت و باسى جۆراو جۆر سه‌باره‌ت به‌و شه‌وانه‌ پێشكه‌ش بكرێت. به‌م شێوه‌یه‌ ده‌توانرێت ڕووتێكردن و چاوه‌ڕوانیه‌كانى ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌رزا ڕاگرتنى ئه‌م مانگانه‌ له‌ دڵیاندا هه‌ڵیانگرتووه‌،بهێنێته‌ دى و به‌ ڕووتێكردن وه‌ڵام بدرێته‌وه‌. به‌ڵام به‌ ڕوخسه‌تتان ده‌مه‌وێ سه‌باره‌ت به‌و پڕۆگرامه‌نه‌ سه‌رنجتان بۆلاى خاڵێك ڕابكێشم كه‌ به‌لامه‌وه‌ گرنگه‌ ئێمه‌ ده‌بێت ئامانجمان له‌ سود وه‌رگرتن له‌ هۆكاره‌ جیاوازه‌كان و ئه‌نجام دانى چاڵاكیه‌كان ئه‌وه‌ ببێت كه‌ مرۆڤه‌كان هه‌نگاوى زیاتر له‌ ڕووى دونیاى هه‌ست و بیریانه‌وه‌ له‌ په‌روه‌دگاریان نزیكتر ببنه‌وه‌.خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و پڕۆگرامانه‌ى ئێمه‌ ده‌یكه‌ین ئه‌گه‌ر ئێمه‌ بۆ ئه‌سڵى خۆمان نه‌گه‌ڕێنێته‌وه‌و نه‌بێته‌ ڕێ پیشانده‌رێك بۆمان تا خۆمان پێ بدۆزێته‌وه‌ ئه‌وا ماناى وایه‌ به‌شى بێ ماناو پڕو پوچه‌و وه‌ سه‌غڵه‌تیشه‌. به‌ڵێ له‌و پڕۆگرامانه‌ى كه‌ ئێمه‌ ده‌یكه‌ین، ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ندێك له‌وحه‌قیقه‌تانه‌ى كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ خواى گه‌وره‌مان نه‌ هێنێته‌ گۆ، هه‌نگاوێك زیاتر مرۆڤه‌كان سه‌ردارى پێغه‌مبه‌رمان نزیكتر نه‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌وا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ته‌نها پڕۆگرام گه‌لێك ئه‌نجام بده‌ین كه‌ ته‌نها له‌گه‌ڵ هه‌واو ئاره‌زووى مرۆڤه‌كان بدرێت و له‌ ئه‌نجامیشدا ته‌نها ئه‌وه‌یان لێ نه‌ستێت كه‌ بڵێین"كاتێكى خۆشمان به‌سه‌ربرد" ئه‌وا توشى ئیسرافى كات ده‌بێت و ته‌نانه‌ت توشى گوناهیش ده‌بین چونكه‌ هه‌ر ڕێگایه‌ك ئێمه‌ به‌ خواى گه‌وره‌ (جل جلاله‌) به‌ پێغه‌مبه‌رى سه‌ردارمان (دروودى خواى له‌ سه‌ر بێت) نه‌گه‌یه‌نێت ئه‌وا ئه‌و ڕێگه‌یه‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوى یه‌. هه‌م ڕێكخستنى پڕۆگرام گه‌لێك كه‌ ته‌نها بۆ ڕابواردن و خۆشى بێت فه‌رمانبه‌رى ئه‌و كه‌سانه‌نیه‌ كه‌ ده‌بنه‌ ته‌رجومانى حه‌ق و حه‌قیقه‌ت. وه‌ هه‌روه‌ها پێویسته‌ بزانین كه‌ مرۆڤه‌كان له‌ ڕۆژگارى ئه‌مڕۆدا به‌ گشتى شێوازى ژیانیان ڕووى له‌ خۆشى و ڕابواردنه‌. بۆیه‌ ئه‌وان له‌م بابه‌ته‌دا به‌ هه‌ڵسو كه‌وته‌كانیان بۆى هه‌یه‌ له‌ خشته‌تان به‌رن، به‌ڕازى بوونى ئه‌وان وابزانن كارێكى چاكتان كردووه‌. كه‌چى له‌ سه‌رووى ڕازى بوونى ئه‌وان گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و كارانه‌ تا چ ڕاده‌یه‌ك به‌پێى پێوه‌رى قورئان و سوننه‌ت ڕاستن, بۆیه‌ش هه‌رچه‌ند ئه‌و كارانه‌ى كه‌ كه‌س پێى ى ڕازى نه‌بێت یاخود چه‌ند كه‌سێكى كه‌م پێى ى ڕازى بێت ده‌بێت به‌ره‌و ڕێگه‌ى ڕاست بڕۆین. به‌ واتایه‌كى تر ئه‌وه‌ى كه‌ گرنگه‌ سوپاس و ستایشى كه‌سه‌كان نى یه‌ به‌ڵكو كاریگه‌رى ئه‌و پرۆگرام و كارانه‌ى له‌سه‌ر ژیانى مه‌عنه‌وى ڕۆح و دڵمان. هه‌ر بۆیه‌ش له‌م كاته‌ به‌ به‌ره‌كه‌ت و پیرۆزانه‌دا،كاتێك كه‌ ئاسمانه‌كان به‌ نور غه‌رق ده‌بن و زه‌وى ده‌پۆشرێت به‌ سفره‌ ئاسمانى یه‌كان پێویسته‌ مرۆڤه‌كان هان بده‌ین كه‌ تا قوڵ تر ببنه‌وه‌ له‌ ژیانى مه‌عنه‌وى ڕۆح و دڵیاندا. وه‌ كاره‌كانمان كه‌ ده‌یكه‌ین ببه‌ستینه‌وه‌ به‌ ئامانجى به‌رزترو بیرى فراوان تر. به‌ شێوه‌یه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ ده‌مان دوێنن بۆ هه‌ر جارێك واتایه‌كى نوێ ڕۆحێكى تازه‌ له‌ دڵه‌كانیاندا بژێنینه‌وه‌و ڕێگه‌یه‌كیان بۆ بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ مه‌عنه‌ویان تێر نه‌بن، بۆ هێنانه‌دى ئه‌مه‌ش ده‌توانن سود له‌و ئاوازه‌ دینى و موناجاتانه‌ وه‌ر بگیرێت و بخوێنرێنه‌وه‌ كه‌ له‌ كۆنه‌وه‌ ماون یاخود ئه‌و واتاو مانایانه‌ به‌ به‌سته‌و گوفته‌ى نوێ ده‌رببڕێت به‌ڵام هه‌ر چۆنێك بێت به‌ دڵنیایى یه‌وه‌ له‌ كاره‌كانماندا ده‌بێت ئاره‌زووى ئه‌به‌دى لاى مرۆڤه‌كان بهه‌ژێنین و دڵه‌كان بخه‌ینه‌ جه‌له‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانى موشتاق بوونى ژیانى سه‌عاده‌تى ئه‌به‌دى وه‌ ترسى دۆڕاندن و هه‌ڵى ئاگادار كردنه‌وه‌ى مرۆڤه‌كان بین له‌ ڕۆحانیه‌تى دینى.

مزگه‌وته‌كان،جه‌ماعه‌ته‌كان،جومعه‌كان،ڕه‌جه‌به‌كان،شه‌عبانه‌كان،ڕه‌مه‌زانه‌كان،ڕه‌غائیبه‌كان،میعراجه‌كان،به‌رائه‌ته‌كان و شه‌وه‌ پیرۆزه‌كانى بكه‌ینه‌ هۆیه‌ك تا مرۆڤه‌كان به‌ره‌و حه‌ق ببه‌ین و ئه‌و چالاكى یانه‌ى كه‌ له‌م كاته‌ پیرۆزه‌دا ڕێك ده‌كرێت ببێته‌ هۆى هێنانه‌دى ئامانجه‌ به‌رزه‌كان.