وەڵامدانەوەی پرسیارە سەردەمییەکان

وەڵامدانەوەی پرسیارە سەردەمییەکان

شتان و ڕووداوەكان دوو ڕوویان هەیە: مولك و مەلەكوت. بە واتایەكی تر، دەرەوە و ناوەوە.. ڕێك وەكو ئاوێنە. دیوێكی ڕوون و بێگەرد و خاوێن و جوان و بێ لەكەیە و، دیوەكەی تری پیس و ناشرین و تەڵخ و ناتەواوە. بە هەمان جۆر، لەبەر ئەوەی دیوی مەلەكوتی شتان و ڕووداوەكان كە بریتییە لە دیوی ناوەوەیان، هۆكارەكان و یاساكانی تێدا نییە، ئەوا لەم ڕووەدا چڵك و ناشرینی و ناتەواوی بوونی نییە. لێرەدا هەموو شتێك ڕوون و جوان و خاوێنە. بۆ نموونە، ژیان و نوور و ڕەحمەت لەم جۆرەن.. هەرچی دیوی مولكیشە كە دەكاتە دیوی دەرەوەی شتان، لەبەر ئەوەی هەندێك حاڵەت و بۆچوونی ناخۆش ڕوو لە چاو و گوێ و لووت و تەنانەت خەیاڵ و بیری مرۆڤ دەكەن، ئەوا لەم جۆرە حاڵەتانەدا هۆكارەكان و یاساكان دروستكراون بۆئەوەی ڕۆڵی پەردە بگێڕن و ببن بە یەكەم ئامانجی تیری ڕەخنەگرە ڕواڵەتبینەكان. خوای گەورە لە پشتی ئەم هۆكار و پەردانەوە كاروبارەكان ڕادەپەڕێنێت. بە هەمان جۆر، دەستەبەركردنی ئەوەی كە ڕاستەوخۆ سكاڵا و ڕەخنە ناحەق و نابەجێكان ڕوو لە خوای گەورە نەكەن، داخوازی بەدیهاتنی هۆكار و یاساكان دەكەن.