پێشەكی

لەم نوێبوونەوەیەدا زامنی وێڵ نەبوون و ڕێگا ون نەكردن بریتییە لەوەی كە: ڕەزامەندیی خوای گەورە ئامانج و مەبەست بێت و، ڕۆح لەپێش جەستەوە بێت و، نەفس لەژێر بەڕێوەبردنی دڵدا بێت و، خۆشویستنی مرۆڤ و نیشتمان خوویەكی دانەبڕاو بێت لە سروشتمان و، ئەخلاقی بەرز توێشوویەكی گرنگی ڕێگا بێت كە دەستبەرداربوون لێی مەحاڵ بێت و، گەردوون و مرۆڤ و ژیان وەك پەڕاوێكی پڕ لە نهێنی وابن كە هەمیشە لەژێر ڕۆشنایی قورئاندا هەموو گۆشەیەكیان بپشكنرێت و، كاراكتەری مرۆڤ هاوڕێ لەگەڵ بەها ڕاستەقینە مرۆییەكانی سەرچاوەیەكی گرنگی بن و، بە ئەندازەی حەققانییەت و پیرۆزیی ئامانج و مەبەستەكان، دەبێت ئەو ئامڕاز و هۆكارانەش كە دەمانگەیەنن پێیان لە خولگەی قورئان و سوننەتدا بن.