چاپکردن

سەرگوزەشتەی ژیانى ١٩٤١-١٩٥٩

نوسراوە لە لایەن fgulen.com بةروار: . بةشةكان سەرگوزەشتەی ژیانى

هەڵسەنگاندنى بەکارهێنەر:  / 6
لاوازەنایابە 

١٩٤١: ساڵی له‌ دایك بوونى

مامۆستا فه‌تح الله گوله‌ن به‌پێ توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ته‌سكه‌ره‌كى له‌ ٢٧ ی نیسانى ساڵی ١٩٤١ له‌ گوندى ( كوروجوك) سه‌ر به‌ ناحییه‌ى حه‌سه‌ن قالێ له‌شارى ئه‌رزڕوم هاتؤته‌ دونیا.

له‌ساڵی ١٩٤٥ ده‌ستى كردووه‌ به‌ قورئان خوێندن

له‌ ٤ ساڵییه‌وه‌ لاى دایكى ده‌ستى كردووه‌ به‌ قورئان خوێندن و له‌ماوه‌یه‌كى كه‌مدا قورئانى خه‌تم كردووه‌

له‌ساڵی ١٩٤٦  ده‌ستى به‌ خوێندنى بنه‌ڕه‌تى كردووه‌

١٩٤٩: سه‌ره‌تاكانى خوێندنى بنه‌ڕه‌تى و مانه‌وه‌ى خوێندنى به‌ نیوه‌ ناچڵى

به‌هؤى ئه‌وه‌ى كه‌ له‌ساڵی ١٩٤٩ باوكى به‌هۆى ته‌عینى ئیمامه‌تى باوكییه‌وه‌ له‌ دێی ئاڵڤارناچار ئه‌بن كه‌ بار بكه‌ن بۆ ئه‌وێ و به‌هۆم ئه‌م سه‌به‌به‌وه‌ ناچا واز له‌ خوێندنى بنه‌ڕه‌تى ده‌هێنێت  ، وه‌ دواتر له‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى قوتابخانه‌ خوێندنه‌كه‌ى ته‌واو ده‌كات

١٩٥١: ده‌ستكردنى به‌له‌به‌ر كردنى قورئانى پیرۆز

له‌لاى باوكى ڕامیز ئه‌فه‌ندى ده‌ست ده‌كات به‌خوێندنى زمانى عه‌ره‌بی و ، ته‌واوى قورئانی پیرۆزله‌به‌ر ده‌كات

١٩٥٢: ڕۆژانى حه‌سه‌ن قاله‌

ده‌رسى ته‌جوید لاى حاجى صدقی ئه‌فه‌ندى ده‌خوێنێت ، له‌ چوار ساڵیدا ده‌ست ده‌كات به‌ خوێندنى قورئان  له‌ ١٠ ساڵیدى ده‌بێته‌ حافز قورئان

له‌ساڵای ١٩٥٤ له‌لاى ده‌كات به‌ خوێندنى ده‌رسى عه‌ره‌بى

له‌ ١٠ كانوونى دووه‌مى ساڵ ١٩٥٤ دایه‌گه‌وره‌ و باوه‌ گه‌وره‌ى كۆچى دوای ده‌كه‌ن

له‌سه‌ره‌تاى ساڵی ١٩٥٤ دایه‌ گه‌وره‌ى مونیسه‌ خانم ، وه‌ باوه‌گه‌وره‌ى ئاغا شامیل كۆچى دوایى ده‌كه‌ن و ماوه‌ى كۆچى نێوانیان ته‌نها سه‌عاتیك ده‌بێت

١٩٥٥: سه‌ره‌تاكانى ڕۆژگارى خوێندنى له‌ ئه‌رزڕوم

له‌ مه‌دره‌سه‌ى كورشونلو جامى لاى مامۆستا سه‌ید ئه‌فه‌ندى جیابووه‌ وه‌ و له‌ مه‌دره‌سه‌یه‌كى  ته‌نیشت مزگه‌وتى كێمهان بۆ ماوه‌ى ٦ مانگ ده‌رس ده‌خوێنێت و ، دواتریش له‌وێ جیا ده‌بێته‌وه‌ و ده‌ چێت بۆ تاش مه‌سجید . دواتر له‌ مزگه‌وتى ئه‌حمه‌دییه‌ هه‌رچۆنێك بێت به‌پێ توانا ژورێك دابین ده‌كات و له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كیدا به‌ناوى زینووره‌ وه‌  له‌وێ نیشته‌جێ ده‌بن ، له‌وێ لاى مامۆستا عوسمان بێكتاش ده‌ست ده‌كات به‌ خوێندن و تا ئه‌و كاته‌ى كه‌ له‌ ئه‌درنه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ لاى ئه‌م مامۆستایه‌ ماوه‌ته‌وه‌ .

خو]ندنى یه‌كه‌م وتارى له‌ ته‌مه‌نى ١٤ ساڵیدا

یه‌كه‌م كه‌س كازم ئه‌فه‌ندى هانی دام بۆ خوێندنه‌وه‌ى وتار

كازم ئه‌فه‌ندى كه‌سێكى قژ درێژى ڕیش دارى هۆگر به‌ ئیمامى ئاڵوه‌ره‌وه‌ بوو ، وه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا ٣ یان ٤ كه‌سێك هه‌بووبێت چووبێت بۆ حه‌ج یه‌كێكیان ئه‌و بووه

له‌ ١٢ / ٠٣ / ١٩٥٦ مامۆستاى مه‌عنه‌وه‌ى مامۆستا  مامۆستا ئاڵوه‌رى ئێفێ كؤچى دوایى ده‌كات

له‌ ١٢/٠٣/١٩٥٧ مامۆستا لوتفی ئه‌فه‌ندى (ئیمامى ئاڵوه‌ر) وه‌فات ئه‌كات

له‌ ١٩٥٧ دا په‌یامه‌كانى نوور ده‌ناسێت و بۆ وتار دان بۆ زۆرێك له‌ شوێنه ‌جیاوازه‌كان ده‌ڕوات

له ١٩٥٩ له‌ ئه‌رزڕومه‌وه‌ ده‌روات بۆ ئه‌درنه‌

له‌م ساڵه‌دا ماڵئاوایى له‌ ئه‌رزڕووم ده‌كات و ده‌چێت بۆ ئه‌درنه‌ . له‌وێ به‌هاوكارى حوسه‌ین تۆپ حاجى له‌وێ نیشته‌جێ ده‌بێت ، له‌ تاقیكردنه‌وه‌كانى ئه‌وێدا ده‌رده‌چێت و وه‌لێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تائه‌و كاته‌ سه‌ربازى نه‌كردبوو به‌ ئیمامى دووه‌مى مزگه‌وتى ئوچ شێرێفلى مناره‌ داده‌مه‌زرێنرێ ، وه‌ به‌ درێژایى  دوو ساڵ و نیو له‌په‌نجه‌ره‌یه‌كى ناو  مزگه‌وته‌كه‌دا ده‌مىێنێته‌وه‌ .

ڕه‌ئیسایه‌تى ڕوحیانه‌تى كرد

له‌وكاتانه‌ى كه‌ له‌ ئه‌درنه‌ بووله‌ دادگاوه‌ بانگرا بۆ ئه‌وه‌ى  ڕوحانى ڕه‌ئیسى بكات بۆ دوو كه‌س كه‌ حوكمى له‌ دار دانیان بۆ ده‌رچوو بوو ، هه‌روه‌ها له‌م كاتانه‌دا داوایان لێده‌كرد كه‌ خێزان پێك بهێنێت وه‌لێ ئه‌م قبووأى نه‌كرد