چاپکردن

سەرگوزەشتەی ژیانى ١٩٩٧

نوسراوە لە لایەن fgulen.com بةروار: . بةشةكان سەرگوزەشتەی ژیانى

هەڵسەنگاندنى بەکارهێنەر:  / 1
لاوازەنایابە 

وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى (تونجاى ئۆزكان)ى به‌ڕێوبه‌رى (كه‌ناڵD) دایه‌وه‌ كه‌ ده‌رباره‌ى ئه‌و لیسته‌یه‌ى كه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوى( سوسورلوك) بڵاو كرابووه‌وه‌.

نوێژى مردووى له‌سه‌ر مامۆستا (مه‌حمود بایرام) كرد له‌ مزگه‌وتى فاتیح دوابه‌دواى نوێژى هه‌ینى.

به‌شدارى ئێواره‌ خوانێكى كرد كه‌ له‌لایه‌ن سه‌ندیكاى ڕۆژنامه‌ نووسان و نووسه‌رانه‌وه‌ ئاماده‌ كرا بوو له‌ هۆڵى (هیڵتۆن سێرگى)، كه‌ تیایدا كه‌سانى ناودار له‌ بوره‌ جیاجیاكانى سیاسه‌ت و هونه‌ر، و بازرگانى و كۆمه‌ڵه‌ ئیسلامیه‌كان كۆبووبوونه‌وه‌.

نوێژى مردووى له‌سه‌ر (نوره‌ددین گوله‌ن)ى مامى كرد له‌ مزگه‌وى (ئه‌بو ئیسحاق)، كه‌ خه‌ڵكێكى زۆر ئاماده‌ى بوون.

له‌لایه‌ن سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌رانه‌وه‌ خه‌ڵاتكرا به‌بۆنه‌ى خزمه‌تى به‌ وڵات.

له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كى ئه‌مریكى پشكنینێكى بۆ ئه‌نجام درا له‌لایه‌ن پسپۆڕ له‌ نه‌خۆشییه‌كانى دڵ دكتۆر(فوسون ده‌یرمه‌نجى ئۆغڵو). دكتۆر ڕاى گه‌یاند كه‌ حاڵى مامۆستا باشه‌ به‌ڵام پێویستى به‌ پشوودان هه‌یه‌. فه‌تحوڵا گوله‌نیش ڕایگه‌یاند كه‌ پاش پشكنینه‌كه‌ باشتر بووه‌ به‌ڵام وتیشى كه‌ پزیشكه‌كان باشتر ئه‌زانن.

له‌ زگه‌وتى فاتیح به‌ حوزنێكى زۆره‌وه‌ نوێژى مردووى له‌سه‌ر دۆستى دێرینى (حاجى كه‌مال ئێریمێز) كرد.

له‌كه‌ناڵى (STV) چاوپێكه‌وتنێكى ڕاسته‌وخۆى له‌گه‌ڵدا ئه‌جامدرا، و وه‌ڵامى پرسیاره‌كنى دكتۆر (عوسمان ئۆزۆى) و پرۆفیسۆر دكتۆر (میم كه‌مال ئۆكه‌) دایه‌وه‌.

به‌شدارى نوێژى مردووى (ئه‌ڵپارسلان توركێش)ى كرد له‌ مزگه‌وتى (كۆجا ته‌په‌).

له‌ )كه‌ناڵD) وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى (یاڵچن دۆان)ى دایه‌وه‌.

روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌ ده‌رباره‌ى ئه‌و لێكدانه‌وه‌ هه‌ڵانه‌ى كه‌ كرابوو ده‌رباره‌ى ڕێپۆرتاژه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ (یاڵچن دۆان).

به‌بۆنه‌ى كۆچى دوایى (مه‌رد كاپتان ئۆغڵو)ه‌وه‌ پرسه‌نامه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه‌.

ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه‌ ده‌رباره‌ى ئه‌و بانگه‌وازه هه‌ڵانه‌ى‌ كه‌ ده‌كرا، گوایه‌ كه‌ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ى كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى باڵاى كۆمیسیۆنى عه‌سكه‌رییه‌وه‌ دوورخرابوونه‌وه‌ له‌ له‌شكر په‌یوه‌ندى نزیكیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ فه‌تحوڵا گوله‌ندا‌.

وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى (تیم)ى دایه‌وه‌، كه‌ ده‌ر باره‌ى ڕووداوه‌ سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیكانى ئه‌و كاته‌ى وڵات بوون.

به‌هۆى نه‌خۆشیه‌كانى دڵیه‌وه‌ كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ ناڕه‌حه‌تیان كردبوو‌، چوو بۆ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و له‌ ئۆهایۆ پشكنینێكى ئه‌نجامدا.

له‌ كه‌ناڵى (STV) له‌ به‌رنامه‌یه‌كدا وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى (كه‌مال گوله‌ن)ى دایه‌وه.

ڕێپۆرتاژه‌كه‌ى كه‌ له‌لایه‌ن (نه‌ووال سێڤیندى)یه‌وه ئه‌نجام درا له‌گه‌ڵیدا، یه‌كه‌مجار له‌ڕۆژنامه‌ى (یه‌ه‌نى یوزیڵ)دا به‌ ده‌ به‌ش بڵاو كرایه‌وه‌، پاشانیش وه‌ك كتێب كه‌وته‌ به‌رده‌ستى خوێنه‌ران له‌ ٣٠ ئه‌یلولى ١٩٩٧.

فه‌تحوڵا گوله‌ن له‌لایه‌ن یه‌كه‌ى نووسه‌رانى ڕووسییه‌وه‌ به‌نگێشت كرا بۆ ڕوسیا، وه‌ (تیمور پۆلاتۆڤ) بانگێشتى فه‌تحوڵا گوله‌ن بۆ ڕوسیاى به‌ كارێكى سودبه‌خش دایه‌ قه‌ڵه‌م.

(هاكان یاڤوز) پاش به‌ده‌ستهێنانى دكتۆرا، له‌ زانكۆى (ویسكۆنین)ى ئه‌مریكى درێژه‌ى به‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانى دازانسته‌ ئیلامى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. به‌م مه‌به‌سته‌ش چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ فه‌تحوڵا گوله‌ندا ئه‌نجامدا، و تیایدا وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى لێوه‌رگرت.

وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى (یاسه‌مین چۆنگار)ى دایه‌وه‌ ده‌رباره‌ى به‌ره‌وپێشچوونه‌ ڕامیارییه‌كان.

فه‌تحوڵا گوله‌ن ڕووداوه‌كانى ٢٨ شوبات، و گۆڕانى ده‌وڵه‌ت، و قه‌یرانه‌ سیایى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى هه‌ڵسه‌نگاندبۆ ڕۆژنامه‌نووسانى (TRT) كه‌ له‌ ئه‌مریكا بوون.

ده‌رباره‌ى ئه‌و كێشانه‌ى كه‌ له‌ كوردستانى توركیا بوونیان هه‌بوو، فه‌تحوڵا گوله‌ن جه‌ختى له‌سه‌ر ئاشتى كرده‌وه‌ و وتیشى كه‌ "یاڤوز سه‌لیم گفتوگۆى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك هۆزه‌كاندا كرد و رێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامدان وه‌ بۆ ماوه‌ى چوار سه‌ده‌ هیچ ناخۆشییه‌ك ڕووى نه‌دا"

وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى (عه‌لى ئه‌سڵان)ى سه‌ر به‌ڕۆژنامه‌ى (زه‌مان)ى دایه‌وه‌ كه‌ له‌باره‌ى رۆژئاوا و ڕه‌گه‌زپه‌رستییه‌وه‌ بوون.

فه‌تحوڵا گوله‌ن له‌و ماڵه‌ى كه‌ تێیدا ئه‌مێنێته‌وه‌، چاوى به‌سه‌رۆكى یه‌كه‌یه‌كى گرنگى یه‌هودى (ADL) كه‌وت به‌ ناوى (ئه‌براهه‌م فۆكسمان). وه‌ (ئه‌براهه‌م فۆكسمان) له‌ دواییدا چوپێكه‌وتنێكى ڕێكخست له‌ نێوان فه‌تحوڵا گوله‌ن و كاردیناڵ (ئۆ كۆنه‌ر).

چاوى به‌ كاردیناڵ (ئۆ كۆنه‌ر) كه‌وت كه‌ ده‌سته‌ ڕاستى (جۆن پاوڵ)ى پاپاى دووه‌م بوو، كه‌ خاوه‌نى جه‌ماوه‌رێكى زۆر بوو چ له‌ ئه‌مریكا بێت یان له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌گكرتووه‌كان بێت. وه‌ گفتوگۆكه‌ى نێوانیان له‌ بارێكى دۆستانه‌دا تێپه‌ڕى.

له‌ ٣٠ ى ئه‌یلولى ١٩٩٧ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ توركیا.

له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌وه‌ خه‌ڵات كرا

نوێنه‌رى ڤاتیكان له‌ ئیته‌نبوڵ و ده‌سته‌ى هاوه‌ڵى سه‌ردانى فه‌تحوڵا گوله‌نیان كرد.

(بایرام یوكسێل) و(عه‌لى ئه‌چار) و (مه‌همه‌ت ئه‌مین چیچێك) كه‌ به‌درێژایى ته‌نه‌یان خزمه‌تى (به‌دیعوزه‌مان سه‌عید نوورسى)یان كردبوو نوێژى مردوویان له‌ مزگه‌وتى فاتیح له‌سه‌ر كرا، وه‌ فه‌تحولڵا گوله‌ن نوێژى مردووى له‌سه‌ر (بایرام یوكسێل كرد).

روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌و بابه‌تانه‌ى كه‌ درابوونه‌ پاڵى ده‌رباره‌ى بڕیاره‌كانى لیژنه‌ى كۆمیسیۆنى به‌ڵاى عه‌سكه‌رى، كه‌ گوایه‌ ئه‌وانه‌ى له‌ له‌شكر دوورخراونه‌ته‌وه‌ په‌یوه‌ندى نزیكیان به‌ فه‌تحوڵا گوله‌نه‌وه‌ هه‌یه‌.

به‌شدارى (شه‌وى لێكگه‌شتن)ى كرد كه‌ له‌ لایه‌ن سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسان و نووسه‌رانه‌وه‌ ڕێكخرابوو.