فەتحوڵڵا گولەن و سەعیدی نوورسی چ پەیوەندییەکیان پێکەوە هەیە؟

فەتحوڵڵا گولەن و سەعیدی نوورسی چ پەیوەندییەکیان پێکەوە هەیە؟

بە خامەی محمد چەکیب

کاتێک باس دێتە سەر مامۆستا سەعیدی نوورسی ئەم پرسیارانە دەربارەی دەکرێت، پرسیارەکان باس لەوە دەکەن کە ئایا تا چ رادەیەک پەیوەندی هەیە لە نێوا بانگەوازەکانی مامۆستا فەتحوڵڵا گولەن بە بزووتنەوەی نوورەوە. چونکە ئاشکرایە کەسایەتی مامۆستا فەتحوڵڵا گولەن خاوەن کۆمەڵێک تایبەتمەندی تایبەت و توانایەکی زۆرە، هەم لە ڕووی گوفتارییەوە وە هەم لە ڕووی نوسینیشەوە، جگە لە کۆمەڵیک توانست و تایبەتمەندی دی کە دواتر باسیان لێوە دەکەین.

سروشتی پەیوەندییەکە

فەتحوڵڵا گولەن سوودی لە مامۆستا سەعیدی نوورسی بینیوە، بەڵام دەبێت ئامژە بەوە بکەین کە سوودی لە چەندین مرۆڤی ناوازەی فیکری لە زۆرێک لە بوارەکاندا بینیوە.

دیارترین گرێ کە بانگەوازی فەتحوڵڵا گولەن دەبەستێتەوە بە بزوتنەوەی نوورەوە پەیامەکانی نوورە؛ چونکە لە گشت کارە ئەدەبییەکانی مامۆستا فەتحوڵڵا گولەندا گرنگی پەیامەکانی نوور بەیان دەکات و بەها فێرکارییەکانی ئاماژە پێ دەدات، هەر ئەو هۆکارەش وای کردووە کە ئەو پەیامانە لە نێو سیستمی پەروەردەکردنی ئەو بزاڤەدا (بزاڤی خزمەتی سەر بە فەتحوڵڵا گولەن) بوونی هەیە. لە لایەکی دیشەوە خودی ئەو نوسراوانەی فەتحوڵڵا گولەن دەربارەی مامۆستا سەعیدی نوورسی گەواهی لەسەر ئەو ڕاستییە دەدەن.

سەرسامی مامۆستا فەتحوڵڵا گولەن بە سەعیدی نوورسی لە ڕێی پەیامەکانی نوورەوە بە هیچ جۆرێک نکوڵی لێ ناکرێت و ناتوانرێت پشتگوێی بخرێت هەرچەندە دەمارگیرییەک هەبێت بەرامبەر بە مامۆستا فەتحوڵڵا گولەن. ئەمەش شتێکی نامۆ نییە، چونکە مامۆستا سەعیدی نوورسی توانیویەتی کار بکاتە سەر چەندین نەوەی نێو تورکان وە توانیویەتی شوێنەوارێکی مەزن بەجێبهێڵیت لە نێو ژیانی ڕۆحی و ژیانی کۆمەڵایەتیشیاندا.

بەڵام دەبێت ئاماژە بەوەش بکەین کە هەرچەندە مامۆستا فەتحوڵڵا گولەن سوودێکی باشی بینیوە لە مامۆستا سەعیدی نوورسی، سوودی زۆریشی لە کۆمەڵێک دانا و ڕۆشنفیکری جیاوازی لە بوارە جیاوازەکانی سۆفیگەریی و فەلسەفی و مێژووی و کۆمەڵایەتی بینیوە. هەر ئەو فرەزانیارییە ڕۆشنبیرییە قووڵە هەمەچەشنەی ناوبراوە لە پاڵ ئەوەشدا جەربەزەیی کەسایەتی خودی خۆی وای کردووە کە خاوەن تێڕوانینێکی تایبەت بێت لە قووڵبوونەوە لە گرفتەکانی کۆمەڵگادا، لە هەمان کاتدا توانیویەتی کە بزاڤێکی مەدەنی مەزن دروستبکات کە شایەنی لێکۆڵینەوە و هەڵوەستە لەسەر کردنە.

ئاسۆی جیاواز

خودی فتح اللە گولەن توانیویەتی بیر و فیکرەکانی مامۆستا سەعیدی نوورسی بکات بە ڕاستی، ئەویش بە قایل کردنی خەڵکی بۆ ئەوەی پڕۆژەی سوودبەخش بونیاد بنێن کە بە هۆیەوە شارستانێتی بونیاد بنرێت و ببێت بە مایەی خێر و خۆشی بۆ مرۆڤایەتی.

ئاشکرایە کە ئەو بزاڤە تەمەنی ڕۆژ و شەوێک نییە بەڵکو تەمەنی هاوتای تەمەنێکە کە مامۆستا فەتحوڵڵا گولەن بەسەری بردووە لە خزمەتکردنی کۆمەڵگا و بونیادنانی مرۆڤدا. ژیانی خۆی سەراپا تەرخان کردووەو بەخشیوە بەو ئەرکە مەزنە، تەنانەت دەتوانین بڵێین کە: خودی مامۆستا فەتحوڵڵا گولەن هەستاوە بە جێبەجێکردنی وەسییەتنامەی مامۆستا سەعیدی نوورسی کە باس لە گرنی پەیامەکانی نوور دەکات کە خۆی لە خۆیدا تەفسیرێکی فراوانی قورئانی پیرۆزە، جگە لەوە مامۆستا فەتحوڵڵا گولەن هەوڵیداوە کە بە هەموو توانایەکییەوە هەوڵ بدات فیکر و بیر و بۆچوونی مامۆستا سەعیدی نوورسی بکات بە ڕاستی ئەویش بە قایل کردنی کۆمەڵە کەسانێکی زۆر بە بونیادنانی کۆمەڵێک پرۆژەی زۆری گەورەی سوودبەخش بۆ ئەوەی لە ڕێیانەوە شارستانێتی بونیاد بنرێت و سوودی بۆ مرۆڤایەتی هەبێت، جگە لەوە توانیویەتی کۆمەڵێک نوێگەرایی زیاتر زیاد بکات بۆ بیر و بۆچوونەکانی سەعیدی نوورسی.

پرۆژەی بزاڤی خزمەت ئێستا بۆتە سەرنجێکی گەوەرەی گشت زانایانی کۆمەڵناسی لە سەرتاسەری جیهانەوە. کار گەیشتۆتە ئەوەی کە ڕۆژێک تێپەڕ نابێت کە تێیدا سیمینارێک یاخود دیدارێک دەربارەی مامۆستا فەتحوڵڵا گولەن و بزاڤەکەیەوە ئەنجام نەدرێت لە گشت جیهاندا، بە تایبەتی تریش لە ئەمریکا و ئەوروپادا. ئەویش خۆی لە خۆیدا شیکردنەوەیەکی فرە جوانە بۆ تێگەیشتن لە گرنگی و جوانی ئەو بزاڤەی مامۆستا فەتحوڵڵا گولەن بە ناوی بزاڤی خزمەتەوە.

سەرچاوە: تاسەی سەرهەڵدان و ژیانەوە لە پرۆژەی فتح اللە گولەندا، د. محمد جکیب، خانەی چاپ و پەخشی النیل.