ڕەچەته چارەسەری مامۆستا فتح اللە گولەن سەبارەت به پرسی کورد
ناوەندە نێونەتەوەیی و جیهانیەکان پشتگیریی خۆیان بۆ ڕوونکردنەوەکانی مامۆستا محەمەد فتح اللە گولەن سەبارەت بە نەهێشتنی توند و تیژی و چارەسەرکردنی پرسی کورد دەربڕی. لەو تۆمارەی کە لەبەرواری ٢٤ تشرینی یەکەم و لە وێبی fgulen.com بڵاو کراوەتەوە مامۆستا فتح اللە گولەن هێما بۆ ئەوە دەکات کە بە ئەندازی پێویست خەمی ئەو پرسە گرنگەمان نەخواردووە و، نەگەیشتن بە ئەنجامێکى دروست و و چارەسەرنەکردنی کیشەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی کە بە ئەندازەى پێویست بیر لەم پرسە گرنگە نەکراوەتەوە، و دەڵێ: "نزیک بوونەوە بە هاتوو هاوار، تێکدان، سوتاندن و کوشتن و بڕین، لەم پرسە گرنگە کارێکی مەحاڵ و نەکردەیە، ڕێگای نزیک بوونەوە و چارەسەر دەبێ لە لۆژیک و فیراسەت و شەفەقەتدا خۆی ببینێتەوە. ڕوونکردنەوەکانی سەبارەت بە چارەسەری ئاستەنگە گەوەرەکەی بەردەم کێشەکە "زمانی کوردی" تەواو ڕوون و ئاشکران. پشتگیریی تەواوی خۆی بۆ بۆچوونەکەی بەدیعووزەمان سەعیدی نورسی لە خوێندنی زمانی کوردی لە خوێندنگاکان‌دا دەردەبڕێ و بەردەوام پرسیوێتی کە " بۆچی تا ئێستا بواری خوێندنی کوردی لە خوێندنگاکان‌دا نەدراوە؟". هەندێ لەڕۆشنبیران ئەم ڕوونکردنەوەیەی مامۆستا فتح اللە گولەنیان بە "کرانەوە بە ڕووی کورد"دا لێکدایەوە. هەندێ لایەنی دیکەش بە مەبەستی جیا جیا کەوتنە بێزار کردن و ئاڕاستە کردنی ڕای گشتی، و هەڵگێڕانەوەی وتەکانی مامۆستا فتح اللە گولەن سەبارەت بە چارەسەری دۆزی کورد و ناشرینکردنی مامۆستا بەوەی کە گوایە بەد دوعا‌و دوعای شەڕی لە کورد کردبێ و زیاد لەوەش فەتوای بە کوشتن و بڕینی کورد دابێ. ئەرکی ئەم دۆسیەیە کۆکردنەوە و بڵاو کردنەوەی ئەو ڕوون کردنەوانەن کە مامۆستا فتح اللە گولەن سەبارەت بە چارەسەر کردنی پرسەکە لە ساڵی١٩٩٠ ەوە و لە شوێن و بۆنە جیاوازەکاندا ئاماژەی پێداوە.
ئایا مامۆستا فتح اللە گولەن دوعای شەڕی لە کورد کردووە؟
لەدوای بڵاوکردنەوەی ئەو تۆمارەی کە لە بەرواری ٢٤/ تشرینی یەکەمی ٢٠١١ دا لە ،هەندێ میدیا‌و بڵاوکاری پاشکۆ بە مەبەستی بە لاڕێدابردن و چەواشەکردنی ڕای گشتی ئیدیعای ئەوەیان کردبوو کە گوایە فتح اللە گولەن دوعای شەڕی لە کوردان کردووە و زیاد لەوەش فەتوای بە کوشتنیان داوە. سەرەتا دەبێ هێما بۆ ئەوە بکرێ ئەوەی مامۆستا فتح اللە لەو تۆمارەدا دەیڵێ دوعای شەڕ نییە بەڵکو، حەواڵە کردنە بۆ لای خوا..ئەمەجگە لەوەى كە هەرگیز ڕووی لە کورد نییە. ئەم حەواڵە کردنە ئاڕاستەی ئەوانە کراوە کە لە هەوڵی نانەوەی دوژمنایەتیدان و لە ناو ئەوانەشدا بە تایبەتیتر ئەوانەی بێئەمانانە هەوڵی نانەوەی ئاشوب دەدەن و هیچ نییەتێکی ئیسڵاح بوون و چاک بوونیان نییە.
ڕووی دوعای مامۆستا فتح اللە لەوانەیە کە "گرێدراوی فیسق و فجور و تووڕەیی و نەفرەتن، دڕندە ئاسا لەززەت لە ڕشتنی خوێن دەبەن" و زیاد لەوەش ئەوانەی لەناو ئەمانەدا هیچ نییەتێکی هیدایەت و چاکبوونیان نییە و دەڵێ:
"خوایە یەکێتیی نێوانمان بپارێزە، لوتفمان لەگەڵ بکە و، پێکەوە بمانگونجێنە، لە سەر یەکڕیزی و ئیتیفاق مووەفەقمان بکە. ئەگەریش کەسانێک هەبن هەوڵی نانەوەی ئاشووب و دوژمنایەتی بدەن و لەناو ئەمانەشدا کەسانێک مورادی چاک بوون و هیدایەتت لێ هەڵگرتوون .. ئەوانەی مورادی چاک بوون و ئیسڵاحت پێیان هەیە خوایە ئیسڵاح وچاکیان بکە. دڵەکانیان چاک بکە.. عەقڵەکانیان چاک بکە.. ئەگەریش مورادی چاک بوونت لە هەندێکیان سەندووەتەوە و ئەوانیش هیچ نییەتێکی چاکبوونیان نییە ..خوایە دەی ژێر و زەبەریان کە... یەکێتی و برایەتی نێوانییان مەهێڵە... ئاگر بەربدەرە ماڵەکانیان... هاوار و گریان بەشیان بێ.... لەبنیان بێنە.. وشکیان بکە و کۆتای‌یان پێ بێنە.
ئەوەی کەمێک بە ئینساف و ویژدانەوە ئەو وتانە بخوێنێتەوە یان گوێیان لێ بگرێ خێرا تێئەگا کە: ئەو کاتەی توند و تیژی" تیرۆر" خەڵکی زویر و بریندار ئەکەن، مامۆستا فتح اللە گولەن بانگەشەکارێکی تەواوی ئاشتی و پێكەوەژیانە. ناوبراو بەردەوام ئاماژە بەوە دەکا کە: " لۆژیکی ئەوەی بە چەکوش کەوتنە وێزە و گیانی خەڵک لۆژیکێکی هەڵەیە و ناگاتە ئەنجام و، جگە لە گەورەکردن و بە جێهێشتنی ئەو کین وئازارانەی کە هەن بە میرات بۆ نەوەکانی داهاتوو، و لەدەستدان و خەڵەتاندنی میللەت ئەنجامێکی دیکەی نابێ و."
زیاتر لەمە لە کێشەکە نزیک دەبێتەوەو هێما بۆ ئەوە دەکات کە: "هەموولایەک دەبێ زۆر بە وریایی و سەلیقەیەکی درووستەوە مامەڵە بکەن ،و دوورکەونەوە لە ڕاوەدوونان و تۆراندنی یەکترو ،چیدی کار بەو دەستوورەزاڵمانەی 'المقابەلە بالمثل' کۆتایی پێبێ..بە هاتوو هاوارو سلۆگانەکانی"شەهید نەمرە ،نیشتمان لەتنابێ"* کێشەکە ناگاتە چارەسەر..
(ڕەخنەو پێشنیازی ئەوانەی کە ویستی بەگژاچوونەوەی ئەو فیتنەو فەسادەیان هەیە لەشێوەی راپۆرتی تێر‌و تەسەل و زانیاری تەواو و دوور لە لە هەمو کەمو کورتییەک بەشێوەیەکی بابەتییانە دەتوانن بیدەنە دەست کاربەدەست ولێپرسراوانی ئەم بوارە).. دەبێ لەبری هاتو هاوار ،سوتاندن وروخاندن و کوشتن ،پەنا بۆنزیک بوونەوەو ڕێگا چارەسەری لۆژیک و فیراسەت و شەفەقەت ببرێت لەبەرامبەر ئەم پرسەوە" . پاشان مامۆستا فتح اللە باسى ئەو ڕێگەچارەیە دەكات كە ئایین دەیخاتە بەردەم شوێنكەوتووانى، كە ئەویش دوعایە. ئەو كەسانەى كە بەهۆى ڕژانى خوێنەوە تووڕە دەبن و دەڕژێنە سەر كۆڵان و شەقامەكان، كاتێك پێیان دەڵێین:" بیر لە تۆڵە مەكەنەوە، تەنانەت بەشدارى خۆپیشاندان و هوتاف كێشان مەكەن."، دەبێت لەگەڵیشیدا بوارێكیان نیشان بدرێت بۆ خاڵیبوونەوە. لێرەدا جێبەجێ كردنى فەرموودە پیرۆزەكە دێتە پێشەوە كە دەفەرموێت: "ئەگەر توانیتان خراپە بە دەست چاك بكەن، ئەگەر نەتانتوانى بە وتن، ئەگەر نەشتانتوانى بە دڵ پێتان ناخۆش بێت." دەوترێت سەرەتا دوعا بۆ ئیسڵاح بوونى ئەوانە دەكرێت كە ئومێدیان لێ دەكرێت، ئنجا ئەوانەى كە نیازى باشبوونیان نییە حەواڵەى خوا دەكرێن. حەواڵەكردن بۆ لاى خوا بێوەیترین ڕێگەیە بۆ ئەوەى كەسانى خرۆشاو خۆیانى پێ خاڵى بكەنەوە و لە هەمان كاتیش‌دا تووشى سنوور بەزاندن و ستەم نەبن. ئەوانەى كە كۆمەڵگەى دیندار ناناسن و لە جیاوازى حەواڵەكردن ـ بە مەرجێك ئەو كەسەى حەواڵە دەكرێت بۆ لاى خوا نەیەوێت چاك ببێت ـ و دوعاى شەڕ تێنەگەیشتوون، لێكدانەوەكانیان حەقیقەت دەشێوێنێت یاخود بە ئەنقەست ئاوەژووى دەكاتەوە.
ئایا فتح اللە گوله‌ن فه‌رمانى كوشتن ده‌رده‌كات؟
فتح اللە گوله‌ن هه‌میشه قوتابى و دۆستانى خۆبه‌خشى خۆى هان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى بۆ خۆیان نه‌ژین و له‌پێناوى كه‌سانى تردا بژین و، ئامۆژگارییان ده‌كات له‌پێناو گه‌یاندنى كه‌سانى تردا به به‌خته‌وه‌رى ماددى و مه‌عنه‌وى و دنیایى و دواڕۆژى هه‌موو جۆره فیداكاریه‌ك بنوێنن. ئیددیعاكردنى ئه‌وه‌ى كه مامۆستا فتح اللە فه‌رمانێكى كوشتنى له‌م جۆره‌ى ده‌ركردبێت ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ى نه‌ناسینى مامۆستا فتح اللە و شوێنكه‌وتووه خۆشبهختهكانى نه‌بێت، ئه‌وا حه‌تمه‌ن به‌رهه‌مى بوختانێكى هه‌ڵبه‌ستراوى ساخته‌یه.
مامۆستایه‌ك كه ژیانى خۆى بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى به‌خته‌وه‌رى ماددى و مه‌عنه‌وى نه‌ك ته‌نها وڵاتى خۆى به‌ڵكو هه‌موو جیهان ته‌رخان كردووه، نه‌ك ئه‌وه‌ى كه فه‌رمانى كوشتن بۆ تاقه یه‌ك كه‌س ده‌رناكات، به‌ڵكو ناشیه‌ت به خه‌یاڵیدا. جگه له‌وه‌ش مامۆستا فتح اللە گوله‌ن ئامۆژگاریمان ده‌كات بۆ دیالۆگ و لێبوورده‌یى و ڕێز گرتن له ناسنامه‌ى كلتووره جیاوازه‌كان و، هانمان ده‌دات بۆ مامه‌ڵه‌ى باش له‌گه‌ڵیاندا و به‌ستنى په‌یوه‌ندى دۆستایه‌تى. جا ئه‌گه‌ر بێته سه‌ر میلله‌تى كورد كه پێكه‌وه له نیشتمانێكدا ده‌ژین و هه‌ڵگرى هه‌مان كلتوورین، ئه‌وا نه‌ك هانمان نادات بۆ مامه‌ڵه‌ى توندوتیژ، به‌ڵكو مه‌حاڵه وه‌ها مامه‌ڵه‌یه‌كیش به ڕاست و دروست بزانێت.
مامۆستا فتح اللە نه‌ك هه‌ر ڕ‌ازى نابێت به كوژرانى مرۆڤێك به‌ڵكو به كوشتنى مێرووله‌یه‌كیش ڕ‌ازى نابێت. بۆیه له دوایین ڕوونكردنه‌وه‌دا ده‌ڵێت:"هه‌رگیز نابێت به‌ها مرۆیى یه‌كان پشتگوێ بخرێت. ته‌نانه‌ت كاتێك به هه‌ستیارترین شوێنیش‌دا تێپه‌ڕ ده‌بین، پێویسته ترس و ئه‌ندێشه‌ى ئه‌وه‌مان هه‌بێت كه قاچمان نه‌خزێت و، پێ نه‌نێین به مێرووله‌یه‌كدا و، قالۆنچه‌یه‌ك نهشێلین و، ده‌ستدرێژى بكه‌ین بۆ سه‌ر ژیانى بچووكترین زینده‌وه‌ر. له‌م ڕووه‌وه ده‌بێت زۆر ورد و هه‌ستیاربین. به‌ڵێ، پێویسته له هه‌ستیارترین حاڵه‌تیشدا شه‌فه‌قه‌ت به‌كارهێنین."
ده‌وڵه‌ت سیاسه‌تێكى جددى نه‌بوو
له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ى "زه‌مان" دا مامۆستا فتح اللەگولهن ده‌ڵێت: "به‌داخه‌وه ده‌وڵه‌ت سه‌باره‌ت به‌و ناوچه‌یه جگه له ناردنى سوپا و كاولكاریى هیچى تر‌ى نه‌كردووه. له‌ڕاستیدا له‌م بابه‌ته‌دا سیاسه‌تێكى جددییان نه‌بووه. له‌نزیكه‌وه ئاگادارى ئه‌وێ نه‌بوو، مامۆستاكانى ئه‌وێى نه‌پاراست، فیێركارهكانى نه‌پاراست، قوتابخانه‌ى زۆرى نه‌كرده‌وه، واى له قوتابخانه‌كان نه‌كرد سوودبه‌خش بن، تایبه‌تمه‌ندییه‌كى جیاوازى پێ ڕه‌وا نه‌بینین. ده‌كرا سێ نمره‌ى زیاده بدرایه به خوێندكارانى ئه‌و ناوچه‌یه كاتێك له زانكۆكان وه‌رده‌گیرین. ده‌كرا هه‌موو ئه‌مانه بكرێن. ( ڕۆژنامه‌ى زه‌مان، ڕێپۆرتاژ له‌گه‌ڵ فتح اللە گوله‌ن سه‌باره‌ت به تیرۆر، ٣/ ٩/ ١٩٩٧ ).
چه‌ند ڕێوشوێنێك هه‌ن كه پشتگوێ خراون
له به‌روارى ٢٤/ ١٠/ ٢٠١١ دا ده‌ڵێت: " نابێت دووچارى نائومێدى ببین، به‌ڵام چه‌ند ڕێوشوێنێك هه‌ن كه پشتگوێ خراون. خۆزگه ئه‌و مامۆستایانه‌ى كه ده‌وڵه‌ت ده‌یناردن بۆ ئه‌و ناوچه‌یه به چه‌شنى ئه‌و مامۆستا خۆبه‌خش و فیداكارانه ده‌بوون كه هیجره‌تیان كردووه و به هه‌موو شوێنێكى ئه‌م دنیایه‌دا بڵاوبوونه‌ته‌وه، خۆزگه ئه‌وانیش وه‌كو ئه‌مان به‌جۆرێك ده‌ڕۆیشتن كه به نیازى هاتنه‌وه نه‌بن و وه‌سێت بكه‌ن كه هه‌ر له‌وێ بنێژرێن. خۆزگه مامۆستاى ئایینى و وتاربێژى وامان ده‌نارد بۆ ئه‌و ناوچانه كه له شاره‌زاى ڕه‌وشتى ئه‌وان بێت و، به‌شێوه‌یه‌كى ڕاسته‌قینه و دڵسۆزانه له ئه‌وان تێبگه‌یشتایه و به‌و شێوازه‌ش مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكردنایه. خۆزگه فه‌رمانبه‌رێكى ته‌رندروستى یان دكتۆرمان ده‌نارد بۆ هه‌موو گونده‌كانى ئه‌و ناوچه‌یه، یان به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه بۆ چه‌ند گوندێك و، وانه‌ى ته‌ندروستى قوتابخانه‌كان ئه‌وان بیانوتایهتهوه. هه‌م كارى خۆیان ڕاده‌په‌ڕاند و هه‌م له‌ڕێگاى خوێندكاره‌كانیانه‌وه ده‌یانتوانى په‌یوه‌ندى گه‌رموگوڕ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كان ببه‌ستن. خۆزگه فه‌رمانبه‌رى داد و تاپۆى وامان بۆ ده‌ناردن كه باوه‌شیان بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ى ئه‌وێ بكردایه‌ته‌وه. خۆزگه فه‌رمانبه‌رى ئاسایش و پۆلیسى وامان بۆ ده‌ناردن كه ژیانى خه‌ڵك بپارێزن و، یه‌ك به یه‌ك ماڵه‌كان بگه‌ڕانایه و گوێیان بۆ ئازاره‌كانى ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه بگرتایه. به‌م شێوه‌یه هه‌لمان به ده‌ستى كه‌سانى تره‌وه نه‌دایه كه خه‌ڵك گومڕا بكه‌ن و، هه‌موو كون و كهلهبهرهكانمان بگرتایه. ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى ئه‌م وڵاته‌یان به‌ڕێوه ده‌برد ئه‌قڵیان به‌مه بشكایه، نه‌ك له سى ساڵ له‌مه‌وپێشه‌وه، به‌ڵكو له ماوه‌ى ده ساڵى ڕابردوودا ئه‌م ڕێوشوێنانه بگیرانایه‌به‌ر، ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م كێشه‌یه له ڕه‌گیشه‌وه چاره‌سه‌ریش نه‌بووایه، بێگومان زیانه‌كانى داده‌به‌زینه كه‌مترین ئاست.
جیاكارى له‌نێوان كورد و توركدا ڕاست نییه
له‌ڕاستیدا له توركیادا نه شه‌ڕى نێوان كورد و تورك هه‌یه و نه شه‌ڕى نێوان سوننه و عه‌له‌وى. ئاماژه‌یه‌ك نییه بۆ ئه‌م جۆره شه‌ڕه. ئێمه دوو میلله‌تى هاوقهدهرین، كاتێك دوژمنان هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌رمان پێكه‌وه هه‌موومانیان شێلاوه، كاتێكیش شه‌ڕیان له دژمان ڕاگه‌یاندووه هه‌موومان بووین به یه‌ك سه‌نگه‌ر و له دژیان خه‌باتمان كردووه. گه‌ر بتوانرێت شه‌هیده‌كانى "چهناك قه‌لعه" ههستێنرێنه سه‌رپێ و بدوێنرێن، هه‌ریه‌كه‌یان زمانێكى جیاواز و شێوه‌زارێكى جیاواز به‌كارده‌هێنێت. ئێمه‌ش له‌و ڕووه‌وه به مه‌زنیان ده‌زانین كه شه‌هیدن و چه‌پڵه‌یان بۆ لێ ده‌ده‌ین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌ركى سه‌رشانى خۆیان ڕاپه‌ڕاندووه. به‌ڕاى من ئه‌گه‌ر دوو نه‌ته‌وه ئه‌مه مێژوو و قه‌ده‌ریان بێت، ئیتر به‌كارهێنانى ئه‌م جۆره ده‌سته‌واژانه ڕاست نییه، به‌تایبه‌تى جیاكارى له‌نێوان دوو نه‌ته‌وه‌ى وه‌ك كورد و توركدا ڕاست نییه..
محمد گوندهمى نووسه‌رى كتێبى "یازده ڕۆژ له‌گه‌ڵ فتح اللە گوله‌ندا" له زمانى مامۆستاوه ده‌گێڕێته‌وه: " ده‌وڵه‌ت له‌م ماوه‌یه‌ى دواییدا له هه‌ڵمه‌تى به‌ره‌وپێش بردنى وڵات‌دا گرنگییه‌كى تایبه‌تى به ناوچه كوردنشینه‌كان دا. ده‌وڵه‌ت پێویسته له‌م ڕووه‌وه هه‌نگاوى جددیتر بنێت. پێویسته ئه‌و ناوچه‌یه به‌ره‌وپێش بچێت و ببێت به شوێنێك ئێره‌یى پێ ببرێت. با ئه‌و ناوچه‌یه به‌جۆرێك ئاوه‌دان بكه‌ینه‌وه كه هه‌موو كه‌سێكى ئه‌وێ له حاڵى خۆى ڕ‌ازى بێت. پێش بگیرێت له كۆچى خه‌ڵكى ئه‌وێ به‌ره‌و ڕۆژئاوا. با پێش خه‌ڵكى تر ئێمه له‌و ناچه‌یه‌دا وه‌به‌رهێنان بكه‌ین و ئه‌وێ بكه‌ین به به‌هه‌شتێك. با ببێته‌وه به میزۆپۆتامیاى جاران، جارێكى تر ببێته‌وه به چه‌قى شارستانێتى."
"ئه‌مه كێشه‌یه‌كه كه پیاوانى ده‌وڵه‌تى خاوه‌ن به‌سیره‌تى ئێمه پێویسته چاره‌سه‌رى بكه‌ن. ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان ڕۆیشتن و له زۆربه‌ى شاره‌كاندا قوتابخانه‌یان كرده‌وه. له سایه‌ى ئه‌م قوتابخانانه‌وه گه‌نجان ڕوویان له خوێندن كرد..."
له‌و ناوچه‌یه‌دا پێویسته خوێندن و خوێنده‌وارى ڕه‌واجى پێ بدرێت. چونكه له‌وێ كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌ى خوێندن هه‌یه. ئه‌گه‌ر كێشه‌ى خوێندن چاره‌سه‌ر ببێت زۆر گرفتى تریش چاره‌سه‌ر ده‌بن. كه‌سانى نه‌خوێنه‌وار و بێ ئیش و بێ كار هه‌ستیان كردووه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌وه كراونه‌ته ده‌ره‌وه و وه‌كو هاوڵاتى پله دوو مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه. پێویسته له‌و كه‌شه ئاڵۆز و باره ده‌روونییه په‌ستێنه‌ره ئه‌و جۆره كه‌سانه ڕزگاربكرێن. چونكه كه‌سانى ئه‌و ناوچه‌یه خه‌ڵكى زیره‌كن و له ڕابردوودا خاوه‌نى چه‌ندین شارستانێتى بوون. چونكه تا ئه‌و كاته‌ى فیتنه نه‌كه‌وتبووه نێوانمانه‌وه وه‌كو گوڵ ژیاوین پێكه‌وه."
نابێت ڕێگه‌چاره‌ى نایاسایى به‌كارهێنرێت
ئه‌گه‌ر كه‌سانێك بیانه‌وێت هه‌ندێك كێشه به ڕێگه‌ى نایاسایى چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌وا وا له به‌رامبه‌ره‌كانیشیان ده‌كه‌ن په‌نا بۆ ڕێى نایاسایى ببه‌ن. جا ئیتر ئه‌مه ده‌وڵه‌ت بیكات یان ئه‌وانه‌ى خۆیان خستووه‌ته شوێنى ده‌وڵه‌ت و خۆیان به لایه‌نگرى ده‌وڵه‌ت نیشان ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت به نایاسایى گرفته‌كان چاربكهن، ئه‌وا ده‌بن به هۆكار بۆ كێشه‌ى گه‌وره‌تر و ئاڵۆزتر. له ده‌وڵه‌تێكدا كه یاسا سه‌روه‌ر بێت ناكرێت باس له (ده‌وڵه‌ت له‌ناو ده‌وڵه‌تدا) و (ده‌وڵه‌تى نهێنى) بكرێت. كه‌چى به‌داخه‌وه ئێستا كه‌سانێك كاتێك لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌و كوشتن و بڕینه نایاسایی یه‌ى كه كردوویانه، ده‌ڵێن: "من به مه‌به‌ستى پاراستنى ئاشتى و ئاسایشى وڵات، ئه‌و كه‌سانه‌م ده‌كوشت كه ده‌وڵه‌ت فه‌رمانى پێ كردبووم كه بیانكوژم". كه‌سانى واش هه‌بوون وتیان:"ده‌وڵه‌ت وتى بكوژه، منیش كوشتم." ده‌كرێت له‌مانه بپرسین:"ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت وتى زینا بكه، تۆ زینا ده‌كه‌یت؟! ئه‌گه‌ر وتى بدزه، تۆ ده‌دزیت؟!"
ئاسانه بڵێین هه‌موومان براین
بانگه‌شه كردنى حهماسیى له ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن و ڕۆژنامه‌كانه‌وه و وتنى هه‌موومان براین ئاسانه. ته‌نانه‌ت موسڵمانێتیش وه‌ك هه‌ر شتێكى تر لایه‌نى وتن و تیۆرى زۆر ئاسانه. به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه موسڵمانێتى گوفتار بكرێت به موسڵمانێتى كردار. ئایا ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ئه‌م جۆره بانگه‌شانه ده‌كه‌ن تا چ ڕاده‌یه‌ك ده‌توانن قه‌ناعه‌ت به براكانیان ـ كه به چه‌رمه‌سه‌رى و نه‌بوونى له ئه‌نادۆڵدا ژیان ده‌به‌نه سه‌ر ـ بكه‌ن كه ئه‌مان ئه‌وانیان خۆش ده‌وێت؟ پێویسته خۆیان بڕۆن بۆ ئه‌و ناوچانه و ڕێ خۆش بكه‌ن ئه‌وانیش بێن. چه‌ند پردێك له‌و نێوانه‌دا دروست بكه‌ن كه نه‌ڕووخێت. به‌م بۆنه‌یه‌وه ده‌توانن حاڵى ژیانى ئه‌وان ببینن. خه‌ڵكى كوردى ئه‌و ناوچه‌یه زۆر جوامێرن. ئه‌مه سه‌باره‌ت به ڕۆیشتن و بینینى بارى گوزه‌رانیان. به‌ڵام خۆ له‌مڕۆدا له شاره گه‌وره‌كانى ڕۆژئاواشدا، وه‌كو ئه‌سته‌نبوڵ و مێرسین و ئه‌ده‌نه، كوردێكى زۆر ده‌ژین. له‌وانه‌یه پێویست بكات سه‌ره‌تا باوه‌ش بۆ ئه‌مانه بكه‌ینه‌وه. پێویسته هه‌لى خوێندن بۆ لاوه‌كانیان بڕه‌خسێنین و له‌م ڕێیه‌شه‌وه هه‌نگاوى زۆرتر و باشتر بنێین بۆ گه‌رم كردن و پته‌وكردنى برایه‌تییه‌كه‌مان.
ڕه‌چه‌ته‌ى چاره‌سه‌رى مامۆستا فتح اللە
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ى وتارێكى مامۆستا فتح اللە گوله‌ن له به‌روارى ٢٤/ ١٠/ ٢٠١١به ناوى "كێشه‌ى كورد و گرفتى توندوتیژى"، له ناوه‌نده ڕۆشنیرییهكاندا پێشوازییه‌كى گه‌رمى لێ كرا. وا لێره‌دا به‌شێك له نووسینی سه‌رنووسه‌رى گۆڤارى ئاكسیۆن، بڵند كۆروجوتان بۆ نه‌قڵ ده‌كه‌ین:
"مامۆستا فتح اللە گوله‌ن سه‌باره‌ت به كێشه‌ى كورد و بابه‌تى تیرۆر ڕوونكردنه‌وه‌ى گرنگى دا. پێویسته به مێشكێكى سافه‌وه دانیشین و بیرێك بكه‌ینه‌وه له‌وه‌ى كه وتى. له‌ڕاستیدا مامۆستا به كورتى، به‌ڵام زۆر به وردى و لێزانانه، باسى هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانى ئه‌م بابه‌ته‌ى كرد. سه‌ره‌تا بانگى هه‌موومان ده‌كات بۆ خه‌مخۆرى. ده‌ڵێت كه به‌قه‌ده‌ر گه‌وره‌یى و گرنگى بابه‌ته‌كه خه‌ممان نه‌خواردووه و ژیریمان ماندوو نه‌كردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ى ڕێگه‌چاره. ڕاستتر بڵێن هۆكارى ئه‌وه‌ى كه تا ئێستا ئه‌م ته‌نگژه‌یه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ خه‌مساردى و بێباكى ئێمه. مامۆستا له دووهه‌م خاڵدا گله‌یى له‌وه ده‌كات كه گوێ له‌و ڕێگه‌چارانه نه‌گیراوه كه لێره و له‌وێ پێشنیار كراون و، ده‌ڵێت: " له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه هه‌موان خۆیان به‌لاوه په‌سه‌نده و وا ده‌زانن به ته‌نها به‌سه‌ر گشت به‌ربه‌سته‌كاندا زاڵ ده‌بن، ئێمه ناتوانن بابه‌ته هه‌ره ڕاسته‌كانیش بده‌ین به گوێیاندا و نا‌توانیت هیچ له‌و به‌رپرسه حكومییانه بگه‌یه‌نیت كه به‌م شێوه‌یه بیرده‌كه‌نه‌وه. ئه‌مه‌ش له‌خۆیدا كه‌موكورتییه‌كى زۆر گه‌وره‌یه. ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر و ستراتیژى زۆر گرنگ و پڕبایه‌خیش به‌رهه‌م بهێنین، به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ كه‌س نییه گوێمان لێ بگرێت."
ده‌توانین له‌م ڕووه‌وه ئه‌و پڕۆژه جێبه‌جێ نه‌كراوه‌ى به‌دیعوززه‌مان سه‌عیدى نوورسى په‌یڕه‌و بكه‌ین كه له‌مڕۆشدا داراى گرنگى و به‌هایه‌كى مه‌زنه. ساڵى١٩١١ مامۆستا نوورسى هه‌وڵ ده‌دات سوڵتان ڕه‌شاد ڕ‌ازى بكات به كردنه‌وه‌ى زانكۆى زههراو له ناوچه‌ى كوردستاندا كه هاوشێوه‌ى زانكۆى ئه‌زهه‌ر بێت، به‌ڵام له‌پاڵ زانسته دینییه‌كاندا زانسته نوێیه‌كانیش بخوێنرێن. ساڵى١٩٢٢ هه‌مان پڕۆژه‌ى خسته‌وه پێش چاوى ئه‌ندام پهرلهنانى سه‌رده‌مى كۆمارى. ساڵى (٢٠١١) یه و هێشتا نه‌گه‌یشتووین به‌م ئامانجه. مامۆستا نوورسى فه‌رمووبووى: "با له‌م زانكۆیه‌دا زمانى كوردى جائیز (ڕێپێدراو) بێت." ئه‌وه‌تا هێشتا نه‌مانتوانیوه ئه‌و خه‌ونه‌ى ئه‌و به‌دى بهێنین و ئه‌و زانكۆیه له ڕۆژهه‌ڵاتى وڵات‌دا بكه‌ینه‌وه. كۆلێژى زمان و ئه‌ده‌بیاتى كوردى له زانكۆى ماردین بیست و یه‌ك خوێندكارى وه‌رگرت و یه‌كه‌مین پاچى وه‌شاند له‌م قه‌ده‌غه‌كراوه. لێره‌دا مامۆستا فتح اللە ئه‌م پرسیاره ده‌كات: "بۆچى ڕێ به وتنه‌وه‌ى زمانى كوردى نه‌درا له قوتابخانه‌كاندا؟ له قوتابخانه‌كانماندا له ده‌ره‌وه‌ى وڵات ته‌نانه‌ت له ئه‌مریكاشدا زمانى توركى وه‌ك وانه‌یه‌كى سه‌ربه‌ست ده‌ڵێینه‌وه كه خوێندكار ئازاد بێت له هه‌ڵبژاردنیدا و كه‌سیش نابێته ڕێگر له به‌رده‌م ئه‌مه‌دا. خاسیه‌تى ده‌وڵه‌تى مه‌زن ئه‌مه‌یه." له دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ زمانى كوردى چه‌قى كێشه‌كه بووه. قه‌ده‌غه‌كردن و به نه‌بوو دانان و له‌قه‌ڵه‌م دانى به "زمانێك كه كه‌س لێى تێناگات"، ده‌ركه‌وت سوودێكى نییه. زۆر كه‌وت له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت تا دانى به‌مه‌دا نا.
مامۆستا فتح اللە ته‌نها له بوارى زمانى كوردیدا داواى گوێ گرتن بۆ به‌دیعوززه‌مان ناكات. به‌ڵكو پێى وایه له چه‌ندین لایه‌نه‌وه پێویسته چاوى لێ بكرێت و به نموونه بهێنرێته‌وه. مامۆستا نوورسى نزیكه‌ى سى ساڵى ته‌مه‌نى له ڕهههندهیى و زیندانه‌كاندا برده سه‌ر. كاتێكیش وتى: "ژیانم له زیندانهكانى نیشتمان و دادگاكان‌دا به‌سه‌رچوو" زیاده‌ڕه‌وى نه‌ده‌كرد. سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌و ئازار و ناڕهحهتیانهى هێنرانه ڕێى، كه‌چى به‌درێژایى ته‌مه‌نى له ده‌ستوورى "كارى ئیجابى" لاى نه‌دا و هه‌رگیز هه‌وڵى تێكدانى ئاشتى و ئاسایشى نه‌دا، به‌مه‌ش بوو به دیارترین سومبولى برایه‌تى كورد و تورك. پاشان مامۆستا فتح اللە ڕه‌خنه له هه‌ردوولا ده‌گرێت به‌وه‌ى كه سه‌رده‌مانێكى زۆر په‌نایان بردووه‌ته به‌ر توندوتیژى. ئه‌زموونى ژیان بۆى سه‌لماندین كه ئه‌وانه‌ى توندوتیژییان وه‌ك ڕێیه‌ك بۆ "داواكردنى مافه‌كان" گرته‌به‌ر و ئه‌وانه‌ش كه توندوتیژییان به‌كارهێنا به بیانووى "پاراستنى یه‌كپارچه‌یى خاكى ده‌وڵه‌ت"، هه‌ردوو لایان له‌سه‌ر ڕێگایه‌كى هه‌ڵه بوون. (بڵند كۆروجو ـ گۆڤارى ئاكسیۆن)
ئاكارى ئێمه
له كۆتاییشدا به‌شێك له گوتارى مامۆستا فتح اللە گوله‌ن تۆمارده‌كه‌ین كه له به‌روارى ٩/ ١/ ٢٠١٢ له‌ژێر ناوى "كێشه‌ى كورد و چه‌واشه‌كاریه‌كان و ڕه‌وشت و ئاكارى ئێمه" بڵاوبووه‌ته‌وه.
پرسیار: هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ى كه بێزار بوون له ناسران و خۆشویسترانى به‌ڕێزتان و خۆبه‌خشانى كاروانى خزمه‌ت و فیداكارى، له ناوچه كوردنشینهكانى وڵات‌دا، چه‌شنى هه‌موو ناوچه‌كانى تر‌ى دنیا، هه‌ستاون به گۆڕینى وتارى به‌ڕێزتان له‌سه‌ر كێشه‌ى كورد و ده‌ستیان داوه‌ته هه‌ڵمه‌تێكى به‌رفراوانى چه‌واشه‌كارى و ناوزڕاندن و ناشرین كردن. ئایا تێبینى ئێوه چییه له‌سه‌ر ئه‌و تاوانباركردنه ناحه‌قانه و چ پهیامێكیشتان هه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ى كه خۆیان ته‌رخان كردووه بۆ سه‌قامگیركردنى ئاشتى و پێكه‌وه‌ژیان؟
وه‌ڵام: به‌ڕز ڕاگرتنى حه‌ق یه‌كێكه له گرنگترین تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى ئیماندار. وشه‌ى "حه‌ق" كه له مه‌یدانێكى زۆر فراواندا به‌كارده‌هێنرێت، له هه‌مان كاتدا یه‌كێكه له ناوه جوانه‌كانى خواى گه‌وره و، ماناكه‌شى ئه‌مه‌یه: خۆى له خۆیدا هه‌یه و، پێویستى به هیچ شتێكى تر نییه و، له‌سه‌ر هیچ شتێك ڕاگیر نه‌بووه و، نه‌گۆڕترین و مه‌زنترین حه‌قیقه‌ته. به‌ڵێ، تاقه سه‌رچاوه‌ى هه‌موو حه‌قه‌كان ناوى پیرۆزى "حه‌ق" خواى گه‌وره‌یه و، هه‌موو حه‌قه ماددى و مه‌عنه‌وى و، ده‌روونى و ئاسۆییه‌كان بریتین له ده‌ركه‌وتنى جیاجیاى ئه‌و ناوه پیرۆزه له ئاوێنه‌كانى گه‌ردووندا. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه ئیماندارى ڕاسته‌قینه، ڕێزى هه‌موو حه‌ق و مافه‌كان ده‌گرێت چونكه پێى وایه دره‌وشانه‌وه‌ى ناوى پیرۆزى "حه‌ق" ى خواى گه‌وره‌ن و، له‌به‌ر خاتى به‌رز ڕاگرتنى حه‌ق هه‌ڵده‌ستێت و داده‌نیشێت، نه سته‌م ده‌كات و نه مل بۆ سته‌م نه‌وى ده‌كات، هه‌وڵ بۆ گه‌یاندنى ماف و حه‌قه‌كان ده‌دات بۆ خاوه‌نه‌كانیان.
به‌رز ڕاگرتنى حه‌ق یه‌كێكه له ڕێگاكانى نزیك بوونه‌وه له خواى گه‌وره و یه‌كێكه له گرنگترینى ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه پێویسته به هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكرێت. به‌ڵام پێویسته پێش له هه‌ر شتێكى تر چوارچێوه و سنوورى ئه‌م حه‌قه دیارى بكرێت. واته ده‌بێت هه‌ستى "حه‌ق" به دروستى لێى تێبگه‌ین و لێكى بده‌ینه‌وه. ئه‌گینا ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌م پێوه‌ره پته‌وانه هه‌و بۆ تێگه‌یشتن و ڕاڤه كردنى نه‌درێت، هه‌ركه‌سه و به جۆرێك له ماف تێده‌گات و، به‌جۆرێك داواى به‌رز ڕاگرتنى حه‌ق ده‌كات و، له‌كۆتاییدا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك مرۆڤى خوێن‌ڕێژ و بكوژ و ببڕدا ڕووبه‌ڕوو ده‌بینه‌وه. ئه‌مه له كاتێكدا كه به داگیركردن و دڕنده‌یى و كاولكارى مافه‌كان به‌رز ڕاناگیرێن.
پێویسته ئه‌و ئامڕازانه‌ى كه بۆ به‌رز ڕاگرتنى حه‌ق به‌كاردێن ئه‌وانیش بۆ خۆیان حه‌ق بن. پێویسته له هه‌موو بستێكى ئه‌م ڕێیه‌دا به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ستیارانه هه‌نگاو بنێین كه هه‌رده‌م ترسى لێ پرسینه‌وه‌ى خواییمان هه‌بێت. ئه‌و مرۆڤانه‌ى كه قاچیان له ئاستى مێرووله به‌رز ده‌كه‌نه‌وه و نایشێلن، ئه‌وان ده‌توانن حه‌قه‌كان به‌رز ڕابگرن و مافه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن. تا ئێستا له بچووكترین شوێنى دنیا و بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر كه‌میش بێت، نه‌توانراوه له ڕێگه‌ى به‌كارهێنانى توندوتیژى و كاولكاریه‌وه حه‌قه‌كان به‌رز ڕابگیرێن.
پێویسته مرۆڤه‌كان له هه‌سته دڕندانه‌كان ڕزگار بكرێن و به‌ره‌و "حه‌ق" ئاڕاسته بكرێن، به‌ڵام وا دیاره ئه‌مه ئه‌وه‌نده‌ش ئاسان نابێت. چونكه تۆ شتێك به‌ناوى "حه‌ق" ه‌وه ده‌ڵێیت، كه‌چى كه‌سێك ئه‌مه ده‌گۆڕێت و به‌ملا و به‌ولادا ڕیدهكێشێت و ده‌یشێوێنێت.
رێنمایی كردنی مرۆڤایه‌تی رووه‌و مرۆڤایه‌تی راسته‌قینه و پاراستنی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هه‌ستی هه‌ق و بیروهۆشی دادپه‌روه‌ریدا كارێكی زۆر گرانه. رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی سوكایه‌تی پێكردن له‌م رێیه‌دا (...) شایانی باسه. بیرتانه له‌كاره‌ساته‌كه‌ی حوزه‌یرانی (١٩٩٩)دا: هه‌ندێك تۆماری ده‌نگی له‌سه‌ره‌تاو كۆتاییهكانییهوه لێی بڕابوو و وه له‌قاڵبی زۆر سه‌یر و سه‌مه‌ره نرابوو. هه‌ندێك ماندوو نه‌ده‌بوون له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وتانه‌ی به پێچه‌وانه‌ی راستییه‌وه مۆنتاژیان كردبوو. به لێكدانه‌وه‌ی پڕ ئامانج و روونكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه هه‌وڵی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی میلله‌تیان ئه‌دا. ئه‌و رووداوه به‌ته‌واوه‌تی بریتی بوو له ده‌ستێكی هه‌ڵسوڕێنراو وه ئه‌نجامدانێكی بێ بیركردنه‌وه. ئامانجیشیان له‌وه‌دا بریتی بوو له روخاندنی ئه‌و پردی گفتوگۆویانهی دروست بووبوون. ئێستاش هه‌ندێك كه‌س كه كاریان بریتییه له ههڵگیڕانهوهو درۆ‌و ده‌له‌سه، هه‌مان كار ده‌كه‌نه‌وه، هه‌ڵده‌ستن به‌قرتاندنی وتهكان له سه‌ره‌تاو كۆتاییه‌وه و شتێكی زۆر جیاواز له‌وه‌ی كه وتووتانه ده‌رده‌چێنن و بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌و هه‌وڵده‌ده‌ن به‌مه‌ش دڵ تێكههڵبێنن. به‌ڵام، ئێوه پێویسته بێ ماندووبوون به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ئه‌و ڕێیه‌ی به‌ڕاستتان زانیوه، وه به‌هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخه‌كه خزمه‌ت بگه‌یه‌نن به‌به‌رز راگرتنی هه‌ق. چونكه نه‌خوازه‌ڵا گه‌ر ساتێك زووتر هه‌ق و دادپه‌روه‌ری له‌سه‌ر رووی زه‌وی به‌و جۆره به‌رز رانه‌گیرێت كه مرۆڤه‌كان رێزی لێ بگرن، ئه‌وا به‌م چه‌كه كوشندانه داهاتووی مرۆڤایه‌تی زۆر خراپ ده‌رده‌كه‌وێت.
قین ده‌بێته هۆی دروستبوونی و قین و نه‌فره‌تیش هه‌ر به‌هه‌مان جۆر. گه‌ر ره‌قی به ره‌قی و توندی به توندی و تووڕه‌یی به تووڕه‌یی وه‌ڵام بده‌نه‌وه، ئه‌وا هێند بازنه‌ی قێزه‌ون و شێوێنراو دروست ده‌بێت، دواتر ئێوه‌ش تیایدا ده‌خنكێن و لێی ده‌رباز نابن.
مرۆڤی خاوه‌ن به‌ها، نه‌رمونیانی و ئاشته‌وایی به‌كار ده‌هێنێت ته‌نانه‌ت به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ش كه رقیان لێیه‌تی. گه‌ر كه‌سێك خراپه‌تان به‌رامبه‌ر بكات، وه به‌ئیره‌یی و كینه‌وه مامه‌ڵه‌تان له‌گه‌ڵ بكات، ئه‌وا پێویسته ئێوه به هه‌ڵمژینه‌وه‌ی توڕهییهكهتان و لێبورده‌ییتانه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن. راڤه‌ی قورئانی كه‌ریم له‌سه‌ر ئایه‌تی "ئه‌و مرۆڤه تهقوادارانهی، كه له‌هه‌بوون و نه‌بووندا خه‌رجی له‌رێى خوادا ده‌كه‌ن، له‌كاتی تووڕه‌ییاندا خهشمو كینه‌یان ده‌خۆنه‌وه‌و له‌كه‌موكوڕی مرۆڤه‌كان ده‌بورن. په‌روه‌ردگاریش مرۆڤی وا چاكه‌كارو ئه‌هلی ئیحسانی خۆشده‌وێت" (ال عیمران ٣/١٣٤) هه‌ڵده‌ستێت به به‌راوردكردنی ئه‌وانه‌ی ناتوانن زاڵ بن به‌سه‌ر تووڕه‌یی خۆیاندا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی كه چۆك بهتووڕهییهكهیان داده‌ده‌ن و به‌بیرو هزرێكی ساغه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن به ده‌سته‌واژه‌ی "والكاضمین الغیض" ده‌خاته به‌رچاو. ئه‌م سیفه‌ته بۆ ناونیشانی ئه‌و كه‌سه به‌كارهاتووه كه تووڕه‌یی خۆی ههڵدهمژێتهوهو گڕی خه‌شم و كینه‌ی له‌ناو خۆیدا ده‌خنكێنێ و ده‌یكوژێنێته‌وه، له‌كاتێكدا توانا‌و لێهاتووی ئه‌وه‌ی تێدایه ده‌رهه‌ق ئه‌وانه‌بێت كه زیانییان پێ گه‌یاندووه به‌ڵام ئه‌و تۆڵه ناسێنێت، وه ئه‌توانێت به‌لێبورده‌یی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خراپهكاراندا بكات. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه كه له‌كاتێكدا توانای كاردانه‌وه‌ی خراپه به‌چاكه هه‌بێت و بتوانرێت شتی ناشیرین به كاردانه‌وه‌ی جوان وه‌ڵام بدرێته‌وه، ئیتر بۆچی یاسای سته‌مكارانه‌ی كاردانه‌وه به‌قه‌ده‌ر به‌رامبه‌ر به‌كاربهێنرێت وه به‌یتوبالۆره‌ی وه‌ك "ئه‌وان خراپه‌یان به‌رامبه‌ر كردم، وایان پێ وتم، منیش ئه‌بێ وا بڵێم". به‌كاربهێنرێن!... نه‌خێر، ئێمه پێویسته به‌و په‌ڕی هه‌سته‌وه‌رییه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ین و پێداویستییه‌كانی ئاكاره‌كانی خۆمان بخه‌ینه روو.
- Created on .