چاپکردن

كتێبه‌ تازه‌كه‌ی م.فەتحوڵڵا گوله‌ن: موسوڵمانان و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی توندوتیژی

نوسراوە لە لایەن fgulen.com بةروار: . بةشةكان له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌

هەڵسەنگاندنى بەکارهێنەر:  / 2
لاوازەنایابە 

كتێبه‌ تازه‌كه‌ی م.فەتحوڵڵا گوله‌ن: موسوڵمانان و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی توندوتیژی

ئه‌م كتێبه‌ تازه‌یه‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی گوله‌نه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ زانكۆی لیوڤن له‌ به‌لجیكا، ئه‌م كتێبه‌ پێكهاتووه‌ له‌ هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له‌ وتاره‌كانی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن له‌باره‌ی توندوتیژی و تیرۆریزم و به‌رپرسیارێتی موسوڵمانانه‌وه.

له‌گه‌ڵ ڕوودانی چه‌ندین ‌ڕوداوی نه‌خوارزراو و توندوتیژ له‌ چه‌ندین شوێنی جیهان، چه‌ندین مشتومڕ دروست بووه‌ لای خه‌ڵكی له‌باره‌ی جیهاد و تیرۆرسته‌ موسوڵمانه‌كانه‌وه له‌سه‌ر ئیسلام و موسوڵمانان. له‌كاتی ئێستادا مه‌حاڵه‌ دیدگا ئاینیه‌ جیاوازه‌كان له‌باره‌ی جه‌نگ و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌وه‌ له‌ به‌شه‌ جیاوازه‌كانی جیهاندا پشتگوێ بخرێت. به‌ڵام هێشتا دیاره‌ كه‌‌ ناڕوونی هه‌یه‌ له‌باره‌ی جیهاد و توندڕه‌وی و په‌ڕگیری و تیرۆریزم و له‌باره‌ی بوار و كردار و په‌یوه‌ندیه‌كانیانه‌وه. له‌م كه‌شه‌ی ئێستادا پێویسته‌ كه‌‌ دووباره‌ بیر له‌ واتای جیهاد و توندوتیژی بكه‌ینه‌وه‌‌‌. ئه‌م ئیشه‌ ئاماجی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و ناڕونیه‌ی له‌باره‌ی ده‌سته‌واژه‌ی جیهاد و توندوتیژی و تیرۆره‌وه‌ هه‌یه‌ نه‌هێڵێت له‌ڕێگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ورده‌وه‌. ئه‌مه‌ هه‌وڵێكه‌ بۆ پوخته‌كردنی شیكاریه‌كانی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن‌ له‌ نوسین و وتاره‌كانیدا. وه‌ زۆر گرنگه‌ كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ئیشه‌كانی بكرێت له‌به‌ر هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانی له‌ دژی به‌كار‌هێنانی توندوتیژی، وه‌ به‌ڕێكردنی ژیانی به‌ ئاشتی له‌كاتیكدا له‌و سه‌رده‌مه‌ی توركیادا به‌كارهێنانی توندوتیژی بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی‌ باسه‌ سیاسیه‌كان شتێكی زۆر باو بووه.

پوخته‌كردنه‌كانی ئه‌م كتێبه‌ ده‌چێته‌ ڕیزی ئه‌و زنجیره‌ كتێبانه‌ی گوله‌ن كه‌ به‌ توركی بڵاوكراونه‌ته‌وه‌. هه‌ندیكیان پێشتر وه‌رگێڕدراونه‌ته‌ سه‌ر‌ ئینگلیزی‌ به‌ڵام زۆربه‌ی پوخته‌كان وه‌رگێڕدراونه‌ته‌ سه‌ر ئینگلیزی و دابه‌شكراون به‌سه‌ر چه‌ندین‌ به‌شدا‌. زۆربه‌ی نوسینه‌كان پێداچونه‌وه‌ و گۆڕانكاری بۆ كراوه له‌لایه‌ن فه‌تحوڵڵا گوله‌ن خۆیه‌وه‌.

شایەنی باسە تا ئێستا زیاتر لە ١٠ کتێبی م. فەتحوڵڵا گولەن وەرگێردراوەتە سەر زمانی کوردی

لینکی کتێبە تازەکەی م.فەتحوڵڵا گولەن بە ئینگلیزی

http://hizmetnews.com/20361/gulens-new-book-muslims-responsibility-countering-violence/#.WB-POfp97IV