چاپکردن

مامۆستا فه‌تحولا گوڵان نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى كۆنفرانسى ئیجماع كرد

نوسراوە لە لایەن fgulen.com بةروار: . بةشةكان دیمانەی ڕۆژنامەوانی

هەڵسەنگاندنى بەکارهێنەر:  / 7
لاوازەنایابە 

مامۆستا فه‌تحولا گوڵان نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى كۆنفرانسى ئیجماع كرد

مامۆستا فه‌تحولا گوڵان نامه‌یه‌كى پیرۆزبایی ئاراسته‌ى كۆنفرانسى ئیجماع كرد كه‌ له‌سه‌ر ناونیشانى "نه‌خشه‌ رێگه‌ى هاوبه‌ش ئیجماع و هه‌ستى به‌یه‌كه‌وه‌ ژیان" له‌ هۆڵى كۆنگره‌ى ئه‌سته‌مبوڵ ساز كرا، نامه‌كه‌ى مامۆستا له‌ناو میوانانێكى یه‌كجار زۆردا به‌ چه‌پڵه‌ رێزان پێشوازى لێ كرا.

له‌و كۆنفرانسه‌ى كه‌ له‌ هه‌شتا ده‌وڵه‌تى جیهانه‌وه‌ زانایان و ئه‌كادیمیاكان به‌ژداریان تێدا كردبوو له‌ نامه‌كه‌دا ده‌ست خۆشی و سڵاوى ئاراسته‌ كردن و باسى ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئاسان ترین و خۆشترین كه‌ش و هه‌وا بۆ ژیان به‌سه‌ر بردن گه‌ش و هه‌واى ئیسلامه‌.

له‌ چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌داین له‌م كۆنفرانسه‌دا كه‌ كۆبوونه‌وه‌ى زانایانمانه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى جیاواز بۆ ئه‌و كێشانه‌ى كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ى په‌رێشان كردوه‌ به‌ گه‌رانه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ر و به‌ها پیرۆزه‌كانى خۆمان له‌ كۆتایی نامه‌كه‌یدا مامۆستا ئه‌م ده‌سته‌واژانه‌ى به‌كار هێناوه‌ و ده‌ڵێت له‌ یه‌ك دوو ساڵى كۆتایدا هه‌موو ئه‌و سیسته‌مانه‌ى كه‌ به‌ زۆر دراوه‌ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا جگه‌ له‌ زیاد كردنى ئازاره‌كانیان هیچ شتێكى تری نه‌كردوه‌ ئه‌گه‌ر ئێستا كه‌ش و هه‌وایه‌ك هه‌بێت كه‌ مرۆڤه‌كان به‌ره‌و و خۆش به‌ختى به‌رێت ئه‌وا بێ گومان ئه‌و كه‌ش و هه‌واویه‌ ته‌نها له‌ رێگاى ئیسلامدا ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت. ئه‌م كه‌ش و هه‌وایه‌ هه‌میشه‌ له‌ هه‌موو كاتێكدا به‌ پاكی و خاوێنی و رونى بێ چوونه‌ پاڵ هیچ كات و شوێنێك و توشى پیس بوونى بیركردنه‌وه‌ وه‌كو ده‌ریایه‌كى قول و روون شه‌پۆل ده‌دات. بۆ گه‌یشتن به‌مه‌ و سوود وه‌رگرتن لێى چی ده‌بێت كه‌ هه‌موومان به‌ یه‌ك نیه‌ت و تێڕوانین له‌ هه‌وڵ و تێكۆشانێكى دیاردا بین پێویسته‌ بۆچوون و متمانه‌یه‌كى دیار هه‌بێت.