چاپکردن

مامۆستا فه‌تحوالله گوله‌ن پرسه‌ی ئاراسته‌ى میلله‌تى كورد كرد

نوسراوە لە لایەن fgulen.com بةروار: . بةشةكان دیمانەی ڕۆژنامەوانی

هەڵسەنگاندنى بەکارهێنەر:  / 13
لاوازەنایابە 

مامۆستا فه‌تحوالله گوله‌ن پرسه‌ی ئاراسته‌ى میلله‌تى كورد كرد

ئیدانه‌ی ئه‌و سته‌مه‌ وه‌حشیگێرانه‌ ده‌كه‌م، كه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوی تێرۆرستی (داعش)ه‌وه‌، به‌ خۆ حه‌شاردان له‌ ژێر ناوی ئایندا ئه‌نجام ده‌درێن. هاوكات ده‌نگی خۆم ده‌خه‌مه‌ پال ئه‌و بانگه‌وازانه‌ی له‌ هه‌ر چوار لای جیهانه‌وه‌ ده‌كرێن بۆ كۆتاییهێنان به‌ كرده‌ دژه‌ مرۆڤایه‌تییه‌كانی ئه‌م رێكخراوه‌ و راپێچكردنی بكه‌ره‌كان ، له‌ زووترین كاتدا بۆ به‌رده‌م دادگا.

هه‌موو جۆره‌ فشار ، سته‌م و هێرشێك بۆ سه‌ر كه‌سانی سیڤیلی بێتاوان به‌ ته‌واوی دژه‌یه‌كه‌ له‌گه‌ل بنه‌ما ئه‌لماسییه‌كانی قورئان و سوننه‌ته‌كانی سه‌روه‌رمان (د.خ) . شوێنكه‌وتوانی (داعش) ئه‌گه‌ر ده‌سكه‌لای ده‌ستی كۆمه‌لێك هێزیش نه‌بن، ئه‌وا كۆمه‌له‌ جاهیلێكن كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك كرۆكی ئایینی ئیسلام و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان نه‌ناسیوه‌. به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ن تیرۆره‌ و پێویسته‌ هه‌ر به‌و ناوه‌ش ناوزه‌د بكرێت.

ئامانجی ئاین به‌ دیهێنانی ئاشتییه‌ له‌سه‌ر تاپای جیهاندا له‌سه‌ر بنه‌مه‌كانی مافه‌ گه‌ردوونییه‌كانی مرۆڤ ، سه‌روه‌ری یاسا و به‌ها به‌رزه‌ مرۆییه‌كان. هه‌موو لێكدانه‌وه‌كان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ی ئه‌مه‌وه‌ ، به‌ تایبه‌ت خراپ به‌ كارهێنانی ئاین به‌ مه‌به‌ستی هه‌لگیرساندنی ئاگری شه‌ڕ و پێكدادان دژه‌یه‌كه‌ له‌گه‌ڵ كرۆكی ئاین و بگره‌ نیفاقه‌.

له‌ ره‌وانگه‌ی بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی فیكری ئیسلامه‌وه‌، ئه‌و رێگایانه‌ی هه‌لده‌بژێردرێن بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانج ، ده‌بێت وه‌ك ئامانجه‌كه‌ ره‌وا بن. هه‌ر بزووتنه‌وه‌یك به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بنه‌مایه‌وه‌ بجووڵێته‌وه‌، ئه‌وا (ماكیاڤێلی)یه‌ته‌.

به‌ بۆنه‌ی ئه‌م رۆژه‌ تاڵ و پر ئازارانه‌وه‌ ، پرسه‌ و سه‌ره‌ خۆشی خۆم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و ئاكنجی توركمان و سه‌ربازانی سوپای عێراق ده‌كه‌م، كه‌ له‌ به‌ره‌كاندا گیانیان به‌خت كردووه‌. هاوسۆزی خۆشم ده‌رده‌بڕم بۆ گه‌لی كوردستان و عێراق، كه‌ 9 بۆ 10 سه‌ده‌یه‌ به‌ له‌گه‌ڵ گه‌لی ئێمه‌دا وه‌ك گۆشت و ئێسقان ئاوێته‌ و ته‌واوكه‌ری یه‌كدی بوون.

هاوكات سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌م، كه‌ له‌ عێراق و سوریا گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌. به‌ تایبه‌تیش ، كوردو عه‌ره‌ب و توركمان و ئێزیدی و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌، به‌ سوننه‌ مه‌زهه‌ب و شیعه‌ مه‌زهه‌ب و پێكهاته‌ ئاینییه‌كانی دیكه‌وه‌، كه‌ نه‌هامه‌تی ده‌چێژن له‌ ده‌ست دێوه‌زمه‌ی (داعش) . داوا ده‌كه‌م له‌ خودای گه‌وره‌ ئارامی و هێز ببه‌خشێت به‌ خانه‌واده‌ و خۆشه‌ویستانیان بۆ كه‌مكرده‌نه‌وه‌ی ئازه‌ره‌كانیان . نزاش ده‌كه‌م ئازاری به‌م چه‌شنه‌ نه‌چێژنه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ كۆبانێش، رۆژ به‌ رۆژ مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاینده‌ی دانیشتوانه‌ بێتاوانه‌كه‌ی كه‌ به‌ ژن و منداڵه‌وه‌ رژاونه‌ته‌ سه‌ڕێ، دڵی مرۆڤ ده‌ته‌وسێننه‌وه‌.  داوا له‌ زاتی خودای باڵا ده‌ست ده‌كه‌م كه‌ كه‌سی بێ كه‌سانه‌ و په‌نای ده‌رده‌دارانه‌، چی زووه‌ رزگاریان بكات له‌و گێژاوی نه‌هامه‌تییه‌ و هه‌موومان له‌ جیهانێكی پڕ له‌ ئاشتی و رێز و به‌زه‌ییدا كۆبكاته‌وه‌.

هه‌موو لایه‌كیش بانگهێشت ده‌كه‌م (ئامین) بكه‌ن بۆ ئه‌م نزایه‌.

فه‌تحوڵڵا گوله‌ن