م.فەتحوڵڵا گولەن ئیدانەی کوشتنی باڵیۆزی ڕوسیای کرد

م. فەتحوڵا گولەن لە ڕونکردنەوەیەکیدا ئیدانەی کردەی تیرۆرستکردنی ئەندریە کارلۆڤ باڵیۆزی ڕوسیای لە تورکیا کرد.

گولەن لە ڕونکردنەوەکەدا وتی " ئیدانەی ئەو کردە تیرۆرستیە دەکەم کە ئەندریە کارلۆڤ باڵیۆزی ڕوسیای لە تورکیای کردە ئامانج. بکەرەکان و پاساوەکانیان هەرچیەک بێت، ناکرێت کارێکی تیرۆرستی وەها  بە ڕەوا ببینرێت. وەک هەموو هاوڵاتیان و کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی هیوامان ئەوەیە کە ڕوداوە ڕونکبکرێتەوە و کەسانی پشت ئەم هەوڵە ئاشکرا بکرێن. ئومێدەواریشین ڕێوشوێنی تایبەت بیگیرێتە بەر بە مەبەستی ڕێگرتن لە دوبارە بونەوەی کردەی تیرۆرستی هاوشێوە."

گولەن لە ڕونکردنەوەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە لە دوای ساڵی ٢٠١٤ زۆرێک لە هێزەکانی پۆلیس و شارەزایان لە بواری بەرەنگاربونەوەی تیرۆردا، بەر هەڵمەتی ڕەشبگیری کەوتون و لە کارەکانیان دورخراونەتەوە یاخود کاری لاوەکیان پێ سپێردراوە، هەر بەو هۆیەشەوە لاوازی لە نێوان هێزە ئەمنیەکان دروست بووە.

گولەن کوشتنی باڵیۆزی ڕوسیا؛ بەنیسبەت کێشەی سوریاوە کە ملیۆنەها مرۆڤی تێدا بۆتە قوربانی، 'وەک ئەوە وایە کەسێک بەنزین بە ئاگردا بکات' دەشوبهێنێت.

هەروەها گولەن لە ڕونکردنەوەکەیدا سەرەخۆشی لە خانەوادەی باڵیۆزی ڕوسیا و هاوڵاتیانی ڕوسیا کرد.

گولەن لە کۆتایی قسەکانیدا وتی " نزا دەکەم خودا ئەم بەڵای تیرۆرە لەسەر وڵاتەکەمان و هەموو دونیا هەڵبگرێت و ئاشتی و ئاشتەوای باڵ بکێشێت بەسەر هەموو دونیادا. هیوادارم کاربەدەستانی تورکیا و ڕوسیا ئەم ڕوداوە بکەن بە فرسەتێک بۆ کۆتای هێنان بە کیشەی سوریا و ڕێگە چارەی ئاشتیانە بە خێرایی بۆ کێشەی ئەو وڵاتە بدۆزنەوە."

Pin It
  • Created on .
© 2024 وێب سایتى فتح لله‌ گوله‌ن.. هەموو مافەکانى پارێزراوە.
هه‌موو مافێكى ئه‌م ماڵپه‌ره‌ پارێزراوه‌. سایتى ڕه‌سمى مامۆستا فه‌تحوڵا گوله‌نه‌.