گولەن: هەوڵێک بۆ دروستکردنی شەڕی ناوخۆ هەیە، هەرکەسێک وڵاتەکەی خۆش بوێت ئاگادار بێت

گولەن: هەوڵێک بۆ دروستکردنی شەڕی ناوخۆ هەیە، هەرکەسێک وڵاتەکەی خۆش بوێت ئاگادار بێت

م.فەتحوڵا گولەن لەسەر دوا پێشهاتەکانی وڵاتی تورکیا ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە. گولەن لە ڕونکردنەوەکەدا ئاماژە بە هەوڵێک دەکات بۆ دروستکردنی شەڕی ناوخۆ لە تورکیادا و، داوا لەو کەسانە دەکات کە وڵاتی خۆیان خۆش دەێت ئاگاداری ئەو هەوڵە بن.

گولەن لە ڕونکردنەوەکەدا باس لە کودەتاکانی ٢٧ ی ئایاری ١٩٦٠ و ١٢ ی ئەیلولی ١٩٨٠ دەکات و دەڵێت" لە ڕابردوشدا بە هەمان شێوە کۆمەڵگایان بەسەر دوو بەرەدا دابەش کردبوو کە بە بەرەی 'راست' و 'چەپ' ناو دەبران و ڕۆڵەکانی میلەتیان بە گژ یەکدا دەکرد. ئەمڕۆش سیناریۆیەکی هاوشێوە هەیە و دەیانەوێت ڕوداوەکانی ڕابردوو دووبارە بکەنەوە."

هەروەها گولەن لە ڕونکردنەوەکەیدا سەرەخۆشی لە کەس و کاری قوربانییەکان دەکات و داوای ئارامگرتن و خۆڕاگریان بۆ دەکات.

لە چەند ڕۆژی ڕابردودا ٤٤ هاوڵاتی لە شاری ئیستەنبول و ١٤ هاوڵاتی لە شاری قەیسەری بە هۆی کردەی تیرۆرستیەوە گیانیان لەدەستدا. دوا بە دوای ئەم ڕوداوانە لە شارەکانی ئەنقەرە، ئیستەنبول، بورسا، کۆجا ئێلی هاوڵاتیان ڕژانە سەر شەقامەکان و بارگرژی زۆری لێکەوتەوە. لەو شارانەدا تەلارەکانی پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە) و پارتی کۆماری گەل(جەهەپە) و زۆر پارتی تر بەر هێرشی خۆپیشاندەران کەوتن و زۆربەیان سوتێنران و کەلوپەلەکانیان بە تاڵان بردرا.

لە ڕونکردنەوەکەی گولەندا هاوڵاتیان ئاگادار دەکرێنەوە و دواتر بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت:

لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ کۆمەڵێک دەستی شەڕ، لەلایەکەوە گروپێکی کۆمەڵگایان هانداوە بڕژێنە سەر شەقامەکان و لە بەرامبەر ئەوانیشدا گروپێکی تریان هانداوە و هەردولایان بە گژ یەکدا کردووە؛ ئەم دەستە شەڕە بەم شێوەیە هەوڵی بەدەستهێنانی بەرژەوەندیەکانی خۆی داوە.

گەر تەماشای ڕوداوەکانی ٢٧ ئایاری ١٩٦٠ و کودەتای ١٢ ی ئەیلولی ١٩٨٠ بکەن ئەوا دەبینین ڕوداوگەل و پەشێویەکی هاوشێوەی ئەمڕۆ ڕویداوە و، دەستێک هاوڵاتیانی بەسەر بەرەی 'ڕاستڕەو' و 'چەپڕەو' دابەشکردوە و پێی ناوە بە دەماری هەردولایاندا و کردوینی بە گژ یەکدا، دواتر لەسەر خوێنی ڕژێنراوی هەردولا دەسەڵات و سەڵتەنەتی خۆیان قایمتر کردوە.

زەمینە خۆشکردنە بۆ پێکدادانی گروپە ئەوەی ئەمڕۆش ڕوو دەدات خودا لە ئەگەرێکی وەها  –ئێتنیکی و مەزهەبیەکان و تەنانەت .زەمینە خۆشکردنە بۆ شەڕێکی ناوخۆیی سەرتاسەری -تبمانپارێزێ

پێوستە هەموو هاوڵاتیان- بە هەموو ڕەنگ و دەنگ و جیاوازیەکانیانەوە- ئاگاداری ئەم هەوڵە بن و بە گوێی ئەو دەنگانەوە نەچن کە بانگەشەی پێکدادان و 'تۆڵەسەندنەوەی هاوشێوە' دەکەن.

بەڵام بەداخەوە، هەندێک لە پیاوانی دەوڵەت، هەندێک لە کەسانی مێدیای و قەڵەمبەدەستەکانی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، بێباکانە زمانێکی توندوتیژ و ئاژاوەهەڵگیرسێنەر بەکاردەهێنن و بارگرژی نێو کۆمەڵگایان زیاد کردوە و زەمینە بۆ پێکهەڵپرژان ساز دەکەن.

بەڵام لە ڕاستیدا دەبوو ڕوداوگەلێکی هاوشێوە؛ لە جیاتی بانگ و هاوار بۆ کوشتن و کوشتار، بە ئەقڵ و ژیری و لەسەر خۆیی چارەسەر بکرایە.

لێرەدا شوێنی خۆیەتی کە ئاماژە بەوە بکەم کە هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت دورن لە هەموو کارێکی شەڕ و پێکدادان و توندوتیژی و ڕژانە سەر شەقام.

جارێکی تر دووپاتی دەکەینەوە کە هاوسۆزانی بزاڤەکە، سەرەڕای ئەوەی بەرهەڵستکارانیان چەندە کاری توندوتیژ و نایاساییان بەرامبەر ئەنجام بدەن، ئەوان لە سنوریی دەستور و مافە دیموکراسیەکان دەرناچن و هیچ کاتێک پەنا بۆ ڕێگای ناشەرعی نابەن.

بزاڤێک کە کاری ئەرێنی کردوە بە دروشمی خۆی، وەک هەر تاکێکی کۆمەڵگا کە وڵاتی خۆی خۆش بوێت و بە ڕاستگۆی و شەرەفەوە مامەڵە بکات، لە چوارچێوەی یاسا و شەرع و توانایاندا بەرگری لە ماف و حەقی خۆیان دەکەن و بە هیچ شێوەیەک بە دەم بانگەشەی ئەو دەستە ڕەشانەوە ناچن کە سیناریۆ و پیلانگێڕییان کردۆتە پیشەیان.

 

لێرەدا دووبارە سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدەکان دەکەمەوە و هیوادارم خودا ئارامگریان پێ ببەخشێت و بەرچاو ڕونیش بدات بە کاربەدەستانمان، ئەوانەشی پیلانی خوێناوی دادەڕێژن خودا پیلانەکانیان بەسەر خۆیاندا بهێنێت.

لە کۆتایدا هەموو کەس بانگهیشتی هێزی گەورەی نزا کردن دەکەم و دەڵێم " خودایە یەکڕیزیمان بپارێزە، نێوانمان باش بکەو، تەبایی و ڕێکەوتن بخە نێوانمانەوە".

هەرکەسێک کە شایستە بێت هیدایەتی بدە، کاری چاکە بخەرە ناو دڵ و مێشکیانەوە. گەر کەسانێکیش هەبن کە مل بۆ کاری خێر بانەدەن و بە دوای پیلانگێڕی و شەڕەوە بن، ئەوا داوا دەکەین پیلانەکانیان سەرنەگرێت و مەرامەکانیان بۆ نەچێتە سەر.

Pin It
  • Created on .
© 2024 وێب سایتى فتح لله‌ گوله‌ن.. هەموو مافەکانى پارێزراوە.
هه‌موو مافێكى ئه‌م ماڵپه‌ره‌ پارێزراوه‌. سایتى ڕه‌سمى مامۆستا فه‌تحوڵا گوله‌نه‌.