"ئایا توانیومانە ئەو سەروەرەی كە شاهی تەختی دڵانە، بە شێوەیەك شایانی قەدر و قیمەتی ئەو بێت، بە مرۆڤی ئەم سەردەمە بناسێنین و، بڵێسەی تاسە و شەیدایی لە ناخیاندا تاو بدەین؟..
نەخێر! ئەگەر مرۆڤایەتی ئەوی بناسیایە، دەبووە مەجنوونی و دەیدایە ئەو كەژ و هەردە. هەر كاتیش یادی شیرینی ئەو ڕۆحەكانی پێچابا، دڵی دەكەوتە جۆش و، چاوەكانی نەسرینیان بۆ دەڕشت. ئیتر ئەو كات بۆ چوونە نێو جیهانی پاكی پێغەمبەرایەتییەكەیەوە، دەكەوتە پەرواز و لە پێناو گیان بەبەرداكردنەوەی خۆڵەمێشی دڵەی سووتاوی، كە لە تاو عەشقی ئەو گڕی سەندبوو، خۆی دەدایە بەر شنەی با تا بەرەو هەوارگەی ئەوینی ئەو ڕاپێچی بكا...
یەکێك لە هەرە ناوازەترین ئەو کتێبانەی کە بۆ ئاشنابوون بە ژیان و هەڵسوکەوتی
پێغەمبەری ئازیزمان (صَلَّىَ اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمْ) نووسراوە.
زنجیرەی نووری نەمر
م. فەتحوڵڵا گولەن
لە وەرگێڕان و ئامادەکردنی Irfan Publishing دەزگای چاپ و پەخشی کانی عیرفان"